د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ زۆرترین كه‌سی گه‌نده‌ڵی تۆماركراوه و ئێستا ئه‌وه‌نده ئیشیان زۆره لێكۆڵه‌ری دادی وایان هه‌یه كه به‌ته‌نها هێنده دو بنكه‌ی پۆلیس ته‌نها كه‌یسی له‌لایه‌ن، ده‌شڵێت، “دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان زۆرن و هه‌ندێك له دۆسیه‌كان به دو ملیار دینار یاخود سێ ملیار دینار به‌هه‌ده‌ردانیان تێدایه”.
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر له‌میانی به‌رنامه‌ی دوبه‌دوی خه‌ندان، له‌باره‌ی پێشكه‌شكردنی پاداشت به‌و كه‌سانه‌ی له‌زانیاریان له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه پێده‌ده‌ن، رایگه‌یاند، “حكومه‌ت و ده‌سته هیچ بودجه‌یه‌ك ته‌رخان ناكات بۆ كه‌سانه‌ی كه زانیاری له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌ده‌نه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به‌ڵكو له‌و پاره‌یه ده‌بێت كه له گه‌نده‌ڵییه‌كه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به پشت به‌ستن به وڵاتان كه رێگه‌یه‌ك له‌و پاره‌یه ده‌درێته كه‌سی هه‌واڵده‌ر، واتا رێژه‌ی پاداشته‌كه له‌سه‌ر قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كه ده‌بێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گه‌ره‌نتی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زانیاری ده‌ده‌ن به ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی “پارێزراو” بن و توشی هیچ زیانێك نه‌بن، ته‌نانه‌ت له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردودا ده‌یان كه‌سیان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بینیوه، “هه‌رچه‌نده هیچ شتێك له دونیادا 100% نیه به‌ڵام ئێمه دڵنیایی ده‌ده‌ین كه ئه‌و كه‌سانه پارێزراون ده‌بن”.
ئه‌وه‌شی وت، “ئه‌مساڵ زۆرترین كه‌سی گه‌نده‌ڵی تۆماركراوه و ئێستا ئه‌وه‌نده ئیشمان زۆره لێكۆڵه‌ری دادی وامان هه‌یه كه به‌ته‌نها هێنده دو بنكه‌ی پۆلیس ته‌نها كه‌یسی له‌لایه، بۆیه ئێمه كێشه‌ی كه‌می كه‌یسمان نیه، به‌ڵام پێمانوایه ئه‌و داتایانه‌ی كه بڵاویده‌كه‌ینه‌وه رێژه‌یه‌كه له گه‌نده‌ڵی و رێژه‌ی راسته‌قینه‌ی گه‌نده‌ڵی نازانرێت، چونكه هه‌مو بابه‌تێكی گه‌نده‌ڵی ناگاته لای ئێمه”.
په‌یوه‌ست به قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان، د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر باسی له‌وه‌كرد، “دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان زۆرن و هه‌ندێك له دۆسیه‌كان به دو ملیار دینار یاخود سێ ملیار دینار به‌هه‌ده‌ردانیان تێدایه، ئێستا ملیار دۆلار نه‌ماوه چونكه كوردستان روبه‌ڕوی قه‌یران بوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت له رابردودا هه‌بێت”.
رونیشیكرده‌وه، “ساڵی رابردو 900 بۆ 1000 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیمان له‌به‌رده‌ستدا بوه و ئه‌مساڵ چاوه‌ڕوان ناكه‌ین له‌وه كه‌متر بێت، قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی ساڵانه زۆره، به‌ڵام په‌یوه‌سته به بڕێك كه خه‌مڵێنراوه چونكه له‌دوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كان له دادگا ده‌توانرێت بزانرێت چونكه 100%ی ئه‌و پاره‌یه‌ی دۆسیه‌كه گه‌نده‌ڵی نیه به‌ڵكو به‌شێك له‌و پاره‌یه به‌هه‌ده‌ردانی تێدایه”.
په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی زه‌وی، حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر وتی، “پرسی زه‌وی له هه‌رێمی كوردستان هێشتا به یاسا كۆنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و فرۆشتنی ئه‌و هه‌مو زه‌وییه به خه‌ڵك نایاساییه و خه‌ڵكێك هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر زه‌ویه‌كاندا ده‌گرێت بۆ نمونه له ده‌وروبه‌ری شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی و هه‌ندێك شوێنی دیكه له هه‌ولێر، كه له په‌رله‌مان یاسایه‌كی باش هه‌یه و به‌رپرسانی ئیداره‌ی به‌رپرسیار ده‌كات له‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له زیاده‌ڕه‌وی له‌سه‌ر زه‌وی موڵكی گشتی، چه‌ندین دۆسیه‌مان لایه‌ن له‌سه‌ر قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه و شاره‌وانیه‌كان كه كه‌مته‌رخه‌میان كردوه و رێگریان نه‌كردوه”.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، دەستەیەکی سەربەخۆی حکومی و چاودێرە، ئەرکی سەرەکیی بریتییە لە بەرەنگاربونەوە و نەهێشتنی گەندەڵی، چەسپاندنی شەفافیەت و سەروەریی یاسا، و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی بەکارهێنانی نادروستی دەسەڵات لە دامودەزگاکانی حکومەتدا.
سەرچاوە: خەندان