فریدریک ئەنگڵس Friedrich Engels (28 تشرینى دووەم 1820) لە شارى بارمن(Barmen) ى سەربە پارێزگاى ڕاین ( Rhine) لە وویلایەتى سەر بە پاشایەتى پڕۆسیا (Prussia) (واتا ئەڵمانیاى ئێستا ، هەمان ئەو ناوچەیەى کە چەندین بیرمەندى گەورەى پێشکەش بە مرۆڤایەتى کردوە ، وەک هیگل و مارکس و نیچە و ئەنگلس و هابرماس) لە دایک بووە ، هەر لە لاوێتیەوە تێکۆشاوە بۆ دامەزراندنى پەیوەندیەکى کۆمەڵایەتى جێگیر و ئینسانى ، باوکى خاوەنى سەرمایەیەکى گەورە بووە ، وە کارگەیەکى گەورەى هەبووە . ساڵى 1838 بەرلەوەى ناوەندى تەواو بکات ناچاربوو لەبەر هەندێک هۆى خێزانى لە دامەزراوەیەکى بازرگانیدا کاربکات لە بارمن . بەڵام کارى بازرگانى نەبووە ڕێگر لەبەردەم کارى سیاسى و ڕۆشنبیرى ئەودا ، لە هاوینى 1841 بوو بە سەرباز لە بەرلین ، ئەوکاتانەى کە کاتى زیادەى هەبوو لە زانکۆى بەرلین ئامادەى لێکچەرەکانى زانکۆ دەبوو ،پاشان ئەنگڵس پەیوەندى کرد بە باڵى چەپى هیگڵیە لاوەکانەوە . لەوکاتەدا فەلسەفەى هیگل ( Hegel ) دەستى بەسەر فەلسەفەى ئەڵمانیدا گرتبوو ، سەرەڕاى ئەوەى هیگل لایەنگرى حکومەتى پڕوسیاى دەکرد ، کەچى ئەنگڵس بوو بە شوێن کەوتوى هیگڵ، سەرەڕاى جیاوازى بیرو ڕایان لەگەل هیگل و هیگڵیە لاوەکان مارکس و ئەنگڵس سەربە ڕێبازى مادى بوون ،هیگڵیە لاوەکان ژمارەیەک خوێندکار و مامۆستاى لاوى زانکۆى بەرلین بوون لە پاش مەرگى جۆرج هیگل بوون بە لایەنگرى فەلسەفەى هیگل. لەوکاتەدا ئەنگڵس ڕەخنەیەکى لێهاتوانەى قوڵى لە بیروڕاکانى شلینگ گرت لە کتێبێکدا بەناوى ( شیلینگ و دنیابینى ) لە ساڵى1842 دا .
ئەنگڵس بە خواستى باوکى چوو بۆ ئینگلتەرا بۆ ئەوەى بازرگانى بخوێنێت ، ئەنگڵس لە مانچستەر لە کارگەکەى باوکیدا کاریدەکرد وەک بەڕێوبەرى ئیدارە ، ئەوکات ئینگلتەرا پێشکەوتوترین ووڵاتى سەرمایەدارى بوو مانچستەریش ناوەندى پیشەسازى ئینگلتەرابوو. ئەنگڵس لە ئۆفیسى کارگەکەدا دا نەدەنیشت دەچوو بۆ گەڕەکە هەژار نشینەکان کە زۆربەى دانیشتوانەکەى کرێکاربوون ، وە بەچاوى خۆى بارى ژیانى هەژارى و نابەرابەرى ئەوانى دى ، واتا لەوآ چینى کرێکارى ناسى ئەمە وایکرد بە قوڵى بیر لە هۆکارەکانى هەلو مەرجى ژیانى ئابورى پڕۆلیتاریا بکاتەوە ، کەزۆر نابەرابەرە لە لەگەلڕ ژیانیاندا ، وە دابڕانیان لە ژیان و مافى سیاسى ، ئەنگڵس تەنها بەتۆمارکردنى تێبینیەکانى خۆى دەستى هەڵنەگرت ، بەڵکە هەرچى دەست پێڕاگەیشت لە تۆمارى فەرمى کۆیکردەوە ، ئەنجامى ئەم لێکۆڵینەوەیە کتێبێک بوو( هاوبەشیەک لە ڕەخنەى ئابورى سیاسیدا ) 1844 کە مارکس ئەم کتێبەى بە پاڵپشتێکى گەورەى لە ڕەخنەى بەڵێندەرایەتى ئابوریدا وەسف دەکرد . لە ساڵى 1845 