وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و خوازیارانه ده‌كاته‌وه كه دانیشتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانن و ده‌یانه‌وێت له زانكۆ تایبه‌ته‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بخوێنن وه‌ك زانكۆكانی (حه‌دبا، نور، قه‌ڵه‌م, كتاب و…هتد) و ده‌ڵێت نابێت روو له‌و زانكۆیانه بكه‌ن، چونكه شێوازی ده‌وامكردن له‌و زانكۆیانه‌دا به‌گوێره‌ی پێویستی زانستی و كارگێڕی نییه.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: “ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و خوازیارانه ده‌كه‌ینه‌وه كه دانیشتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌یانه‌وێت له زانكۆ تایبه‌ته‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بخوێنن وه‌ك زانكۆییه‌كانی (حه‌دبا، نور، قه‌ڵه‌م، كتاب و…هتد)، كه روو له‌و زانكۆیانه نه‌كه‌ن”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هۆكاری ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه و نووسیویانه “شێوازی ده‌وامكردن له‌و زانكۆیانه‌دا به‌گوێره‌ی پێویستی زانستی و كارگێڕی نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێوه‌ری وه‌رگرتن زۆر نزمتره به‌راورد له‌گه‌ڵ پێوه‌ری وه‌رگرتن له زانكۆ تایبه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: “وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌هیچ شیوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆلیژه زانكۆیانه ناكات، ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌و كۆلیژه زانكۆیانه ده‌خوێنن كاتی خۆیان به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن و پاره‌كه‌شیان به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت”.