لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکا

شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکا

0 تێبینییەکان 26 بینینەکان

sardan14-9sardannylqy23رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٤-٩-٢٠١٥  شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە سەرۆکایەتی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوە و بە یاوەری هاوڕێیان ( قهار محمد و نەهرۆ جلال و خلیل محمود ) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،لەشاری هەولێر سەردانی لقی دووی پارتی ديموکراتی کوردستانيان کرد ،لەلایەن بەرێزان علی حسێن بەرپرسی لقی دوو و ستافی کارگێڕی لقەوە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا ..

لەم دانیشتنەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە باسی لێوەکرا و هەردوولا دیدو بۆچونی خۆیان لەسەر رووداو و ئاڵۆگۆرەکان خستەڕوو ،جەخت لەسەر ئەوەکرایەوە کە پێوسیتە هەمو هێز و لایەنە سیاسیەکان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن ،لە بەشێکیتری گفتوگۆکان جەخت لەسەر پەیوەندی و دۆستانەی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکان کرایەوە ، لەکۆتاییدا وەفدی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەگەرمی بەڕێکرا .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە