به‌هۆی بانگهێشتكردنی نووسه‌ری كتێبی “ئایاتی شه‌یتانی” بۆ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی فرانكفۆرت بۆ كتێب به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی وتارێك، كۆماری ئیسلامیی ئێران بایكۆتكردنی پێشانگاكه‌ی راگه‌یاند و داوا له وڵاتانی تری ئیسلامیش ده‌كات، بایكۆتی بكه‌ن.
له ساڵی 1988 پاش نووسینی رۆمانی ئایاتی شه‌یتانی، ئیمام خومه‌ینی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران فه‌توای كوشتنی روشدی ده‌ركرد، به‌هۆی ئه‌و فه‌توایه‌وه ئه‌م رۆماننووسه بووه مانشێتی رۆژنامه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، له‌ژێر به‌هانه‌ی ئازادیی راده‌ربڕین، پێشانگاكه كه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كرێته‌وه، كه‌سێكی بانگهێشت كردووه وتار پێشكه‌ش بكات كه له‌جیهانی ئیسلامی‌دا بێزراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌شڵێت، وه‌زاره‌ت به توندی ئیدانه‌ی ئاماده‌بوونی ئه‌و ده‌كات و بڕیاریداوه به‌شداری له پێشانگاكه‌دا نه‌كات كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین بۆنه‌كان له جیهاندا و داواشی له وڵاتانی تری ئیسلامی كرد بایكۆتی بكه‌ن.
عه‌باس ساڵحی، جێگری وه‌زیری رۆشنبیریی ئێران رایگه‌یاند: “به‌رپرسانی پێشانگاكه بابه‌تی ئازادیی راده‌ربڕینیان هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام كه‌سێكیان بانگهێشت كردووه كه ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كانمان”.
روشدی كه هاوڵاتییه‌كی به‌ریتانی به ره‌گه‌ز هیندییه و له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی، نزیكه‌ی 27 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پاش ئه‌وه‌ی ئیمام خومه‌ینی و زۆر كه‌سی تری جیهانی ئیسلامی گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه رۆمانی ئایاتی شه‌یتانی سوكاتی به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د “درودی خوای له‌سه‌ر بێت” كردووه، له‌لایه‌ن دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، فه‌توای كوشتنی درا.
به‌هۆی ئه‌و فه‌توایه‌وه روشدی ناچار بوو خۆی بشارێته‌وه و حكومه‌تی به‌ریتانیاش خستییه ژێر دۆخی پاراستن له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش روشدی به‌م ساڵانه‌ی دوایی روشدی، ئاماده‌ی چه‌ندین بۆنه‌ی گشتی بوو.
خومه‌ینی له ساڵی 1989 كۆچی دوایی كرد، به‌ڵام جێگره‌وه‌كه‌ی كه ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌ئییه له ساڵی 2005 رایگه‌یاند، تائێستاش فه‌تواكه‌ی ئیمام خومه‌ینی به‌سه‌ر نه‌چووه و روشدی به‌و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه ناوبرد كه ده‌كرێت بكوژرێت.
سه‌لمان روشدی باشتر بناسه
سه‌لمان روشدی له 19-6-1947 له ناوچه‌ی بۆمبای هندستان له خێزانێكی مسوڵمانی به ره‌گه‌ز كشمیری، له‌داكیبووه. باوكی یاساناسێكی ده‌رچووی زانكۆی كامبریج بووه و دایكیشی مامۆستا بووه. روشدی سێ خوشكی هه‌یه.
له‌میانه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كدا كه له ساڵی 2012دا نووسیویه‌تی، روشدی ئاماده‌ی به‌وه داوه كه باوكی ناوی روشدی وه‌ك رێزلێنانێك بۆ ئیبن روشد، وه‌رگرتووه كه یه‌كێكه له دیارترین زانایانی ئیسلام.
روشدی خاوه‌نی چه‌ندین رۆمانه. رۆمانی یه‌كه‌میان ناوی grimus كه له‌ساڵی 1975 یڵاویكردووه‌ته‌وه و چیرۆكێكی خه‌یاڵییه، رۆمانی دووه‌میان كه ناوی منداڵانی نیوه‌شه‌وه و له ساڵی 1981دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌و ساڵه خه‌ڵاتی بوكه‌ری ئه‌ده‌بی بردووه‌ته‌وه.
خه‌ڵاتی بوكه‌ر تایبه‌ته به كاری رۆمانیی ئینگلیزی و له ساڵی 1968ه‌وه دامه‌زراوه. له‌و ساڵه‌وه، هه‌موو ساڵێك ده‌درێت به خاوه‌نی باشترین رۆمانی رۆماننووسێكی شانشینی یه‌كگرتوو.
جگه له‌وه‌ش به‌درێژایی ژیانی ئه‌ده‌بی، سه‌لمان روشدی چه‌ندین خه‌ڵاتی تری بردووه‌ته‌وه. له ساڵی 2007یشدا شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م به‌هۆی خزمه‌ته‌كانی له‌بواری ئه‌ده‌بیدا، نازناوی sirی پێداوه.
رۆمانی ئایاتی شه‌یتانی چواره‌م رۆمانی ئه‌م نووسه‌ره‌یه كه مشتومڕێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا كه دیارترینیان فه‌تواكه‌ی خومه‌ینی بوو كه له 14-2-1989دا ده‌ریكرد.
له ساڵی 2008 رۆژنامه‌ی The Timesی به‌ریتانیا له لیستی مه‌زنترین نووسه‌ران به‌ریتانیا له ساڵی 1945ه‌وه، پله‌ی 13هه‌می بۆ روشدی، داناوه.
سه‌لمان روشدی له ساڵی 2000ه‌وه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی و هه‌ر له‌وێ له زانكۆی ئیمۆری كاریكردووه كه له‌ویلایه‌تی جۆرجیایه.
له ساڵی 2012 یادگارییه‌كانی سه‌باره‌ت ژیانی پاش رۆمانی ئایاتی شه‌یتانی، له‌میانه‌ی كتێبێكدا بڵاوكرده‌وه.
له‌ڕووی ژیانی تایبه‌تیشه‌وه، روشدی ئێستا هاوسه‌ری نییه، به‌ڵام به‌درێژایی ژیانی چوار ژنی هێناوه و دوو منداڵی لێیان هه‌بووه. ژنی یه‌كه‌می ناوی كلاریسا لوارد بووه كه له ساڵی 1976 تا 1987 پێكه‌وه بوون. ژنی دووه‌می ناوی ماریانا ویگنس بووه كه له ساڵی 1988 تا 1999 پێكه‌وه بوون.
سێیه‌م ژنی ناوی ئێلیزابێس وێست بووه كه له ساڵی 1997 تا 2004 پێكه‌وه بون. ژنی چواره‌میشی پادما لاكشمی بووه كه له 2004 تا 2007 پێكه‌وه بوون.
له ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: theguardian.com