دا لێکۆڵینەوەیەکى ترى تۆمارکرد لەسەر ژیانى کرێکاران بەناوى ( بارى چینى کرێکار لە ئینگلتەرا ) لەم دوو کتێبەیدا ئەو داهاتوە گەورەیەى کە چینى کرێکار چاوەڕێیەتى پیشاندابوو ، ئەنگڵس لە مانچستەر بووبە سۆسیالت ( ئیشتراکى ) وە پەیوەندى دامەزراند لەگەلڕ ئەوکەسانەى کەهەڵسەڕا و کارابوون لە بزوتنەوەى کرێکاری ئینگلتەرادا . وە لەو کاتانەدا لە بڵاوکراوەکانى سۆسیالستیەکانى ئەوێدا دەینووسى ، وە بە خێراى ئەو ووڵاتەى بە جێهێشت . لەگەڕانەوەیدا بۆ ئەڵمانیا لەڕێگەیدا لە پاریس چاوى بە مارکس کەوت ساڵى 1844 ، ئەم یەکتر بینینەو بەیەک گەیشتنە سەرەتاى هاوڕێیەتیەکى قوڵى نێوانیان بوو کەلە سەربنەماى فکرى هاوبەش و تێکۆشانى هاوبەش بۆ ڕزگارى پڕۆلیتاریا لە کۆیلەیەتى سەرمایەدارى دامەزرا . لەژێر کاریگەرى سۆسیالستەکانى فەڕەنسادا ، وە ژیانى فەڕەنسیەکاندا مارکس و ئەنگڵس بوون بە سۆسیالست ، ئەوەکاتێ بوو کە مارکس دەستى کردبوو بە نووسینى ( خێزانى پیرۆز ) کەپاشتر بوەکارێکى هاوبەشى هەردوکیان ، وە ئەنگڵس بەژدارى لە نوسینیدا کرد . ئەمە یەکەم کتێبیان بوو پێکەوە بینوسن ، کتێبەکە دژى هیگڵیە لاوەکان بوو ، ئیتر هەرلەو ساتەوە بوونە هاوڕێى هاودەمى یەکدى و تامردن لە یەکدى جیا نەبونەوە ، مارکس بوو بە لایەنگرو شوین کەوتوى ڕێبازى ماتەریالستى ،پێکەوە لە ساڵى 1842 – 1846 کتێبى ( خێزانى پیرۆز ) و ( ئایدۆلۆژیاى ئەڵمانى) یان نووسى ، ساڵى 1846 مارکس ئەنگڵس لە نوسینى کتێبى ( ئایدۆلۆژیاى ئەڵمانى ) بوونەوە کە لە دیدى فەلسەفیەوە بە بنەماى جەوهەرى کۆمۆنیزمى زانستى دادەنرێت ، ئامانجى ئەم دووکتێبە دەر خستنى تیورەى پێشکەوتوى تازەیە بۆ بیر و باوەڕە فەلسەفیە باوەکانى هیگڵ و فیورباخ و شیوێنکەوتوەکانیان .بەشى گەورەى کەمارکس نوسیبووى ، پێکهاتبوو لە باسى دامەزراوەى سۆسیالزمى مادى شۆڕشگێڕ. بەر لە لەچاپدانى خێزانى پیرۆز لە بڵاوکراوەکەى مارکسدا (ساڵنامەى ئەڵمانى –فەڕەنسى) ئەنگڵس چەند لێکۆڵینەوەیەکى ڕەخنەیى لەسەر ئابورى سیاسى بڵاوکردەوە ، کەتیایدا ڕوانگەى سۆسیالسى بۆ سیستمى ئابورى سەردەم کە دەرەنجامى خاوەندارێتى تایبەتە پیشاندابوو ، لەساڵانى 1845 تا 1847 ئەنگڵس لە پاریس و بڕۆکسل ژیا ، کە لێکۆڵینەوە و چاودێریەکى زانستى کرد لەسەر چالاکیە کردەییەکانى کرێکارانى ئەڵمان لەو دوو شارەدا ، لەوماوەیەدا پەیوەندیان لەگەڵ ڕێخراوێکى ئەڵمانى نهێنی بەست بەناوى کۆمەڵەى سۆسیالستەکان ، مارکس و ئەنگڵس بنەماکانى دیالەکتیکى ماتەریالیزمى مێژوویان تەواو کرد ، پاشان بەڕاستى کارى عەمەلیان کرد بۆ رێخستنى کۆمەڵەى کۆمۆنیستەکان کە پاشتر گەشەى کرد بوو بە پارتێکى شۆڕشگێڕى پڕۆلیتاریا . لە ساڵى 1847 دەستنووسى بەرنامەى کۆمەڵیان نوسى ( بنەماکانى کۆمۆنیزم) لەسەر بنەماى ئەم دەستنووسە مارکس و ئەنگڵس (مانڤێستى پارتى کۆمۆنیزم ) یان نوسى لە ساڵى 1848 دا کە ئایدۆلۆژیاى زانستى چینى کرێکارە ، هەڵسوڕانە ڕۆنامەوانیەکانى ئەنگڵس دەورى گرنگى گێڕا لە بڵاوکردنەوەى تیورەى شۆڕِشگێڕى و تێکۆشانى پڕۆلیتاریا و پاڵپشتى کردنى دیموکراسى دا پاش ڕودانى شۆڕش لەفەڕەنسا و درێژبونەوەى بۆ ووڵاتانى ئەوروپاى ڕۆژئاوا ، ئەنگڵس گەڕایەوە بۆ ئەڵمانیا لە گەڵ مارکس ، ئەنگڵس بەشدارى لە سێ جەنگدا کرد 0 ئەنگڵس لە ئاگرى جەنگدا توایەوە کاتێک لە ڕێزى هێزە ئەڵمانیەکاندا وەستا لە ماوەى ڕوداوەکاتى 1848-1849 ، پاش شکستى شۆڕش ئەڵمانیاى بەجێهێشت و لە ڕێگەى سویسراوە گەیشتە لەندەن . کەساڵانى پاشتر ئەزموونەکانى شۆڕشى لە ئەڵمانیاى لە کتێبێکدا نووسى ( جەنگى جووتیاران لە ئەڵمانیا ) وە ( شۆڕش و شۆڕشى هەڵگەڕاوە لە ئەڵمانیا ) لەم دووکتێبەیدا ئەنگڵس دەورى جوتیارانى خستبووە ڕوو ، بەو پێیەى هاوکارو هاوپەیمانى پڕۆلیتاریایە ، وە خیانەتى بۆرژوازى خستبوە ڕوو.
کاتێک ئەنگڵس چوو بۆ ئینگلتەرا مارکسیش لەوێ دەژیا لە شارى لەندەن ، بەڵام ئەنگڵس بە هۆى ئەو کارگەیەوە کەسەرپەرشتى دەکرد لە مانچستەر دەژیا ، بەڵام ئەمە ڕێگر نەبوو لە بەردەم گۆڕینەوەى بیرو ڕاو ئەفکارەکانیان بەشێوەیەکى ڕۆژانە هەتا ساڵى 1870 ئەنگڵس گوێزایەوە بۆ لەندەن ، ئەنگڵس و مارکس پەیوەندیان کرد بە بزوتنەوەى کرێکارانەوە ، وە کاریان کرد بۆ دروست کردنى ئەنتەرناسیۆنالى یەکەم ، وە تێکۆشان لە دژى بیرو ڕاکانى ووردە بۆرژواى هەڵپەرست و ئاژاوەگێڕ. ئەنگڵس ( لۆدڤیگ فیورباخ و کۆتاى فەلسەفەى کلاسیکى ئەڵمانى ) ى نوسى لەگەڵ چەند ئاستەنگ لەلایەن پلیخانۆڤ ( Plekhanov) وە وەر گێڕدرایەسەر ڕووسى ساڵى 1892 .
(خێزان و بنەماى خاوەندارێتى تایبەت) ى نووسى لە ساڵى 1895 وەرگێڕدرا بۆ ڕوسى لە سات پەترۆسبێرگ ( St Petersburg )
ووتارێک لەسەر سیاسەتى دەرەوەی حکومەتى ڕووسى وەرگێڕدرا بۆ ڕووسى لە جنێف .
ووتارێک لەسەر گەشەى ئابوورى ڕووسى (فریدریک ئەنگڵس لە ڕووسیا ) لەلایەن زازۆلیچ (Zasulich ) وەرگێڕدرا بۆ ڕووسى 1894 لە جنێف .
پاش مەرگى مارکس دەستنوسەکانى لەلایەن ئەنگڵسەوە تەواوکرا وەک بەرگى دووەم و سێهەمى سەرمایە بڵاوکرایەوە لە 1885 بەرگى دووەم لە 1894 بەرگى سێهەم ، مەرگ بوارى نەدا بەرگى چوارەم ئامادە بکات .
پاش مەرگى مارکس ئەنگڵس وەک ڕاوێژکار و ڕابەرى سۆسیالیستەکانى ئەوروپا ئامۆژگارى و ڕێنیشاندەریان بوو بە تایبەت بۆ ئەڵمانیەکان .
لە 5ى مانگى ئابى ساڵى 1895 ئەنگڵس لە لەندەن کۆچى دوایکرد .
ئامادەکردنى: نیا کامیل