لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ وەزارەتی پەروەردە ناوی نەشیاوی قوتابخانەكان دەگۆڕێت

وەزارەتی پەروەردە ناوی نەشیاوی قوتابخانەكان دەگۆڕێت

0 تێبینییەکان 13 بینینەکان

qutabxanaبە مەبەست و مەیلی كەسی ناو لە قوتابخانەكان نراوە

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە، ناوی ئەو قوتابخانانە دەگۆڕێت كە دوورن لە چەمكی پەروەدەیی و شیاوی ناوی قوتابخانەكان نین.

بەپێی نووسراوی 5119 لە 30/3/2015 دەرچووە و ئیمزای “د.پشتیوان سادق”، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بەسەرەوەیە، هاتووە: “تێبینی دەكرێت ناوی چەند قوتابخانەیەك شیاو نین و دوورن لە چەمكی پەروەردەیی و دەگوترێ‌ بە مەبەستی كەسی ناو لە قوتابخانەكان نراوە، بۆیە لیژنەیەك لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەكان پێك بهێنن بۆ لێكۆڵینەوە لە تابلۆی ناوی قوتابخانەكان”.

لە بەشێكی تری نووسراوەكە هاتووە: “نابێت هیچ كەس ناو لە قوتابخانەكان بنێت، بەڵكوو دەبێ‌ ناو بۆ لیژنەی پەروەردەكان بەرز بكاتەوە و لیژنەكە ناوی شیاو لە قوتابخانەكان بنێت”.نووسراوەكەی وەزارەتی پەروەردە، بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی “هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان” نێردراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە