لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هاوڕێ مام خدر بەشداری لە کۆنگرەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی دەکا

هاوڕێ مام خدر بەشداری لە کۆنگرەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی دەکا

0 تێبینییەکان 32 بینینەکان

peshmarga derinakankongra1-10رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١\١٠\٢٠١٥ لە هۆڵی پێشەوای شاری هەولێر بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لەمیوانان و کەسایەتی و نوێنەرانی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و عێراق و وڵاتانی دراوسێ و نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا، هەشتەمین کۆنگرەی کۆمەڵەی پیشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی عێراق دەستی بەکارەکانی خۆی کرد ،لەم کۆنگرەیەدا وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە سەرۆکایەتی هاورێ( مام خدر ) سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداری کۆنگرەکەیان کرد .

وەفدی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لەپەیامێکی تایبەتی ئاراستەی بەشداربوانی کۆنگرەکە کرد کە تیایدا وێرای پیرۆزبایی گرتنی کۆنگرەکە و هیوای سەرکەوتن بۆ تەواوی برگە و بەرنامەکانی کۆنگرە خواست ، لەهەمانکاتدا رۆڵی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شوعی لەرابردوو بەرزنرخێندرا و  ئەرکەکانی داهاتوی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شوعی عێراق خرایە بەردەم بەشداربوان و ئەندامانی کۆنگرە .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە