شوان ئه‌حمه‌د:
په‌رله‌مان دواجار 9 ئه‌ندامی هه‌ڵبژارد به كۆمسیار تاكو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ره‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم پێكبێ ، قسه‌ی من له گرنگی بوونی كۆمسیۆنه‌كه نییه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی گرنگه چۆن كۆمسیۆنێكمان هه‌بێت ، به‌و حاڵه‌ی كه ئه‌ندامه‌كانی له حزبه‌وه و به‌پێی ئیستحقاق و پێكهاته‌ی حزبی و حزبی بوونه‌وه پێكهات ” ئه‌گه‌ری دروستكردنی قه‌یرانی گه‌وره‌ی لێچاوه‌ڕێ ده‌كرێ .
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی سه‌ربه‌خۆبوونی ئه‌و كۆمسیۆنه له‌وه‌دایه ، ئه‌و نۆ ئه‌ندامه له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونیان ده‌بێ ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه ” هه‌ر به‌و كت و پڕه و به‌جادوویه‌ك ئه‌وانه له حزبی بوونه‌وه ده‌بنه سه‌ربه‌خۆ و هه‌وڵی حزبه‌كانیش بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته هه‌ر تائه‌وێ بڕ ده‌كات ، ئیدی ئه‌و ئه‌ندامانه ده‌بنه داكۆكیكاری ده‌نگی خه‌ڵك و باكیان به‌حزبه‌كانیان نییه كه ده‌دۆڕێن یان ده‌یبه‌نه‌وه ، له ده‌سه‌ڵات لاده‌درێن یان ده‌مێننه‌وه ، دێنه ده‌سه‌ڵات یان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه ، ئه‌وان لێره‌وه ده‌بنه نوێنه‌ری خه‌ڵك ” حزبه‌كانیش كاریان پێدا نین و ته‌كلیفیان له‌سه‌ر ناكه‌ن و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن ، دواجار پێیان ناڵێن كێ ئێوه‌ی خسته ئێره و به‌چ مه‌رامێك ئه‌و پله‌و پۆسته‌ی پێبه‌خشین ؟!!!
گومانی تێدانییه ئه‌م كۆمسیۆنه نمونه‌ی پێشنی هاوشێوه‌ی خۆی زۆرن ” هه‌ر له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاقه‌وه بگره تا رێكخراوه پیشه‌یی و سه‌ندیكا سه‌ربه‌خۆكان كه به‌بژارده سه‌ربه‌خۆن كه‌چی له هه‌یكه‌لی دامه‌زراوه‌ییاندا ته‌نها كه‌سانی حزبی باڵاده‌ستن و په‌رێزی كه‌م تا زۆریان خزمه‌تی یه‌كه‌م و كۆتایی به حزبه‌كه‌ی خۆیانه ” نه‌ك ئه‌ندامان و كه‌سانی په‌یوه‌ست پێیانه‌وه .
ئه‌وه‌ی جیاوازه له رێكخرا و سه‌ندیكاكانی دیكه جگه له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاق ئه‌ویه ، ئه‌م كۆمسیۆنه هه‌ستیارتره و راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به دۆخی حوكمڕانی و گۆڕانكاری سیاسی به‌تایبه‌ت له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌ندامه‌كانی گه‌ر به‌و په‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی مامه‌ڵه نه‌كه‌ن ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵاوگێڕ ده‌كه‌نه‌وه و سه‌نگی ده‌نگی ده‌نگده‌ران ناهێڵن ، وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا روویداوه ، دواجاریش له‌سه‌ر دیموكراسی بوونی هه‌رێم و پڕۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن پرسیاری زه‌قتر و وردتر دروست ده‌كه‌ن .
حزبه كوردیه‌كان بۆ واده‌كه‌ن ؟ له ساتێك‌دا زۆربه‌یان به‌ده‌ست كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاقه‌وه زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه كاتێ سه‌ربه‌خۆبوونی خۆی به‌هۆی كۆمسیارانه‌وه له ده‌ستداوه به تایبه‌ت له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ئه‌م كاره كراوه به گوته‌ی حزبه‌كانی دیكه‌ی ، ده‌ی ئه‌مجاره‌ش پارتی هه‌ژموونی خۆی ده‌سه‌پێنێ به‌و پێیه‌ی زۆرترین ئه‌ندامی هه‌یه كه سێ ئه‌ندامه و گۆڕان و یه‌كێتی یه‌كی به دوو ئه‌ندام و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو یه‌كه‌ی به‌ئه‌ندامێك به‌شدارن ” ده‌رفه‌ت بۆ پارتی دیسانه‌وه گونجاوه بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی پێشوو و كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه و گۆڕینی ئه‌نجامه‌كان ، چونكه هه‌میشه ئه‌و چوار حزبه ده‌ڵێن پارتی ده‌ره‌نجامه‌كانی له كۆمسیۆنه‌وه گۆڕیوه ، ده‌ی به‌و كاره‌تان ده‌تانه‌وێ چی بكه‌ن ؟! ئایا ده‌تانه‌وێ به‌و ئه‌ندامانه‌تان رێگری له پارتی بكه‌ن ؟ یان ده‌تانه‌وێ وه‌كو ئه‌و ببنه خۆره‌ی ده‌نگه‌كان ؟! یان به‌و حزبی كردنه‌ی كۆمسیۆنه‌كه گه‌ره‌كتانه خزمه‌ت به خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر بكه‌ن ؟!!!