لە کاتێکدا حکومەتی زۆرینە شیعەی عێراق بە پشتگیری ڕوسیا و چین دەستی کردوە بە جوڵە سیاسییەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراقدا، هۆشداری دەدرێت کە هەنگاوێکی وەها دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر پێگەی کورد لە وڵاتەکەدا، هاوكات دهستی لایهنهكانی شیعه واڵا دهكات.
ئەندامێکی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لایەنە شیعەکان سودمەند دەبن لە کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی یۆنامی لە عێراق و لە ژێر چاودێری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا نامێنن، لەکاتێکدا کورد و پێکهاتەکانی تری عێراق زەرەرمەندی سەرەکی دەبن.
شوان داودی، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندوه، “لایەنە شیعەکان دەیانەوێت کۆتایی بە ئەرکی یۆنامی بێت، چونکە لە ژێر چاودێریدا نامێنن و ئازادانەتر چییان بوێت بۆ بەهێزکردنی پێگەیان ئەنجامی دەدەن”.
10ی ئهم مانگه، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق نامەیەکی بۆ سکرتێری گشی نەتەوەیەکگرتووەکان نارد، تێیدا داوادەکات خولی کارکردنی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق (یۆنامی)، لە کۆتایی ساڵی 2025 کۆتایی بێت.
رۆژی 16ی ئەم مانگە، ڕوسیا و چین لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان پشتگیرییان لە داواکەی عێراق کرد بەڵام ئەمریکا ڕاستەوخۆ پشتگیری خۆی پێشکەش نەکرد.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشییەتد پرێس، نێردەی ڕوسیا ڤەسیلی نەبێنزییا لە کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشدا وتویەتی، “عێراقییەکان ئامادەن بەرپرسیارێتی داهاتوی سیاسی وڵاتەکەیان لە ئەستۆ بگرن، نابێت ئەو کێشانەی کە ماونەتەوە ببنە بیانو بۆ مانەوەی یونامی بۆ ماوەیەکی نادیار لەو وڵاتەدا”.
سەرۆک وەزیرانی عێراق شێوازی کارکردنی یۆنامی دیاریکردوە و دەیەوێت لە هەرکارێکی سیاسی دایبڕێت و تەنها خەریکی کارەکانی لە بواری چاکسازی، ئابوری، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، گەشەپێدانی بەردەوام، گۆڕانی کەشوهەوا و سێکتەرەکانی تری بواری گەشەپێدان بێت، تا ئەوکاتەی ئەرکەکەی لە کۆتایی 2025 کۆتایی دێت.
ئەنجومەنی یاسایش ڕۆژی 15ی هەشتی 2004 بە تێکڕای دەنگ داواکارییەکی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی سەروەری وڵات بۆ حکومەتی عێراق پەسەندکرا.
خواستی حکومەتی عێراق بۆ دابڕانی یۆنامی لەکاری سیاسی لەکاتێکدایە، کاری یۆنامی لە عێراق بەپێی ئەو دەسەڵاتەی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە بۆی دیاریکراوە، ئەرکێکی سیاسییە و کاری بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتە لەسەر دۆخی عێراق بۆ ئەنجومەنی ئاسایش.
بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێن، عێراق دوای تێکشکانی داعش توانیویەتی لە بواری سیاسی و ئاسایشدا جۆرێک سەقامگیری بەدەستهێناوە، بەڵام “هێشتا کاری گرنگ ماون بکرێن.”رۆژی پێنجشەممە 17ی پێنجی 2024 جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق، دوایین راپۆرتی خۆی لەسەر عێراق لە نیویۆرک خوێندەوە و وتی، “ئاڵنگارییەکان لە عێراق زۆرن، بەڵام ئێمە ئێستا عێراقێک دەبینین، کە لە هەستانەوەدایە”.
شوان داودی دەڵێت، “کورد زەرەرمەند دەبێت لە کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی یۆنامی، چونکە هێشتا کۆمەڵێک پرسی هەڵواسراوی لەگەڵ عێراق بەچارەسەرنەکراوی ماونەتەوە، کورد پێویستی بەوەیە لایەنێک هەبێت لە ڕێگەیەوە دەنگی بگەیەنێت، ئەو لایەنەش نەتەوە یەکگرتوەکانە کە لەدونیادا گوێ لێگیراوە”.
داواکاری حکومەتی عێراق بۆ کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی یۆنامی و دابڕانی لە هەر کارێکی سیاسی لەکاتێکدایە، لایەنە شیعەکانی عێراق هەمیشە نیگەران بون لە جموجۆڵەکانی جنین پلاسخارتی نێردەی سکرتێری نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەو هێزانە پلاسخارت تۆمەتبار دەکەن بە دەستوەردانی سیاسی و پاڵپشتیکردنی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019ی عێراق.
شوان داودی دەڵێت، “کورد زەرەرمەند دەبێت لە کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی یۆنامی، چونکە هێشتا کۆمەڵێک پرسی هەڵواسراوی لەگەڵ عێراق بەچارەسەرنەکراوی ماونەتەوە، کورد پێویستی بەوەیە لایەنێک هەبێت لە ڕێگەیەوە دەنگی بگەیەنێت، ئەو لایەنەش نەتەوە یەکگرتوەکانە کە لەدونیادا گوێ لێگیراوە”.
داواکاری حکومەتی عێراق بۆ کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی یۆنامی و دابڕانی لە هەر کارێکی سیاسی لەکاتێکدایە، لایەنە شیعەکانی عێراق هەمیشە نیگەران بون لە جموجۆڵەکانی جنین پلاسخارتی نێردەی سکرتێری نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەو هێزانە پلاسخارت تۆمەتبار دەکەن بە دەستوەردانی سیاسی و پاڵپشتیکردنی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019ی عێراق.
ئەوکات مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤۆڵکەر پێرێتز، نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگروەکان، جەختی لەسەر پێویستی مانەوەی ئەرکی یۆنامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و “گرنگتربونی” ڕۆڵە سیاسییەکەی کرد.
سەعد مەتڵەبی، سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “داواکاری کۆتایی هێنان بە ئەرکەکانی یۆنامی لە عێراق داواکاری حکومەتە نەک هێزە شیعەکان، لەگەڵ ئاڕاستەکردنی ڕێز و پێزانین بۆ یۆنامی کە لە ساڵانی ڕابردودا ڕۆڵی هەبوە، بەڵام دۆخی عێراق زۆر سەقامگیرە و پێویستی بە هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان نەماوە”.
دەشڵێت، “ڕەنگە ناوچەی تری دونیا پێویستی بە یۆنامی هەبێت، بەڵام کێشە ناوخۆییەکانی عێراق کۆتاییان هاتوە و لێکتێگەیشتنی دەستوری لەنێوان هێزە سیاسییەکان و نوێنەرەکانیان لەپەرلەمان دروستبوە، بۆیە دۆخەکە گەیشتوەتە ئاڕاستەیەک عێراق پێویستی بە ئەرکی نەتەوە یەکگرتوەکان نەماوە”.
جنین پلاسخارت، کە نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو بۆ عێراق، ڕۆژی 21-5-2024 ڕاگەیێندرا کە دوای تەواوبوونی ئەرکەکەی لە عێراق کراوەتە رێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان.
دکتۆر سەردار عەزیز، لێکۆڵەری نێودەوڵەتی، لهوبارهیهوه دهڵێت، “عێراق دەیەوێت چاوی دەرەکی بەسەرییەوە نەمێنێت و خۆی بۆ خۆبەڕێوەبردن ئامادەبکات، جنین پلاسخارتیش چالاکبو، پاڵپشتی خۆپیشاندەرانی عێراقی دەکرد و ئەمەش هێزە شیعەکانی نیگەران کردبو”.
دەرچونی عێراق لە ژێر بەندی حەوتەمی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕێگە خۆشکەرە بۆ عێراق تا کۆتایی بە ئەرکەکانی یۆنامی بهێنێت، بەو پێیەی دەرچونەکە ڕێکخراو و دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان ناچار دەکات بە ڕەزامەندی حکومەت لە عێراقدا کاربکەن.
دکتۆر سەردار عەزیز دەڵێت، “داواکاری کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی یۆنامی بەشێکە لە پرۆسەی گێڕانەوەی سەروەری وڵات، دەستەبژێری سیاسی عێراق پێیانباشە نەتەوەیەکگرتوەکان نەمێنن، یاخود وەکو کارتی فشار بەکاریبهێنن بۆ کەمکردنەوەی ڕۆڵی سیاسییان”.
ڕۆژی 30ی مانگی پێنجی 2023، ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوەیەکگرتوەکان ئەرکی یۆنامی تاوەکو 31ی پێنجی 2024 درێژکردەوە، ئەنجومەنی ئاسایش داوای لە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان کرد، هاوکاری حکومەتی عێراق بکات بۆ ڕەخساندنی دیالۆگی نیشتمانی و چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی عێراق.