لاپەڕەی سەرەکی ئەدەب و هونەر شۆڕشگێڕ ؛ ناوەکەی تری مرۆڤە -ئۆژین پوتیه

شۆڕشگێڕ ؛ ناوەکەی تری مرۆڤە -ئۆژین پوتیه

0 تێبینییەکان 222 بینینەکان
شۆڕشگێڕ ؛
ناوەکەی تری مرۆڤە ،
کە ئیتر کۆیلەی پارە نییە ،
کە بێجگە لە واقعیەت گوێڕایەڵی هیچیتر ناکات ،
کە بە باوەڕەوە هەنگاو هەڵدێنێت ،
دەکرێ ئەوت لە ڕێگا باریکەکان بەرچاو بکەوێت ،
کە لەگەڵ هاوڕێکانیدا هەنگاو هەڵدێنێت ،
پێدەکەنێت لەکاتێکدا گیانی لەمەترسیدایە ،
ئەو دەزانێت کە زەمین یەکێکە و نابێت دابەش بکرێت ،
سروشتیش سەروەت و سامانێکە کە،
هەر مرۆڤێک مافی ئەوەی هەیە بەهرەی لێ وەرگرێت ،
جەنگی ئەو جەنگی چینایەتییە ،
ئەو دەیەوێت جیهان بە شێوازێک ڕێکخات کە ،
لە توانا و فیداکاری ئەوەوە دادپەروەری جیهان پەرەبستێنێت .
ئۆژین پوتیه
وەرگێڕانی له‌ فارسییه‌وه:‌ به‌رهه‌م مشیر
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە