بارگرژیه‌كانی باكوری كوردستان چڕتر بونه‌ته‌وه‌و كوردیش ده‌یه‌وێت له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی توركیادا تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه.
شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی باكوری كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدا زیاتر بوون، ده‌وڵه‌ت هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر خه‌ڵك‌و ده‌ستگیركردنیان چڕكردۆته‌وه، له‌به‌رانبه‌ردا كورده‌كانیش ده‌ڵێن ئه‌و دۆخه به‌هێزتری كردون‌و به‌ده‌نگه‌كانیان تۆڵه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێستای توركیا ده‌كه‌نه‌وه.
پێكدادانی نێوان سوپای توركیا‌و چالاكانی كورد له‌باكوری كوردستان ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت كه بڕیاره 1/11ی ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت.
چالاكان‌و به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) پێیانوایه شڕكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سوپا‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر خه‌ڵك‌و لایه‌نگرانیان، ته‌نیا بۆ كۆكردنه‌وه ده‌نگ له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی توركیا له‌لایه‌ن ئه‌كه‌په‌وه.
فه‌رهاد ئێنلی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هه‌ده‌په له‌ئامه‌د، به‌هاوڵاتی وت “ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌كرێت هی ده‌وڵه‌ت نیه به‌ڵكو ته‌نها هی ئه‌كه‌په‌یه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ ناشیرنكردنی ئێمه، ئه‌كه‌په ده‌یه‌وێت ئیراده‌ی هاوڵاتیانی ئێمه بشكێنێت به‌هێرش‌و په‌لاماری هاوڵاتیانی كورد‌و گرتن‌و راپێچكردنیان بۆ زیندان، به‌ڵام نازانێت ئه‌مه زیاتر به‌هێزمان ده‌كات”.
بارگرژیه‌كان به‌شێك له‌پارێزگا كوردیه‌كانی گرتۆته‌وه، به‌تایبه‌تی ئامه‌د، ماردین، شیرناخ، هه‌كاری، وان، ته‌نانه‌ت له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵیش كه گه‌وره‌ترین شاری توركیایه‌و رێژه‌یه‌كی زۆری كورد تێیدا نیشته‌جێیه.
پۆلیس له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی باكور هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی سه‌دان كه‌سی له‌لایه‌نگرنی هه‌ده‌په ده‌ستپێكردوه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كانیش، هه‌روه‌ها له‌و روبه‌ڕوبونه‌وانه‌دا چه‌ندین هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و برینداربون.
ئه‌دیب بیرك، په‌رله‌مانتاری ئێستای هه‌ده‌په له‌توركیا، ده‌ڵێت له‌و ماوه‌یه‌دا به‌سه‌دان گه‌نج‌و پیرو منداڵ راپێچی زیندانه‌كان كراون، وێرای هه‌ڵكوتانه سه‌رماڵ‌و ئه‌ندامانیان له‌ناوشاره كوردیه‌كان.
بیرك به‌هاوڵاتی وت “ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌كه‌په ده‌یكات شه‌ڕی ده‌رونیه، به‌ڵام ئه‌مجاره كورد ده‌رسێكی وا ئه‌دات به‌ئه‌كه‌په زۆر خراپتر له 7ی حوزه‌یران –هه‌ڵبژاردنی پێشوی په‌رله‌مان-، ئه‌مجاره به‌راورد به‌جاری رابردوو ده‌نگی ئێمه زۆر زیاتر ده‌بێت، گه‌لی توركیا تێگه‌یشت كه ئه‌كه‌په له‌گه‌ڵ ئاشتی نیه به‌ڵكو شه‌ڕخوازه”.
گرژیه‌كان ته‌نیا له‌نێوان خه‌ڵك‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كاندا نیه، له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كان شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان سوپا‌و گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ش رویداوه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هه‌ده‌په ده‌ڵێت “ئه‌وان (ده‌وڵه‌تی توركیا) هیچ جیاوای ناكه‌ن له‌كوردكوژیدا، بینیمان ویستیان ته‌واوی گه‌لی جزیره قه‌تلوعام بكه‌ن، به‌ڵام ئیراده‌ی گه‌ل رێگه‌ی پێنه‌دان ئه‌وان ئه‌وه بكه‌ن، ئێستا به‌هه‌موو فشار‌و رێگه بڕین‌و ساخته‌كاریه‌ك ده‌یانه‌وێت كورده‌كان ده‌نگ نه‌ده‌ن یان بیریان له‌پلانی ترسناك كردۆته‌وه له‌كورد بیكه‌ن، به‌ڵام ئێمه باش ئاگادارین كه ئه‌كه‌په به‌نیازی چیه‌و هه‌موو پلانه‌كان ئاشكران… ئێمه چاوه‌ڕێی زۆر شتی تریشین كه به‌رامبه‌ر به‌كورد بیكات”.
ئه‌دیب بیرك هه‌روه‌ها وتیشی “ئێمه ئه‌وه‌مان به توركیا وتوه كه هیچ په‌رچه كردارێكمان نابێت به‌ڵكو ئه‌مجاره له‌سه‌ر سندوق وه‌ڵاممان ده‌بێت”.
شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان په‌كه‌كه‌و سوپای توركیا به‌رده‌وامی هه‌یه له‌ناوچه سنوریه‌كان‌و به‌شێك له‌گونده‌كانی باكوری كوردستان، توركیاش له‌به‌رانبه‌ردا هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ده‌ستپێكردوه به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا، به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ده‌په نزیكه‌ی 3000 كه‌س زیندانیكراون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی شه‌هید كراون.
له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوشدا، به‌وته‌ی به‌رپرسی راگه‌یاندنی هه‌ده‌په له‌ئامه‌د، سوپای توركیا هێرشی ئه‌نجامداوه بۆ سه‌ر 68 باره‌گاو ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی گه‌لان.
دارا محه‌مه‌د ئه‌كبه‌ر، به‌رپرسی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌لاتداری توركیا (ئه‌كه‌په) له‌ئامه‌د، به‌هاوڵاتی وت “ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ده‌په ده‌یكات راست نیه، ئه‌وان به‌ئاشكرا پاڵپشتی له‌په‌كه‌كه ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن دادگا‌و ده‌ستوری وڵاته‌وه به‌گروپێكی تیرۆریستی ناسراون، نابێت پشتگیری له‌په‌كه‌كه بكه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كان به‌و شێوه‌یه بڕوات ئه‌وا هه‌ده‌په رێژه‌ی كورسی‌و ده‌نگی زۆر كه‌مده‌كات”.
سه‌ره‌تای ئه‌م گرژیانه له‌وكاته‌وه سه‌ریهه‌ڵدا كاتێك مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ سوپای توركیا هێرشی بۆسه‌ر گه‌ریلاكان له‌قه‌ندیل‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوری كوردستان ده‌ستپێكرد، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش په‌كه‌كه رایگه‌یاند به‌رده‌وامده‌بن له‌كاردانه‌وه‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌سوپا ئه‌گه‌ربێت‌و توركیا هێرشه‌كانی نه‌وه‌ستێنێت.
ئه‌و شه‌ڕو پێكدادانانه‌ش دوای زیاتر له‌دوو ساڵ هات له‌ئارامی به‌هۆی پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا كه له‌په‌یامێكی عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه ده‌ستیپێكرد.
له‌نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیشدا، ئۆجه‌لان داوای له‌په‌كه‌كه كردبوو پێداچونه‌وه‌ی به‌خه‌باتی خۆیاندا بكه‌ن له‌كۆنگره‌یه‌كی نائاساییدا، دوای ئه‌وه‌ی توركیا چه‌ند خاڵێك بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد جێبه‌جێده‌كات، به‌ڵام توركیا هیچ هه‌نگاوێكی نه‌نا.
دواین په‌یامی ئۆجه‌لان چه‌ند مانگێك پێش هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵی توركیا بوو، كه تێیدا كورد بۆ یه‌كه‌مجار وه‌كو حزب به‌شداریكرد‌و توانی به‌ربه‌ستی له‌سه‌دا 10 بشكێنێت، به به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا 13ی ده‌نگه‌كان 80 كورسی په‌رله‌مانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد.
دانا ره‌زگه‌یی
سەرچاوە: هاوڵاتی