هه‌رکاتێک بینیتان قوباد تاڵه‌بانی هه‌شت نۆ وه‌نه‌وشه‌که‌ی ته‌سلیم کرده‌وه و هاته ناو خه‌ڵک و خۆپیشانده‌رانه‌وه، هه‌رکاتێک ڕێباز حەملان و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌تان بینی وه‌نه‌وشه و ئیمتیازه‌کانیان ڕه‌تکرده‌وه و هاتنه ناو خه‌ڵک و خۆپیشانده‌رانه‌وه، هه‌رکات زاواکه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیرتان بینی ده‌ستی له پۆست و ئیمتیازه‌کانی هه‌ڵگرت و هات وه‌کو ئه‌و خه‌ڵکه ژیا، هه‌ر کات مامۆستا محەمەد فه‌ره‌جتان بینی به سکۆته‌ر و پاسکیل هاتوچۆی کرد، ئه‌وکات ئاساییه تۆش خۆت بده‌ی به کوشت.
تۆ مافێکی ڕه‌وای خۆته مان بگریت نه‌چیته‌وه بۆ ده‌وام و ده‌رگای فه‌رمانگه و قوتابخانه‌کان دابخه‌یت، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ت نیه که خۆت له پێناوی کۆمه‌ڵێکدا به کوشت بده‌یت که هه‌موویان ده‌ستیان له ملی یه‌کدایه، تۆ به‌ته‌نها موڵکی خۆت نیت، موڵکی خێزان و منداڵ و دایک و باوکتیت. گوێ به‌وانه مه‌ده‌ن که له ئه‌وروپا و ئه‌مریکاوه له سه‌ر کار ئه‌گه‌ڕێنه‌وه و بیره‌یه‌کی سارد هه‌ڵئه‌پچرن و له پشتی کۆمپیوته‌ره‌وه ئه‌که‌ونه ده‌فعکردنی گه‌نجی ئه‌م ووڵاته، گوێ له‌و قات و بۆینباخ له‌به‌رانه مه‌گرن که رێکخراوێکیان هه‌یه و فه‌ند و سپۆنسه‌ری رێکخراوه‌که‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه تۆ شه‌ق بخۆیت.
شۆرش دێت و ده‌ڕوات، بتێک ئه‌گۆڕی به بتێکی تر، دیکتاتۆرێک ده‌گۆڕی به دیکتاتۆرێکی تر، ئاغایه‌ک ده‌گۆڕی به ئاغایه‌کی تر، به‌یانیه‌کی باشتر له هیچ شوێنێکی دنیادا بوونی، شۆڕش ئه‌و چرکه ساته‌یه که هه‌لپه‌رسته‌کان ئاراسته‌ی ده‌که‌ن، له هه‌ناوی هیچ شۆرشێکدا گۆڕانکاری ڕوو نادات.
قه‌ڵای باستێل ڕووخا و لویسیان لابرد، به‌ڵام کێ هاته شوێنی لویس؟ ناپلیۆن، ئه‌ی هه‌زار خۆزگه‌م به لویس، حه‌مه ڕه‌زا شایان لابرد کێ هاته شوێنی؟ خومه‌ینی، ئه‌ی هه‌زار خۆزگه‌م به حه‌مه ڕه‌زا شا، من ناڵێم بێ ده‌نگ بن، به‌ڵام هه‌ر کات سه‌رکرده‌کانتان وه‌ک ئێوه ژیان ئێوه‌ش ئاساییه خۆتان بده‌ن به‌کوشت.
ئه‌وکاته‌ی خه‌ڵک سنگی ئه‌نا به‌گوله‌ی داعشه‌وه ئه‌وان نه‌وت و پیکابی ده‌بڵ ئه‌کسلیان بۆ ئه‌ناردن، ده‌یان ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشه‌که‌ی غاندیدا تێ دەپهرێت دادگه‌ری و وه‌ک یه‌کی له هندستاندا چی لێ سه‌وز بووه؟ ڕۆژ به‌ڕۆژ برسی تر، ده‌یان ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری ڕووسیادا ڕۆشتووه چ شتێک له ژیانی خه‌لك گۆڕاوه؟ هیچ، له‌دوای شۆڕش ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵک به کیلۆمه‌تر سه‌ره‌ی ئه‌گرت بۆ سه‌موونێک سه‌رکرده کۆمۆنیستیه‌کان به کادێلاک و سه‌یاره‌ی ئاخر مۆدێل هاتوچۆیان ئه‌کرد، له‌به‌ر ئه‌وه ئاساییه مه‌چنه‌وه بۆ ده‌وام، به‌ڵام خۆتان بۆ هیچ که‌سێک مه‌ده‌ن به کوشت.