هەولێر
سه‌رده‌مانێ منیش لاله به‌ده‌ستی شەوە ڕاوەدوونراوەکانت بووم
متوی هەناسەی گوڵدانی خۆزگەو
حەسحەسی بەر پەنجەرەی ئاسۆی خۆرە کوژراوەکانت بووم
منیش فریوی هاڵاوی سروود و
هاوخەمی ئەستێرە ڕژاوەکانت بووم
بۆنی خاک و
بارانی قافیەو
شنەی دەمەو ئێوارانت هێندەتەڕو ڕۆح نشین بوون
بێباک بێباک
ڕۆژانە پڕبە بەرەڵبێنەکەی دایکم
ڕۆشنایی ئومێدێکم لە گردو یاڵە خوێناویەکانت دەچاند
وەک مناڵێکی لاسار هەموو ڕۆژێ
دەست و پەنجەی گۆواوم
لە نێو زوقمی هەناسە شەختەییەکانت دەتەزاند
هەولێر
جاران گشت کوچه کۆڵان و شه‌قامه‌کانت
هی منیش بوون
که‌چی ئێستا بستێ بەر بەرۆچکەت شک نابه‌م
تا برینەکانمی تیا بچێنم
ناو لەپی میهرێ شک نابەم
تا قۆزاخەی خەمە سپیەکانمی تیا هەڵوەرێنم
لەسەر نەخشەی مات بوونتا خەندەیێکم لێ بزر بووە هەولێر
پێدەشتە سووتاوەکانیشت گەرام نەمدۆزیەوە
گلۆرەی ئومێدێکم
لەو گردو شاخانەوە خلۆر بۆتەوە
سەیرە بەهیچ بنە خڕنووک و پنچک و دەوارێ نەسەنگراوەتەوە
مردم ئەوەندەی پێستی ڕەش داگەڕاوی مێژوو م داڕنم هەولێر
کڵاو ڕۆژنەی مزگێنییکم لەناو لاپەڕەکانیدا نەدۆزیەوە
لە دەمی شڕی دەربارەکانت
هەر کۆنە قین دەدوورمەوە
ختم بووم لە خۆ خواردنەوە و
وەرس بووم بەدەست
هەڵگێڕو وەرگێر کردنی هوتافە هەڵتۆقیوەکان
هەولێر تۆ‌و بەرزی ئەنتێنە کەی هزری عەبدولخالق مەعروف
تۆ‌و پانتایی هەستی پڕ بەرائەتی مامۆستا بەهرام جەمیل
تۆ‌و جوانی خەونە درەوشاوەکانی مەئموون دەباغ
تۆ‌و سۆزی پڕ جریوەی حەرفە تاساوەکانی عزەددین فەیزی
تاکەی فریودانی باڵی کۆترەکان
تاکەی بەهەدەر دانی خوێنی هەژارەکان
بم بەخشە شاری شاران
بۆچی یەک تۆز بۆنی مروەت نایێ لە جادەو بانان
مانوو بووم بە دیار پەنجەرە داخراوەکانی نەفرەت
باوەشی گەرمی ئومێدێ شک نابەم
موچڕکه ته‌زیوه‌کانم له باوه‌ش بگرێ و
هەڵپڕووکانی عه‌شقم کۆکاته‌وه
که‌چی ده‌مێکه خۆزگه لاله زارییه‌کانم گۆڕه‌و شارن هه‌ولێر
که ئه‌ستێره نه‌گه‌ڕاوه‌کانت دڵشکاوو ناگزوور بن
لە بن باڵی لەنگەرتووی خەردەڵەکان بۆنی گۆشتی مرۆڤ دێت
ئه‌و باڵا کردنه ڕه‌مه‌کییانه‌ت شاته شاتێکی بێ به‌هانه‌یه هه‌ولێر
سروەی شەبەقێ ناداتە چاوەڕوانیەکانی من
هه‌ر کۆڵانێکت مێرگێک بوو له به‌هاری ته‌مه‌نم
کەچی ئێستا
کە تۆ لەنێو فاقی هزرێکی بارووتا وی گیرت خواردووە و ڕاناچڵەکی
بە بەرچاوی شیعرەوە
لە گۆماوێکی بۆگەن زیاتر هیچی ترنیت
من ئه‌و شاره‌م ناوێ ئیتر
ئه‌گه‌ر شه‌و به ئارامی
له نێو لەپی گەڵا و گوڵی پارکه‌کانیا تێر خه‌و نه‌بێ
پشیله بسکه بسکی سمێڵی نه‌یێ و
نه‌واو قه‌تاری عاشقان له بۆته‌ی ڕۆح‌دا نه‌سره‌وێ
ئێستا سەرە کۆڵانەکانت پڕبوون لە نیشانەی پرسیار
گەڕەکەکانت پڕ بوون لە جاسووس ڕاپۆرت نووس
گێچه‌ڵ به کۆڵانه‌کان وه‌رده‌که‌ن
دەرگای هەست و بیرە جیاوازەکان دەست نیشان دەکەن
دەنگە جیاوازەکان فێری ڕەودەکەن
ماندوو ترم له برینە مات و ته‌ڕەکانت هه‌ولێر
جاران تۆ قایه‌غی که‌سانێک بووی
بۆنی چیا‌و ڕووبار وخۆریان لێده‌هات
ئێمە گەیشتینە ترۆپکی ئازادی
لەبەر خڕمژنی چەک و جبەخانان
سروەی ئۆخەیێ بەڕۆحی ماندوومان دا نەهات
ساڵه‌کانی ته‌مه‌نم وه‌ک کۆلکه دار بۆ سووتاندی
کەچی هەرچی خۆشەویستت بوو دەرپەڕی و ڕەتاندی
ئێستا هەزار جار لەجاران ڕازاوەتری هەولێر
بەڵام لەبەر دووکەڵی ئاگری دزان
تروسکەیێ جوانیت هەڵنانیشێتە سەر ڕۆحم هەولێر
بۆنی سەحەرێ ناکەم جێی من و منەکانی تیا ببێتەوە هەولێر
تەم تومانی گومانێ دایپۆشیوی لەهەستی یاران
دەبوایە من هەمووڕۆژێ خۆم و دارشەقەکەم
بچمه ناو چه‌قی شار و
خۆم له جوانی هه‌ڵبکێشم
شانازی بە ئازار‌و برینەکانم بکەم
کەچی له بەر ژاوه ژاوی گەمبۆزان
جێی تاکە پێڵاوێکم ناکەیتەوە هەولێر
لە تاوا وه‌ک دڵ پڕێک
هه‌ر به نیوه‌ی رێگاوه باوێشک ده‌ده‌م
هیچ شتێک نابینم بۆنی جوانی یەکەی
بچێتەوە سەرخەونی ڕەنج بە خەساران
جار جار تروسکه‌یێ وه‌ک قه‌قنه‌سێ
دێت و له پڕ بزر ده‌بێ
شار به‌برینان شکۆدارە
من وام ده‌زانی هه‌رمنم له ناخه‌وه ده‌کوڵێم
شارسه‌رده‌مێک سه‌کۆ ی میهره‌بانی بوو
ئێستانغرۆی نرکه‌و ئازاره
چنگێ پوشی ده‌ستناکه‌وێ بیخاته سه‌ر برینان .
قاسم شێروانی