ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رۆژی سێشه‌ممه(١٨/٨/٢٠٢٦) رایگه‌یاند، دادگا فیدڕاڵیه‌كان له سه‌رانسه‌ری پارێزگاكانی عێراق جگه له هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ی مانگی (ته‌مموز/7)دا، 18 هه‌زار و 351 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری و شه‌ش هه‌زار و 352 هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه ده‌رچون، كۆی ئه‌و گرێبه‌سته هاوسه‌رگیریانه‌ی كه له‌مانگی (ته‌مموز/7) ئه‌نجامدراون 18 هه‌زار و 351 گرێبه‌ست بون، به‌جۆرێك له پارێزگاری نه‌ینه‌وا به سێ هه‌زار و 412 گرێبه‌ست له پێشه‌نگی لیسته‌كه‌دایه، دوای ئه‌ویش به‌غدای پایته‌خت (هه‌ردو لایه‌نی كه‌رخ و ڕوسافه) به چوار هه‌زار و 58 گرێبه‌ست دێن.
سه‌باره‌ت به جیابونه‌وه‌كان، داتاكان ده‌ریانخستوه كه كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كانی جیابونه‌وه گه‌یشتوه‌ته شه‌ش هه‌زار و 352 حاڵه‌ت، به‌غدا به دو هه‌زار و 620 حاڵه‌ت له پێشه‌نگی لیسته‌كه‌دا بو، به‌سڕه به 620 حاڵه‌ت له پله‌ی دوه‌مدا هات.
ئه‌م ژمارانه كه 15 پارێزگایان له‌خۆگرتبو، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی جیاوازی ڕێژه‌ی سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تییه، كه گه‌وره‌ترین مامه‌ڵه دادوه‌رییه‌كان له پارێزگاكان له‌خۆده‌گرێت.