باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له عیراق وانه‌یه‌كی قورس فێر بوو، جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی به‌گژداچوونه‌وه‌ی بیری توندوتیژی و توندڕه‌وی كرده‌وه له جیهان.
ئۆباما له وتارێكیدا له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتی: “پێویسته به‌گژ هه‌موو ئه‌و بیربۆچوونانه‌دا بچینه‌وه كه ده‌بنه مایه‌ی دروستكردنی ناكۆكی و جه‌نگ له وڵاتان”، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌زمونی عیراقه‌وه، وانه‌یه‌كی قورس فێربوو.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌پێویستی زانی، دژایه‌تی هه‌موو بیروبۆچوونێكی توندوتیژی بكرێت له جیهاندا، ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه له‌ڕێی توندوتیژییه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
له خولی 70ی خۆیدا، رۆژی دوو شه‌ممه (28ی ئه‌یلولی 2015)، كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستیانپێكرد و بڕیاریشه، سه‌رۆك و پادشاكانی جیهان، سه‌باره‌ت به ته‌نگژه و كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێستا، به ناوی وڵاته‌كانیانه‌وه وتاری خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن.