به‌شدار عوسمان:
وه‌كو هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌پۆڵه توندوتیژییه نه‌بڕاوه‌یه‌ی كه‌له دژی ژنان و ئافره‌تانی دونیا ئه‌نجام ده‌درێت،هه‌موو ساڵێك له رێكه‌وتی (19/11) شه‌پۆڵێك له كار و چالاكی به‌رێوه ده‌چێت بۆ به‌رگرتن و كه‌مبونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی مێینه‌كانی كۆمه‌ڵگا ،ساڵانە به‌رێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی له‌م به‌رواره‌دا(19 تاكو25) ی نۆڤێمبەر ،هه‌فته‌یه‌كیان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی راگه‌یاند.
هه‌ڵوێست وه‌رگرت دژی ئه‌و شه‌پۆڵه توندوتیژییه‌ی كه به‌رامبه‌ر ئافره‌تانی دونیا ئه‌نجام ده‌درێت، په‌یامێكه بۆ زیاتر شه‌رمه‌زاری و رێسوایی عه‌قلیه‌تی دۆگمایی ژن كوژان و هۆكاره‌كانی و پشته‌وه‌ی زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م دیارده‌یه. ئه‌وه‌ی پێویست لێره‌دا هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین،ژن كوشتن و كۆتایهێنان به ژیانی كه‌سه نزیكه‌كانی ئینسان ،له ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه‌وه هاتووه كه مرۆڤه‌كان ناچار ده‌كات ده‌ستیان بچێته گیانی نزیكترین و خۆشه‌ویسترین كه‌سیان كه خوشك و هاوسه‌ر و دایكیتیان،به مانایه‌كی تر ئه‌و قه‌تڵگایه‌ی ژنان كه ئه‌مرۆ به‌رێخراوه له ئه‌نجامی زاڵكردنی فه‌رهه‌نگێكی بۆگه‌نه‌وه له نێو هزر و بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه‌وا مرۆڤه‌كانی راهێناوه ساكارترین و سه‌ره‌تاترین و تایبه‌تیترین په‌یوه‌ندییه‌كانی مێینه‌ی كۆمه‌ڵگا لای گومان و گوناحه،له ئه‌نجامی زاڵكردنی كه‌لتور و داب و نه‌ریتێكی سه‌رچاوه گرتوو له دین و خورافیاته‌كاندا كه ژن وه‌كو كۆیله و خزمه‌تكار و عه‌بد سه‌یر ده‌كا و ده‌رچون له بڕیاره‌كانی نێرینه سزاكه‌ی كوشتن و زیندانی تاهه‌تاییه،له‌ئه‌نجامی كارپێكردنی یاسا‌و ده‌ستورێكی دواكه‌ووتوه كه ده‌ستی بكوژان ئاوه‌ڵا ده‌كات،به‌هۆی بوونی ئه‌و وه‌زعیه‌ته‌وه كوردستان و عێراق بۆته ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ دورستكردنی(بكوژ) و نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده‌یه ئه‌و گۆره‌پانه قه‌سابخانه‌یه‌ك بووه بۆ ژنان و ئافره‌تان و زینده‌به‌چاڵكردنی خه‌ون و خولیا هیواكانیان.
رژێمی گۆر به‌گۆری به‌عس سه‌ره‌كیترین پایه‌كانی حوكمڕانی له‌سه‌ر كوشتن و ئازاردان و زیندانی كردن و یه‌خسیركردنی تاكه‌كان راگیر كردبوو، له‌م نێوه‌نده‌شدا ژنان و ئافره‌تان به‌شی شێریان به‌ركه‌وت و له‌ژێر ناوی جۆراو جۆردا زۆرترین ژماره‌یان بێ گیان كران،به‌كۆمه‌ڵ سه‌ریان له‌له‌شیان جیا ده‌كرایه‌وه له‌ژێر به‌هانه‌ی له‌شفرۆشیدا، كه‌چی هه‌ر خۆشیان به‌هه‌زار و یه‌ك شێوه له‌هه‌ڵدابوون بۆ ناچاركردنی ئافره‌تان تا ده‌ست بۆ له‌شفرۆشی به‌رن،دارزیوترین ده‌ستور و یاسایان به‌سه‌ردا فه‌رز كردن و وه‌كو مرۆڤه پله دوو و پله سێ له كۆمه‌ڵگا چاویان لێكراوه،سه‌ره‌تاترین ئازادییه تاكه كه‌سیه‌كانیان له‌ژێر پرسیاردا بووه،به‌هۆی ملهوڕی و شه‌رانگێزی و به‌رژه‌وه‌ندی عه‌قلیه‌تی حیزبی و به‌عس و شه‌ڕه یه‌ك له‌دوایی یه‌كه‌كانیه‌وه به هه‌زاره‌ها ئافره‌ت،پیاوه‌كانیان به‌زۆر ناردنه به‌ره‌كانی جه‌نگ و ئیتر نه‌گه‌رانه‌وه و ئافره‌ته‌كانیان ماڵ‌وێران و سه‌رگه‌ردانكران.دوایی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و رژێمه دژه ئینسانیه له كوردستاندا گۆری گوم كرد، نه‌ك ئه‌و دیاردانه به‌رۆكی ژنان و ئافره‌تانی به‌رنه‌دا ، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه بوو بو ته‌وقێك و هه‌زاره‌های تر بوونه قوربانی. هه‌مان عه‌قڵیه‌ت كۆمه‌ڵگای به‌رێوه‌برد و به هه‌زاره‌ها كچ و كوڕ ته‌نها له‌سه‌ر دوو ووشه و نامه گۆرینه‌وه‌یه‌ك و نێگایه‌كی پر گله‌یی و ته‌له‌فۆنێك، دهرفهتیا
ئیتر ئه‌و پرۆسه دژه ژنه به‌رده‌وام بوو تاكو ئێستای هێنا كه ژنكوشتن ببێته دیارده و رۆژنامه و گۆڤار و بڵاوكراوه‌كان نه‌توانن فریای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی بكه‌ون، چونكه رۆژێك نیه ده‌یان رووداوی كوشتن و ئازاردان و زیندانی و لێدان له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان روو نه‌دات،ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێ به‌ر به‌م دیارده بگرێت هه‌روه‌كو چۆن هه‌ر باج و رسوماتێك بیه‌وێت له خه‌ڵكی وه‌رده‌گرێت و ده‌یكات به‌یاسا و كه‌س زاتی نیه لێی لابدات، بۆیه راگه‌یاندنی ئه‌م كه‌یسه وه‌كو پرسه‌یه‌كی لێدێت بۆ كوشتنی پۆلێك مرۆڤ، لەکاتێکدا له توانادایه به‌ر له روودانی كاره‌ساته‌كه به‌ری پێبگیرێت ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌م راگه‌یاندنه،په‌یامێكی ئینسانی و ئومێكی گه‌وره‌یه كه رۆژێك دادێت له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ش بێ مافی و نایه‌كسانی و توند وتیژی باسێكی نابێت،ئه‌م هه‌فته‌یه زه‌نگێكی دیكه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران كه پیوێسته به خۆیاندا بچنه‌وه كه ئه‌و وه‌زعیه‌ته جێگای قبوڵ نیه و پێویسته رێ‌و شوێنی توند بگرنه به‌ر بۆ هه‌رچی زووتر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده قیزه‌وه‌نه له‌رێگای گۆڕینی سه‌راپای ئه‌و یاسا دژه ئینسانیانه‌ی كه ئێستا له كوردستاندا كاری پێده‌كرێت به یاسا و ده‌ستورێكی مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتوو كه رێگا به‌كه‌س نه‌دات گیان له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی یان كه‌سێكی تر بسه‌نێته‌وه له‌ژێر هه‌ر به‌هانه‌یه‌ك بێت،نه‌ك ته‌نها ئه‌مه‌ش به‌ڵكو به‌دواداچون و لێپرسینه‌وه‌شی گه‌ره‌كه،چونكه سه‌ده‌یه‌كه ده‌سه‌ڵات و یاسا و ده‌ستور و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتور و داب و نه‌ریته‌كان له پشته‌وه‌ی بكوژان بوه.