لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ ساڵڕۆژی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس كاوە گەرمیانی دەكرێتەوە

ساڵڕۆژی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس كاوە گەرمیانی دەكرێتەوە

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

kawakawa2لەقەزای كەلار دووەمین ساڵڕۆژی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس كاوە گەرمیانی دەكرێتەوە‌و چەند چالاكییەك ئەنجام دەدرێت. 

لەژێر دروشمی (كاوە لەیاد ناكەین، هەمومان لەكەلار دەبین) لەدووەمین ساڵڕۆژی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس كاوە گەرمیانی رۆژی شەممە 5ی كانونی یەكەمی 2015 لەكەلار چەند چالاكییەك ئەنجامدەدرێت.

چالاكییەكانی دووەمین ساڵڕۆژی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس كاوە گەرمیانی بەم جۆرە دەبن: 

كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی مەراسیمێك لەسەر گۆڕی شەهید ئەنجام دەدرێت. 

كاتژمێر 3ی عەسر مەراسیمێك لەهۆڵی بۆنەكانی كەلار‌و بەخشینی دووەمین مەدالیای ئاڵتونی كاوە گەرمیانی ئەنجام دەدرێت. 

كاتژمێر 8ی شەو تا ساتەوەختی شەهیدكردنی مەراسیمێك لەشوێنی تیرۆركردنەكەیدا ئەنجام دەدرێت.

دوساڵ بەر لەئێستا‌و بەدیاریكراویش لەشەوی‌ 5 لەسەر 2013/12/6 چەكدارێك لەناو حەوشەی‌ ماڵی‌ باوكی‌ لەگەڕەكی‌ سەركەوتنی‌ قەزای‌ كەلار پەیامنێری‌ ئاوێنە‌و سەرنوسەری‌ گۆڤاری‌ رایەڵ، كاوە گەرمیانی‌، دایە بەر دەستڕێژی‌ گولە‌و بەهۆیەوە بەر لەگەیشتنی‌ بەنەخۆشخانە گیانی‌ لەدەستدا.

ئەو رۆژنامەنوسە كە بەشێكی‌ زۆری‌ كاری‌ پیشەیی‌ خۆی‌ بۆ دەرخستنی‌ راستیەكان‌و پەردەهەڵماڵین لەسەر دزێوییەكان تەرخانكردبو، لەماوەی‌ كاری‌ پیشەیی‌ خۆیدا چەندین جار توشی‌ هەڕەشە‌و راپێچكردنی‌ یاسایی‌‌و بەربەست بوەوە، بەڵام ئەو نەك تەنها لەبواری‌ رۆژنامەوانی‌، بەڵكو لەرێی‌ بەشداری‌ لەخۆپیشاندانەكان‌و مانگرتنی‌ تاكە كەسی‌‌و پەنابردنەبەر دادگا‌و یاسا درێژەی‌ بەكار‌و پەیامەكانی‌ خۆی‌ دەدا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە