لاپەڕەی سەرەکی ئەدەب و هونەر ئێمە پێکەوین تەواوین

ئێمە پێکەوین تەواوین

0 تێبینییەکان 21 بینینەکان

tablo-hunaeyهەموو جەستەی تۆ

دەستەمۆ و پڕاوپڕ

بۆمن دروستکراوە

دەستی لێدەخشێنم

لەهەر سوچێکدا کۆترێک ئەبینم

بەدوای مندا دەگەڕێن

ئەی خۆشەویستەکەم ئەڵێی تۆیان لەگڵ دروستکردووە

بۆ دەستە گۆزەگەرەکانی من*

ئەژنۆکانت، مەمکەکانت

ناوقەدت

شتێکی منیان لێ ون بووە

لە زەوییەکی تینوو

کە دەستێان لێ هەڵگرتبێت

ئێمە پێکەوین

تەواوین وەک رووبارێک

وەک دەنکە لمێک
——
پابلۆ نیرۆدا
و:هەژار مەجید

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە