شیلان بیبانی:
هه‌ڵبه‌ته مه‌سه‌له‌ی ئابووری زۆرجار رۆژانه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، جیهانی ئابووری له‌ئێستادا له ژێر كونترۆڵی هه‌ندێك وڵاتی زه‌به‌لاحن له‌وانه ئه‌مه‌ریكا و چین و ژاپۆن و ئه‌ڵمانیاو… هتد. ئه‌مه‌ریكا زۆرجار ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی بازاڕه‌كانی دونیادا گرتووه، به‌ڵام جاری وا هه‌بووه وڵاتی تر رێڕه‌وه ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای به‌ره‌و رێگایه‌كی تر بردووه، له‌وانه وڵاتی چین كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین وڵات هه‌ژمار ده‌كرێت له‌ڕووی ئابوورییه‌وه له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی پێشوودا ئه‌م وڵات دووچاری زیان بووه‌ته‌وه، به‌مه‌ش پوكانه‌وه له چالاكی پیشه‌سازی روویدا، هه‌رچه‌نده ده‌یتوانی دراوی چینی رووی له دابه‌زین كرد، به‌ڵام چین زۆر زیره‌كانه مامه‌ڵه‌ی ئابووری خۆی كرد و ده‌رفه‌تی خۆی زیاد كرد بۆ سه‌رفكردنی هه‌نارده‌كانی خۆی و هه‌رزان فرۆشتنیان به كڕیاره‌كانی جیهان و به‌هۆی دابه‌زینی نرخی دراوه‌كه‌یان كاڵا هه‌نارده‌كراوه‌كان زیاتر نرخیان داده‌به‌زی و ئه‌مه‌ش پاڵنه‌رێك بوو بۆ پرۆژه‌ی سه‌رفكردنی هه‌نارده لاوازه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان كه پێشتر زۆر كڕیاریان نه‌بوو واته بازاڕی هه‌نارده‌یان زۆر گه‌رم بوو.
له لایه‌كی تره‌وه له كاتی مه‌سه‌له‌ی قه‌رزه‌كانیان هیچ ترسێكیان نه‌بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی داهاتی له راده‌به‌ده‌ریان هه‌بوو بۆ رزگاركردنی بانكه‌كان و ده‌زگاكانیان و پێدانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان، هه‌روه‌ها قه‌رزه‌كانیان به دراوی خۆیان بوو كه ئیوان بوو به‌مه‌ش هه‌ركات بیانویستایه بانكی مه‌ركه‌زی چینی ده‌یتوانی دراوی زیاتر چاپ بكات، هه‌روه‌ها بازاڕی خانووبه‌ره له چین له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابوورییان هیچ راوه‌ستانێكی به‌خۆوه نه‌بینی و به‌مه‌ش وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان زیاتر كاره‌كانیان جموجۆڵی به‌خۆه‌بینی و كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی هه‌بوو بۆ ئابووری چین، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م جموجوڵه له ئه‌نجامی زۆربوونی دانیشتوانی چین و خواسته‌وه بوو بۆ كه‌رتی نیشته‌جێبوون .
تائێستا ئه‌وه‌ی له چین بینیمان جۆره پوكانه‌وه‌یه‌كی ئابووری بوو، به‌ڵام له‌م ماوه‌ی دواییه‌دا به‌پێی راپۆرتێكی ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به چالاكی پیشه‌سازی بۆ دوو ئه‌وه‌نده به‌رزبووه‌وه، باس له‌وه كرا كه قازانجی كۆمپانیا پیشه‌سازییه‌كانیان به %8.8 بوو، ئه‌مه‌ش دڵه‌ڕاوكێی لای وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی جیهان دروستكرد و پشكی چین CSIبه %2.2 و پشكی شه‌نگه‌های به %1.9 به دوای یه‌ك به‌رزبووه‌وه .
به‌مشێوه‌یه كاریگه‌ری كرده سه‌ر پشكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ووڵ ستریت به %3.19 به 64.8 خاڵ دواخرا، پشكه‌كانی پاریس و فرانكفورت به %3 و له‌ندن به %2.8 نیشانه‌كانیان له بازاڕه‌كانی بورسه داخست، پێشتر له ئه‌مه‌ریكا رهاناتی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سود به زۆربوونی تێچووی به‌كارهێنه‌ر كاری پێده‌كرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییه له پشكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌مجار هه‌وڵی لابردنی سوده‌كانیدا له‌و كاتانه‌ی كه گۆڕانكاری نرخی نه‌وتیش له ئارادابوو، جگه له‌مانه‌ش ئه‌و راپۆرته‌ی چین نرخی نه‌وتی به رێژه‌ی %3 دابه‌زاند، ئه‌م راپۆرته ته‌نیا كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌ندێ وڵات نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌واوی پشكه‌كانی وڵاته‌كانی ئه‌وروپا زیانیان لێكه‌وت، وڵاتی ژاپۆن دراوه‌كه‌ی كه یه‌نه و به‌رانبه‌ره به دۆلار بۆیه هه‌مان كاریگه‌ری دۆلاری به‌سه‌ره‌وه بوو، هه‌روه‌ها كۆمپانیای توبكسی ئاسنی ژاپونی %5.2 زیانی لێكه‌وت، ئه‌م گۆڕانكارییه‌ی چین وه‌ك گڵۆپێكی سوور بوو بۆ پشكه‌كان و بازاڕه‌كانی دونیا و وڵاته‌كان كه ده‌توانێت به هۆی قازانجی كۆمپانیاكانیانه‌وه گه‌وره‌ترین سه‌رمایه به‌ده‌ست بهینێت و زۆرجار به لێدانێك دانرا كه ئابووری جیهانی پێ بخات، كه‌واته چین وه‌ك سویچیكه و گڵوپی ئابووری جیهان هه‌ڵده‌كات یان ده‌یكوژێنیته‌وه .
* ئه‌ندازیار و ماسته‌ر له كارگێڕی كاردا