لاپەڕەی سەرەکی ئەدەب و هونەر كیژان ئیبراهیم خەیات گۆرانی بۆ شەڕڤان دەڵێت

كیژان ئیبراهیم خەیات گۆرانی بۆ شەڕڤان دەڵێت

0 تێبینییەکان 198 بینینەکان

خانمە گۆرانیبێژ، كیژان ئیبراهیم خەیات نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی “شەڕڤان” بڵاوكردەوە.
كیژان ئیبراهیم خەیات لە كەناڵی یوتیوبی خۆی بەرهەمی “شەڕڤان”ی بڵاوكردەوە، كە تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن ئامانج عەلی نوسراوە، ئاواز و میوزیكەكەی لەلایەن زیرەكی دەستكرد دروستكراوە، نیان مەحمود هۆنراوەكەی دەخوێنێتەوە.
کیژان لە ساڵی 1985 لەدایکبوە، یەکێکە لە خانمە دەنگ خۆشەکان و ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات و بەشداری لە چەندین ئۆرکێسترای جیهانی کردوە و هەوادارێکی زۆری هەیە، سەر بەخێزانێکی هونەریە و بەشێکی زۆری ئەندامانی خێزانەکەی ئەکتەر و گۆرانیبێژن، هاوسەری شێوەکاری ناسراو زیرەک میرەیە و خاوەنی دو منداڵە.

كیژان ئیبراهیم خەیات گۆرانی بۆ شەڕڤان دەڵێت

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە