ئه‌وانه‌ی پلانی کوشتنەکەیان دانابوو باوکی و مامی بوون، ویستیان تۆڵه‌ی لێبسه‌نن، چونکه بێ وەرگرتنی مۆڵەتی ئەوان لەگەڵ کوڕێکدا هاوسه‌رگیری کردبوو.
پلانی کوشتنیان بۆ سابا قه‌یسه‌ر دانابو و ویستیان بە گولـلە سه‌ری بپێکن، ته‌رمه‌که‌ی بخه‌نه توره‌که‌یه‌ک و فڕیێده‌نه رووبارەوە. سەبا بە تەواوی بەختی هەبو و ئەوان نەیانتوانی سەرکەوتووبن. توانی خۆی رزگاربکات له روباره‌که‌و تۆزێک برینداربوو، به‌ڵام نه‌مرد.
ماڵپەری رێکخراوی نێودەوڵەتیی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) وتارێکی لێکۆڵەر هیزەر بار-ی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ناوبراو ئاماژەیکردووە بەوەی، سەبا بووەتە بابه‌تی سه‌رەکی فیلمی “کچێک له ناو رووبار- به‌های لێبوورەیی” که فلیمێکی به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌و له‌لایەن شه‌رمین عوبه‌ید چینۆی، ده‌رهێنراوه. ئه‌م فیلمه پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خه‌ڵاتی ئه‌کادیمی ۲۰۱٦. فلیمه‌که باس له 3000 بۆ 4000 ژن و کچ ده‌کات که ساڵانه لە پاکستان دەبنە قوربانیی “کوشتنی شەرەف”.
فیلمەکە باس له‌و سیستمه ده‌کات که رێگه‌ده‌دات ئەو تاوانانە بەبێ سزا تێپەڕن. زۆر کات کوشتنەکان له‌لایەن خێزان و هەندێکجار تەواوی کۆمەڵگەوە پەردەیان پێدا دەدرێت و دادەپۆشرن، یاسا نەرم و نیانە لەم بارەیەوەو رێگه بە “لێخۆشبوو‌ن”ی تاوانباران دەدات.
ئەم فیلمه که پاڵێوراوی خه‌ڵاتی ئۆسکاره، نه‌واز شه‌ریف، سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکستانی ناچارکرد بەوەی، بە ئاشکرا لەسەر “کوشتنی شەرەف” بدوێت و ئامادەیی خۆی بۆ نیشاندانی ئەو فیلمەی لە ماڵەکەیدا دەربڕی، بەڵێنیدا کە کار بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشه‌یه بکات، وتارەکەی شه‌ریف شایستەی نرخاندنە، چونکه ئه‌م تاوانبارانه کێشه‌یه‌کی هه‌ستیاریان لە پاکستان دروستکردووه، به‌ڵام پێویسته ناوبراو زیاتر کار له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه بکات.
ئه‌م کارانه بریتین له دانانی هه‌نگاوی خێرا‌و جدیی بۆ رێگریکردن لێی. پێویستیش ده‌کات پشتگیری یاسای رێگرتن لە کوشتن بە بیانووی “شه‌ره‌ف” یاخود “لێبوردنی تاوانباران”ی ساڵی ۲۰۱٤ی په‌رله‌مانی پاکستان بکرێت. دەشبێت شه‌ریف په‌ناگه‌ی ئارام بۆ ئەو ژن و کچانە دابین بکات کە هەڕەشەی کوشتنیان لەلایەن خێزانەکانیانەوە لێکراوە.
چینۆی کارێکی بێوێنه‌ی کردووه له پیشاندانی “قوربانیانی شه‌ره‌ف”. فیلمه‌که وا نیشان ده‌دات که هه‌موو کچێک له پاکستان ئەگەر بڕیاری ژیانی خۆی بدات ترسی کوشتنی لەسەرە.
شه‌ریف، سه‌رۆک وەزیرانی پاکستان هه‌نگاوی یه‌که‌می ناوەو ده‌بێت کاریگه‌ریی زیاتری لەسەر ئەم کێشەیە هەبێت.