سۆناتای (116)
نەڵێیت
پەیوەندی رۆحەكان، لەنگی تیایە!
عەشق كاتێك دێت
بێ هیچ شتێك گۆرانكاری دورستدەكات
یان
كەسێكی سەرە رێ بێ قەرار و، وێران دەكات،
نا ئەوە عەشق نیە
نا
عەشق ئامانجێكی هەمیشەییە و
روو لەو دڵە پرانە دەكات كە هەرگیز نا لەرزێن.
بۆ هەر كەشتیەك
ئەستێرەیەك رێنیشاندەرە، بەڵام قەردی نازانن.
گەرچی بگەیتە عەرشی عەشق
دەبێت بزانی، عەشق یاری سەردەمەكان نیە
تەنانەت
ئەگەر لێو گوڵمە سوورەكان
بەدەستی زەمانەوە نابوت ببن
عەشق
بە رۆژ و هەفتەكان گۆرانی بەسەردا نایەت و
بەڵكو تا رۆژی ئاخیرەت هەر هەیە.
ئەگەر ئەم قسانە هەڵەن و پێچەوانەكەی راستە
ئەوا نە من شیعرم نووسیووە و
نە هەرگیز كەسێك عاشق بووە.
شكسپیر
وەرگێرانی: نەبەز گۆران