گه‌نجێكی كوردی سوریا، كه سێ كه‌سی له‌و بارهه‌ڵگره‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و دوانیان بران به‌ناوی حسێن خه‌لیل مسته‌فا (34 ساڵ)و رامان خه‌لیل مسته‌فا (ته‌مه‌ن 21 ساڵ)و هاوڕێیه‌كی كوردیان به‌ناوی مه‌سعود محه‌مه‌د یوسف، چیرۆكی ئه‌و ئێش‌و ئازاره‌ی بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز گێڕاوه‌ته‌وه كه له‌گه‌شته‌كه‌یاندا به‌ره‌و ئه‌وروپا توشیان بوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی تراژیدیی كۆتایی به‌گه‌شته‌كه‌یان هاتوه، چیرۆكی ئه‌م سێ په‌نابه‌ره كورده كه خه‌ڵكی قامشلی بون به‌یه‌كێك له‌چیرۆكه هه‌ژێنه‌رو كاریگه‌ره‌كانی ئه‌و په‌نابه‌رانه داده‌نرێت كه روده‌كه‌نه ئه‌وروپا.
ئه‌م گه‌نجه كورده ده‌ڵێت “حسێن‌و رامان‌و مه‌سعود، له‌شاری سلێمانی (هه‌رێمی كوردستان) له‌گه‌ڵ قاچاغچییه‌ك رێككه‌وتون كه هه‌ر یه‌كه‌یان به1600 یۆرۆ به‌نه‌مسادا بباته ئه‌ڵمانیا”.
ئه‌و ده‌ڵێت “ئه‌و سێ گه‌نجه ناوی چاغاچییه‌كه‌یان پێنه‌وتم‌و ژماره‌ی ته‌له‌فونه‌كه‌شیان نه‌دامێ، ته‌نها جه‌غتیان له‌وه كرده‌وه كه رێككه‌وتون به‌بارهه‌ڵگر نه‌یانبات‌و به‌ئوتومبێلی بچوك بیانبات كه چوار كه‌س ده‌گرێت، قاچاغچییه‌كه‌ش به‌ڵێنی پێدابون ئه‌گه‌ر نه‌یانگه‌یاندنه شوێنی مه‌به‌ست، به‌شێك له‌پاره‌كه‌یان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه”.
ئه‌وه‌ش رونده‌كاته‌وه كه ” گه‌شته‌كه‌یان چه‌ند مانگێكی خایاندوه‌و چوار وڵاتیان كردوه تا گه‌یشتونه‌ته سربیا”و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه “قاچاغچییه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بردونی بۆ توركیا‌و له‌وێشه‌وه بۆ یۆنان‌و مه‌كدۆنیا‌و تا گه‌یاندونی به‌سربیا”، كه چه‌ندین گه‌نجی كوردی باشور‌و خێزانێكی عه‌ره‌بدیان له‌گه‌ڵدا بوه.
“قاغچییه‌كان له‌سربیا ئه‌م 71 كه‌سه له‌گۆڕه‌پانێكی گشتیدا داده‌نێ‌و كه هه‌ستده‌كه‌ن خه‌ریكه پۆلیس ده‌وریان ده‌گرێ، به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستگیر بكرێن به‌ره‌و نه‌مسا ده‌برێن له‌و بارهه‌ڵگره‌دا”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه “كه‌سێكی نزیكیان ته‌رمه‌كانیان ده‌ناسێته‌وه به‌هۆی مۆبایله‌كه‌ی رامانه‌وه كه له‌جۆری گالاكسی نۆت 3 بوه‌و ناسنامه‌كه‌شی پێبوه”.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه “ئه‌م سێ گه‌نجه خه‌ونیان به‌ژیانێكی ئاسوده‌تر له‌وه‌وه ده‌بینی كه تیا ده‌ژیان، به‌تایبه‌تی دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ناوخۆی سوریا”.
ئه‌وان خه‌ڵكی قامشلی بون‌و زانكۆشیان ته‌واو كردبو به‌ڵام كارێكی به‌رده‌وام‌و شیاویان ده‌ستنه‌كه‌وتوه نه له‌سوریا‌و نه له‌هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ش رونده‌كاته‌وه كه “حسێن ده‌رچوی زانكۆی دیمه‌شق بو، دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی سوریا په‌نای برده به‌ر هه‌رێمی كوردستان، نه‌كاری به‌رده‌وامی ده‌ستكه‌وت‌و نه مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی پێدرا دوای به‌سه‌ربردنی ساڵ‌و نیوێك ژیان له‌سلێمانی. رامانی براشی بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی گشتی هه‌بوه خه‌ونی به‌وه‌وه ده‌بینی بچێته ئه‌وروپا‌و خوێندنی زانكۆ له‌وێ ته‌واو بكات. مه‌سعودی هاوڕێشیان ئه‌ندازیار‌و ده‌رچوی زانكۆی دیمه‌شق بو، به‌چوار زمان قسه‌ی ده‌كرد‌و خێزانه‌كه‌شی ده‌وڵه‌مه‌ند بو كه پشتی به‌كۆمه‌كی ئه‌وان به‌ستبو. به‌ناچار په‌نای بردبوه به‌ر هه‌رێمی كوردستان‌و له‌وێش كاری ده‌ستنه‌كه‌وت‌و وه‌كو زۆرێك له‌سوریه‌كان ئازاری ده‌كێشا”.
بارهەڵگرەکە ساردکەرەوەیەک بوە کە کاری پێکراوە پلەی گەرمییەکەی ٣٠ پلە لەژێر سفرەوە بوەو تایبەت بوە بەساردکرنەوەی گۆشت، لەکاتی سوارکردنی پەنابەرەکاندا کاری پێنەکراوە بەڵام ماوەیەک دوای بەڕێکەوتنی ساردکەرەوەکە خراوەتەکارو پەنابەرەکانی بۆ مەودای ٢٥٠ کیلۆمەتر تیا ماونەتەوەو بەرگەیان نەگرتوەو لەسەرمادا گیانیان سپاردوە.
ئا: ئاوێنه