هونه‌رمه‌ندى گۆرانیبێژ نیان عه‌بدوڵا نوێترین به‌رهه‌مى هونه‌رى بڵاوكرده‌وه به ناوى (بێ نسیبم)، كه ده‌بێته درێژترین به‌رهه‌مى هونه‌رى ساڵ.
به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ى نیان عه‌بدوڵا به‌ناوى (بێ نسیبم) ،ئاوازى هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو محه‌مه‌د ماملێیه، هۆنراوه‌ى حاجى هاشمى نانه‌وا زاده، خه‌لیل عه‌بدوڵا كارى موزیكى بۆكردووه.ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه به‌رهه‌مه‌كه‌ى نیان عه‌بدوڵا بۆ ئه‌مساڵ ده‌بێته درێژترین به‌رهه‌مى هونه‌رى كه ماوه‌ى زیاتر له 8 خوله‌كه.