لە ماوەى ٣٠ ڕۆژى ڕابردوودا نۆ حاڵەتى کوشتن لە سلێمانى تۆمارکراوە و حەوت کەسیش بە تۆمەتى کوشتنى هاوڵاتیان دەستگیرکراون…
دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤیش دەڵێت لە مانگى ڕابردوودا ٢٤ حاڵەتى کوشتن و خۆکوشتن لە سەرتاسەرى هەرێمدا تۆمارکراون.
ئامارەکان بە گشتى ئاماژەن بۆ ئەوەى ڕێژەى تاوان لە هەرێمدا زیادیکردووە بەتایبەت تاوانى کوشتن.
سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی دەڵێت، کێشەکە لە جێبەجێنەکردنى بڕیارەکانى دادگادایە لەلایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە و پێویستە پەلەبکرێت لە یەکلاییکردنەوەى دۆسیەى تاوانباران و سزاکانیشیان ئاشکرا بکرێت.
لەلایەکى ترەوە زیادبوونى ڕێژەى بەکارهێنانى مادە هۆشبەرەکان بە هۆکارێکى ترى سەرەکى حاڵەتەکانى تەقەکردن و کوشتن دادەنرێن.
بەڕێوەبەری نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانە لە ئاسایشی سلێمانی دەڵێت پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ رێگرتن لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکانەوە.
بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەى ئەنجامدانی تاوان لە هەرێمی کوردستان لایەنە پەیوەندیدارەکان کەوتوونەتە جموجۆڵ و ژوورێکى عەمەلیاتیان بە ناوى ئیمێرجێنسى پێکهێناوە.
بهرێوهبهری رێکخراوی ئاسودهش دەڵێت: بە مەبەستى فشارخستنە سەر حکومەت و هۆشداریپێدانى دەستەیەکیان پێکهێناوە.
بەرزبوونەوەى ڕێژەى تاوان لە هەرێم هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبوونى قەیرانى دارایى و بەرزبوونەوەى ڕێژەى بێکارى و هەژارى لە نێوان هاوڵاتیاندا.
هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسیش بەردەوام باس لەوە دەکەن کە زۆربەى ڕووداوەکان پەیوەندییان بە کێشەى کۆمەڵایەتییەوە هەیە بەبێ ئەوەى جۆرى کێشەکان دەستنیشان بکەن.