نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ساڵی 2019دا له رێگه‌ی لیژنه تایبه‌ته‌كانه‌وه 625 سه‌ردانی شوێنه گشتییه‌كان كراوه و 550 شوێنیش سزادراون.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید له پرێس كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر وتى “نزیكه‌ی 28 لیژنه‌مان هه‌یه و نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه‌كانی تێدایه و یه‌كێكیان تایبه‌ته به چاودێریی بازاڕ، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا 625 سه‌ردانی پشكنین و هه‌ڵسه‌نگاندن كراوه و 550 سه‌رپێچی تۆماركراون، به‌وهۆیه‌شه‌وه 130 شوێن داخراون”.
له‌و پشكنینانه‌ی كراون، كۆی مه‌وادی به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابێت بریتی بوه له 375 تۆن و 828 كیلۆگرام، به‌هۆشیانه‌وه سزای به‌ندكردن هه‌بوه، هه‌روه‌ها سزای دارایی سه‌پێنراوه به‌سه‌ر سه‌رپێچیكاراندا، كه 224 ملیۆن دینار وه‌ك پێژماردن وه‌رگیراوه.
وتیشى “312 شوێنی ده‌رمانخانه‌و كۆگای ده‌رمان داخراون، 165 ملیۆن دیناریش سزادراون و 238 كه‌س به‌درێژایی ئه‌مساڵ ده‌ستگیركراون، 120یان ره‌وانه‌ی دادگا كراون ئه‌وانی دیكه به‌ڵێننامه‌یان هه‌یه، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه 154 ئۆتۆمبێلی سه‌رپێچیكار ده‌ستبه‌سه‌ركراون و كۆی ده‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراویش له هه‌ولێر له‌مساڵدا 78 تۆن بوه و له‌ناوبراون”.
قائیمقامی هه‌ولێر رونیشیكردوه‌ته‌وه، هه‌زار مۆلیده‌ی ئه‌هلی له‌ناو شاری هه‌ولێردا كارده‌كه‌ن، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 114 خاوه‌ن مۆلیده لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه، 30یان دراونه‌ته دادگا به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌رێنماییه ته‌ندروستی و ژینگه‌ییه‌كانه‌وه، رۆژی 5-1-2020 دوامۆڵه‌ته بۆ هه‌موو مۆلیده‌كان بكرێنه بێده‌نگ.
سه‌باره‌ت به‌ئاماره‌كانى دیكه‌ش وتى “185 خانوی زێده‌ڕۆیی تێكدراون، 22 شوێنى یاریكردن و قومار داخراون و ده‌ستبه‌سه‌ر 18 ئامێری یاریكردندا گیراوه،21 شوێنی چاندن و كشتوكاڵی داخراون، هه‌روه‌ها 18 كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی و گه‌شتوگوزاری داخراون، 112 شوێنی گشتی به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به رێنماییه‌كانی به‌رگریی شارستانی داخراون، 22 شوێنی دانانی سیستمی غازی ئۆتۆمبیلیش داخراون، له ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێریش 45 شوێنی چاندنی سه‌وزه‌مان تێكداوه، كه به ئاوی پیس دروستكراون”.
باسى له‌وه‌شكرد، هه‌رچی تێكدانی زێده‌ڕۆییه له‌شاری هه‌ولێر، 190 خانوو، 43 باخ، 185 دوكانی گرتوه‌ته‌وه، 190 شوێن كاره‌بایان بڕدراوه‌و 18 محاویله‌ی كاره‌با و 25 ئامێری لێدانی بیر ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، یه‌ك پاڵاوگه‌ش تێكدراوه، 13 شوێنی مه‌یفرۆشی تێكدراون و داخراون، هه‌ر له‌مساڵدا 921 سواڵكه‌ر ده‌ستگیركراون، ئه‌وانه‌ی له سه‌روی 18 ساڵیه‌وه بون 476 كه‌سن، ئه‌وانی دیكه ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵه‌وه‌یه.