هێلین قاسملو، ناسراو بە”نەسرین قاسملو”، هاوسەری د.عەبدولڕەحمان قاسملو، سکرتێری پێشوی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆچی دواییکرد. نەسرینی قاسملو کێ بو؟
” نەسرین قاسملو کە ناوی راستەقینەی “لێنا” بو له‌سه‌روه‌ختی قه‌یرانه گه‌وره‌كه‌ی ده‌یه‌ی 1930دا له‌پراگی پایته‌ختی چیكوسلۆڤاكی له‌دایكبو، هێشتا زۆر منداڵ بو، كه باوك‌و دایكی لێكجیابونه‌وه، ته‌مه‌نی 6 ساڵ بو دایكی كوژرا، باوكی زۆر له‌خه‌می ئه‌مدا نه‌بو، راده‌ستی هه‌تیوخانه‌ی كرد، ئیتر ئه‌و منداڵی‌و مێردمنداڵییهكی پڕ لهخهمو دڵته‌نگی به‌سه‌ربرد، له‌شارێكه‌وه بۆ شارێكی تر‌و لهقوتابخانهیهكهوه بۆ قوتابخانه‌یه‌كی تر به‌دوای كار‌و خوێندندا وێڵ بو.
دوای جه‌نگی دوه‌می جیهانی كه كۆمۆنیسته‌كان لهچیكۆسلۆڤاكیا هاتنه سه‌ر حوكم، ده‌روی لێكرایه‌وه‌و له‌زانكۆ وه‌رگیرا، قه‌ده‌ری رۆژگار ئه‌م كچه قژ كاڵه ئه‌وروپییه، به‌كوڕه كوردێك ده‌ناسێنێت كه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی زانكۆ رویكردوه‌ته پراگ. ئه‌م كوڕه كورده باڵابه‌رزو كه‌شخه‌یه كه ناوی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌بێت، ژیانی له‌ژیانی لێنا نه‌ده‌چو، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی فیوداڵه‌وه هاتبو، كوڕی گه‌وره ئاغایه‌كی ناوچه‌ی ورمێ بو به‌ناوی محه‌مه‌د ئاغای قاسملو، پایزی 1952، له‌پراگ له‌ئاهه‌نگێكدا له‌گه‌ڵ لێنا یه‌كتر دهناسنو له‌یه‌كه‌م بینینه‌وه ده‌بنه عاشق‌و خۆشه‌ویستی یه‌كدی، ئه‌وكات قاسملو ته‌مه‌نی 20 ساڵ‌و لێنا 17 ساڵ ده‌بێت، زۆر ناخایه‌نێت له‌ناو باڵوێزخانه‌ی ئێران مه‌لایه‌كی رێكپۆشی شیعه مه‌زهه‌ب له‌یه‌كتریان ماره دهبڕێتو ئیتر 37 ساڵ به‌یه‌كه‌وه تاڵی‌و شیرینی رۆژگار به‌ڕێده‌كه‌ن.
عه‌بدولڕه‌حمان كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سیاسهتو بیری چه‌پ له‌مێشكیدا بو، بۆیه بڕیار ده‌دات بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پوری ئامۆژگای لێنا ده‌كات كه دوای ئه‌م موسڵمانه رۆژهه‌ڵاتییه‌ی هاوسه‌ری نهكهوێتو ژیان له‌خۆی تاڵ نه‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵی ده‌ڕوات بۆ تاران.
لێره‌وه قۆناغێكی نوێی ئه‌م ژنه ده‌ستپێده‌كات، له‌و ژیانی ئاوارهییو حه‌شارگه‌ی نهێنیو چه‌رمه‌سه‌رییه‌دا، ئه‌و شه‌یدای شیعره‌كانی عومه‌ری خه‌یام ده‌بێت، پاش ماوه‌یه‌ك ده‌چنه ماڵه‌باوانی عه‌بدولڕه‌حمان لهورمێو له‌وێ زیاتر هه‌ست به به‌ریه‌ككه‌وتنی كولتوره‌كان ده‌كات، ئه‌وه‌ی به‌لایه‌وه سه‌یره فره‌ژنییه، كه محه‌مه‌د ئاغا به‌قسه‌ی نانهخانی دایكی قاسملو 25 ژنی هێناوه‌و ته‌نه‌نات سه‌ری له‌وه‌ش سوڕده‌مێنێت كه محه‌مه‌دئاغا به‌به‌رچاوی ژن‌و منداڵه‌كانییه‌وه به‌میش ده‌ڵێت “خوشكت هه‌بێت ده‌یهێنم!”
دوای ئه‌وه لێناو دو كچه‌كه‌ی به‌قاچاغ به‌ره‌و كوردستانی عێراق ههڵدێنو سه‌ره‌تا له‌سلێمانی ده‌گیرسێنه‌وه، له‌وێشه‌وه بهجێبێكی شه‌قوشڕ ده‌برێن بۆ به‌غدا، هه‌شت مانگ لهچاوهڕوانیی وه‌رگرتنی ڤیزه‌دا له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ ئهسپێو كوێره‌وه‌ری به‌سه‌رده‌بات.
