لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ تەرمى چوار لەو کەسانەى لە نەمسا گیانیان لەدەستدا گەیەنرانەوە هەرێم

تەرمى چوار لەو کەسانەى لە نەمسا گیانیان لەدەستدا گەیەنرانەوە هەرێم

0 تێبینییەکان 21 بینینەکان

mrdnygangرۆژی شەممە، ١٩ى ئەیلول، تەرمى چوار لەو کەسانە گەیەنرانەوە فڕۆکەخانەى هەولێرى نێودەوڵەتى و ڕادەستى کەسوکارییان کرانەوە.

دلاوەر ئاژگەیى، نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە یەکێتى ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەو کەسانەى لە ناو بارهەڵگرەکەدا خنکابون ٢١ کەسیان دانیشتوى هەرێمى کوردستانن و ئەمڕۆ لە ڕێگەى فرۆکە خانەى هەولێرەوە  گەیەنرانەوە هەولێر و لە وێوە بۆ سلێمانى .
ئاژگەیى ڕاشیگەیاندووە: تەرمى ئەو ٢١ کەسە  بە چەند قۆناخێک دەهێنرێنەوە هەرێمى کوردستان.

لە ٢٧مانگى ڕابردوو بارهەڵگرێک سەر ڕێگایەکى گشتى وڵاتى نەمسا ڕاگیرابوو کە تەرمى زیاتر ٧٠ پەنابەرى تێدابوون کە هەموویان خنکابون و دواتر، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە نەمسا ڕایگەیاند ١٦ کەس لەو پەنابەرانى کە لە بارهەڵگرەکەى نەمسادا خنکان خەڵکى هەرێمى کوردستانن و لە داهاتوویەکى نزیکدا دەست دەکرێت بە هێنانەوەى تەرمەکانیان بۆ هەرێم.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە