لە بەیاننامەیەکدا مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان وێڕایی ئەوەی پرسە و سەرەخۆشی خۆی دەگەیەنێتە پاشای شانشینی ئەردەن و خانەوادەی فرۆکەوانە ئەردەنیەکە و گەلی ئەردەن بەهۆی تیرۆری وەحشیانەی فرۆکەوانەکە کە لەلایەن تیرۆرستانی داعش تیرۆر کرا ،بەتوندیش ئیدانەی دەکا ، ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەکەیە :
به‌رێز / فه‌خامه‌تی مه‌لیک عبدالله ی دووه‌م پادشای شانشێنی ئه‌رده‌ن
به‌رێزان / خانه‌واده‌ی شه‌هید ( مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه
گه‌لی ئه‌رده‌نی برا
ده‌مانه‌وێت زۆر به توندی ئیدانه‌ی کاره تیرۆریستیه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی ( داعش ) سه‌رکۆنه بکه‌ین که له به‌رامبه‌ر فڕۆکه‌وان ( مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه ) به دڕندانه‌ترین شێوه ئه‌نجامدرا ئێمه له بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی گه‌لی کوردستان وێرای سه‌ره‌خۆشیمان به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه که پێویسته له پێناو دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی کاری هاوشێوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک و به هه‌موو لایه‌ک رووبه‌رووی ئه‌م دژه مرۆڤانه‌و نه‌ویستراوانه ببینه‌وه…. جارێکی دیکه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ده‌رده‌برین و هیوای ئارامی و ئاسووده‌یی بۆ گه‌ل و حکومه‌تی ئه‌رده‌ن ده‌رده‌برین..
مه‌کته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی گه‌لی کوردستان
2015/2/5