پاش ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی پشوو له ده‌وام ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێشمه‌رگه‌یه‌كی كوردستان له كاتی كرێكاری‌دا گیانی له ده‌ست دا.
پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی فه‌خره‌دین مه‌حمود، ته‌مه‌ن 40 ساڵ، پاش ئه‌وه‌ی له ده‌وام ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌هۆی نه‌بوونی، وه‌ك هه‌میشه كرێكاری ده‌كات و له كاتی كرێكاری‌دا له خانوویه‌ك ده‌كه‌وێته خواره‌وه به سه‌ختی بریندار ده‌بێت و شه‌وی رابردوو له نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی گیانی له ده‌ست دا.
هاوڕێیه‌كی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ده‌ڵێت: “فه‌خره‌دین دانیشتوی ده‌ربه‌ندیخانه و ماڵیان له سی مه‌تری تازه‌یه، خاوه‌نی خێزانه و سێ منداڵی هه‌یه و به‌رده‌وام له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌یه دژ به داعش”.
وتیشی: “كه له ده‌وامی پێشمه‌رگه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه له بری پشوودانی، بۆ بژێوی ژیانی كرێكاری ده‌كرد، به‌ڵام به داخه‌وه له‌كاتی كاركردنیدا له خانوویه‌ك كه‌وته خواره‌وه و پاش برینداربوونی له نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی گیانی له‌ده‌ست دا”.
سه‌رچاوه: كوردی‌و