ھۆنراوەی: کارزان جەلال
مۆسیقا: سەفین خەراجیانی
ئاواز و گوتنی: نەجم محەمەد
مۆنتاژ و دەرھێنانی: ئەنوەر ئەحمەد
https://www.youtube.com/watch?v=BLa1fNmlDps
ئەم بەرھەمەم پێشکەشە بە ھەموو مرۆڤێکی ئازادی خواز لە سەر ئەم گۆی زەویە …پێشکەش بەھەموو ئەو مرۆڤانەی کەھاوار بۆ ئازادی دەکەن و دژی ستەم ھاتونەتە دەنگ ..پێشکەش بەھەموو ئەو مرۆڤانەی لەپێناو ئازادیدا گیانیان بەخت کرد…پێشکەش بەگیانی بەھەموو ئەو مرۆڤانەی کەلەخۆپیشاندانەکانی ٢٣ ساڵی ڕابووردودا گیانیان لە دەست دا بەتایبەتی خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوبات و ئەم خۆپیشاندانانەی ئەم دواییەی کوردستان …پێشکەش بەھەموو میدیاکارو ڕۆژنامەنووسە ئازادی خوازەکانی کوردستان وجیھان ..پێشکەش بەوڕۆژنامە نووسانەی کە کەگیانیان بەخت کردلەپێناو ئازادیدا …پێشکەش بەھەموو ئەو مرۆڤانەی کە بۆ ئازادی و مافی مرۆڤ دێنە سەرشەقام …پێشکەش بە ئێوەی بەڕێز ئەی ھاوڕێیان …بەو ھیوایەی بتوانم لە ئایندەدا بە مۆزیکاو تۆمارکردن و کلیبێکی نوێ ترەوە ئەم بەرھەمەتان پێش کەش بکەمەوە …بەھیوایەی بەدڵی ھەموان بێت وتوانیبێتم ھاوارێک لە ھاوارەکانی ئازادی خوازان بگەیەنم …ئەم بەرھەمە ئیتر بەرھەمی من نیە وبەرھەمی ئێوەیە وبەرھەمی ھەموو مرۆڤێکی ئازادی خوازە لەلای خۆتانە وە ئێوەش دەتوانن ئەم بەرھەمە شێر کەن و بڵاو بکەنەوە لەگەڵ ڕێزدا..
هونەرمەند: نەجم محەمەد
ھاواری ئازادیی
ھەتا تفەنگ لە سەر پێ بێ دەرگای زیندان داخرابێ
ئازادی کەی بوونی ھەیە شەقام بەخوێن سوور کرابێ
کەکامێراو پێنوس بشکێ میدیای ئازاد لە کوێ دایە
ھەتادەنگێ کپ کرابێ دیموکراسی بێ بەھایە
دەلێگەڕین ڕۆژنامەکان چیان ئەوێ دەری بڕن
دەلێگەڕێن باڵدارەکان بۆ کوێ دەخوازن ھەڵفڕن
ھەتا تفەنگ لە سەر پێ بێ دەرگای زیندان داخرابێ
ئازادی کەی بوونی ھەیە شەقام بەخوێن سوور کرابێ
کوا لەکوێ یە مافی مرۆڤ ھێشتا مرۆڤ ھەرکۆیلەیە
ھێشتا برسێتی ونەداری لە ژینا ھەر مۆتەکەیە
کەی ڕەوایە دوای ڕژانی زەریایە خوێن وەھا بژین
لە ووڵاتی خۆرا بین و لە نێو تاریکیدا بمرین
ھەتا تفەنگ لە سەر پێ بێ دەرگای زیندان داخرابێ
ئازادی کەی بوونی ھەیە شەقام بەخوێن سوور کرابێ
سەدان ساڵە چارە نووس و ئایندەمان نادیارە
لەم ئاگرو جەنگەڵەدا گەروومان نوقمی ھاوارە
ھاوارێ لە دژی ستەم ھاواری لە بێ دادی
ھاوارێ بۆ مافی مرۆڤ ھاوارێ بۆ ئازادی
ھەتا تفەنگ لە سەر پێ بێ دەرگای زیندان داخرابێ
ئازادی کەی بوونی ھەیە شەقام بەخوێن سوور کرابێ.
سوپاسی بێ پایانم بۆ ھاوڕی ی ئازیزم ھاوڕێ (ئەنوەرئەحمەد) کە مۆنتاژی ئەم بەرھەمەی بۆکردم دیسان سوپاسی دەکەم کە ھەردەم ھاوکارم بووە لە بەرھەمە ھونەریەکانمدا..