بەرێز مەکتەبی سیاسی حزبی شوۆی کوردستان
بەرێزان خانەوادەی کۆچکردوو ( سەردار دهۆکی )
بەناوی خۆم و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەرەخۆشیتان ئاراستە دەکەم بۆ کۆچی دوایی هاوڕیی تێکۆشەر سەردار دهۆکی، هەواڵی گیان لەدەستدانی هاوڕێ سەردار لە ناخەوە نیگەرانی کردین هیوادارین ئەوە دواناخۆشی هەمو لایەکمان بێت ..
هاوڕی سەردار کەسێکی شۆرشگێڕ و کۆڵنەدەری رێگای هێنانەکایەی ئازادی و دادپەروەردی کۆمەڵایەتی بوو،پێشمەرگەیەک کە هەموو ژیانی خۆی لەپێناو بەدیهێنانی خواستە رەواکانی گەلەکەمان و ئازادیخوازان تەرخانکرد ، بۆیە لەدەستدانی کەسایەتیەکی وەکو ( ئازاد موختار ، سەردار دهۆکی ) کەلێنێکی گەورەیە لە ریزی خەباتی پێشمەرگایەتی و چینایەتی و ئەرکی ئێمەی بۆ تەواوکردنی رێگاکەی ئەو قورستر کرد !
ئێستا تەنها حزبی شوعی کوردستان و هاوخەباتانی بەلەدەستدانی هاوڕی سەردار هەست بەلەدەستچوونی ناکەن بەڵکو هەمو تێکۆشەران و ئازادیخوازان و هەمو ئەوانەی دەیانەوێت کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان بێتە کایەوە درک بەو کۆستە گەورەیە دەکەن .
جارێکیتر هاوخەمی خۆمان بۆ خانەوادە و حزبی شیوعی و تەواوی هاورییان و دۆستان و هاوخەباتانی سەردار دهۆکت رادەگەیەنین ..
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٦\١١\٢٠١٥-هەولێر