سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ره‌تیكرده‌وه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و كێڵگه‌كانی نه‌وتی كه‌ركوك سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتی باكوور بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی، راگیرابێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می كێڵگه‌كانی كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان كه هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كرێت، راگرتووه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه به سایتی “مه‌دا پرێس”ی عیراقی راگه‌یاندووه: “كۆمپانیای نه‌وتی باكوور، ئێستا له كێڵگه‌كانی كه‌ركوك و بابه‌گوڕگوڕو خه‌بازو جه‌مبور، رۆژانه زیاتر له 167 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م ده‌هێنێت”، روونیشیكرده‌وه، رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێت”.
سه‌رچاوه‌كه كه داوایكردووه ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، وتیشی :” كێڵگه‌ی “بای حه‌سه‌ن”ی نه‌وتی، كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم-ه‌و ده‌كه‌وێته نزیك قه‌زای دوبز (55كم باكووری رۆژئاوای شاری كه‌ركوك) به‌ته‌نها ئه‌و كێڵگه‌یه رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ره‌وانه‌ی ئه‌و بۆرییه ده‌كرێت كه به هه‌رێمی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای باكوور‌و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، رانه‌گیراوه”.
روونیشیكرده‌وه، كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق مامه‌ڵه‌كردنی له رێگه‌ی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عیراق (سۆمۆ) له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی كێڵگه‌كانی كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی، راگرتووه”. ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، كه ئه‌وه‌ی له كێڵگه‌كانی كه‌ركوك و هه‌رێمه‌وه ته‌نها دوێنێ چوارشه‌مه هه‌نارده‌كراوه، نزیكه‌ی 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بووه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه كۆی گشتی ئه‌و نه‌وته‌ی له كێڵگه‌كانی كه‌ركوك و هه‌رێمه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت، له‌نێوان 450 تا 500 هه‌زار به‌رمیله.