لێنا دیسان له‌به‌غدا بینینی ئه‌و ژنە كڵۆڵو بێدهرهتانانه ئازاری ده‌دات كه كه‌متر له‌پیاو سه‌یر ده‌كرێن، ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه له‌م كۆمه‌ڵگه رۆژههڵاتیانهدا قه‌درو رێزی ئه‌و ژنانه‌ی كچیان ده‌بێت، بارته‌قای ئه‌و ژنانه نییه كه كوڕیان ده‌بێت. به‌بۆچونی لێنا، هه‌رچه‌نده عه‌بدولڕه‌حمان له‌وباره‌وه یه‌كێك له‌مرۆڤه دهگمهنو هه‌ڵكه‌وته‌كان بو، به‌ڵام بۆ رێزگرتن له‌پیاوه‌كانی دیكه، داوای لهلێنا ده‌كرد كه وه‌كو ژنێكی گوێڕایهڵو خاكه‌ڕا، واته ژنێكی موسوڵمان هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
ئه‌و رۆژگاره‌ی له‌به‌غدا لهحهشارگهیهكهوه بۆ حه‌شارگه‌یه‌كی تر ده‌چێت، لهحهشارگهیهكدا ناچار ده‌كرێت له‌گه‌ڵ سێ پیاوی گه‌نج بمێنێته‌وه كه یه‌كێكیان خوێندكاری بواری یاسا بو، زانكۆی بهحێهێشتبو، له‌ده‌ست پۆلیس رایكردبو، پیاوێكی میهرهبانو زۆربڵێ بو، ناوێكی خوازراوی هه‌بو، به‌ڵام ناوه راسته‌قینه‌كه‌ی “جه‌لال تاڵه‌بانی” بو.
هه‌ر كاتێك لێنا حه‌شارگه‌كه‌ی ده‌گۆڕی، ده‌بو ناوه‌كه‌شی بگۆڕێت، هه‌ر یه‌كه‌م شه‌وی گه‌یشتنی بهحهشارگه نوێیه‌كه‌ی، ئه‌و سێ پیاوه گه‌نجه ده‌كه‌ونه خۆیان ناوێكی خوازراو بۆ لێنا بدۆزنه‌وه. دواجار، جه‌لال بڕیاری كۆتایی ده‌داو ده‌ڵێ “ناوی تۆ نه‌سرینه”. نه‌سرین ناوی گوڵێكی سپییه كه له‌شاخه‌كان ده‌ڕوێ، تا ئێستاش كورده‌كان به‌و ناوه‌وه ده‌یناسن.
ساڵی 1958، مه‌لا مسته‌فا له‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه بۆ عێراق ماوه‌یه‌كی كورت له‌پراگ لاده‌دات‌و بۆ نانی ئێواره میوانی بنه‌ماڵه‌ی قاسملو ده‌بێت، له‌و میواندارییه‌دا مه‌لا مسته‌فا پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات عه‌بدولڕه‌حمان بگه‌ڕێته‌وه كوردستانی عێراق‌و درێژه به‌خه‌بات له‌دژی رژێمی شا بدات، ئه‌میش قبوڵی ده‌كات. جارێكی‌تر ژیان له‌به‌غدا به‌شێوه‌ی فه‌رمی له‌ساڵانی 1959و 1960 ده‌ستپێده‌كاته‌وه، لێنا له‌وه‌زاره‌تی نیشته‌جێ كردن له‌به‌غدا كاردهكاو دواتریش به‌هۆی كاری حیزبی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه جارێكی‌تر رودهكهنهوه پراگ.
ساڵی 1968 له‌كاتێكدا بۆ خه‌باتكارانی كوردی رۆژهه‌ڵات ساڵێكی سهختو دژوار ده‌بێت، به‌هاری پراگیش له‌دوری 2000 كیلۆمه‌تر له‌كوردستان له‌ژێر پۆستاڵی سوپای په‌یمانی وارشۆ تێكده‌شكێنرێت. دوای ئه‌و كاره‌ساته، ئیتر لێناو عه‌بدولڕه‌حمان دڵیان له‌پراگ ههڵدهكهنرێو جارێكی‌تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غدا، عه‌بدولڕه‌حمان له1970ه‌وه تا 1974 له‌وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق كاردهكاتو هاوكاتیش به‌سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت، دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پراگ‌و له‌ساڵی 1976ه‌وه به‌هۆی گوشاری پۆلیسی نهێنی چیكوسلۆڤاكیاوه روده‌كه‌نه پاریس‌و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بن، دو كچه‌كه‌شیان ده‌چنه سوید.
لێنا دوای روخانی رژێمی شا ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان‌و له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ تراژیدیا‌و كوێره‌وه‌ری خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و ژنه داماوه‌كانی ده‌ژی، له‌و كاتانه‌دا هه‌ست بهخهمبارییهكی زیاتر ده‌كات كه عه‌بدولڕه‌حمانی هاوسه‌ری خۆی لێدور دهگرێتو هه‌مو كاتی خۆی بۆ كاری حیزبی ته‌رخان دهكاو لێنا بۆ ته‌نهایی به‌جێده‌هێڵێت، سه‌ره‌نجام لێنا ده‌گاته تینیو بڕیاری جیابونه‌وه دهداتو لێكتر جیاده‌بنه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه پاریس.