لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ 11ی‌ سێپته‌مبه‌ر، ئه‌و رووداوه‌ی‌ جیهانی‌ گۆڕی !

11ی‌ سێپته‌مبه‌ر، ئه‌و رووداوه‌ی‌ جیهانی‌ گۆڕی !

0 تێبینییەکان 18 بینینەکان
11sepڕۆژی یازدەی سەپتێمبەری ساڵی 2001 ژمارەیەک هێرش کرانە سەر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نەک هەر ئەم وڵاتەی هەژاند بەڵکو جیهانیشی توشی شۆکێکی گەورە کرد.
 لەو ڕۆژەدا تێرۆریستەکانی ئەلقاعیدە چوار فڕۆکەیان ڕفاند، دووانیان خۆیان کێشا بە باڵەخانەکانی نێوەندی بازرگانی جیهانیدا و یەکێکیشیان خۆی کێشا بە (پەنتاگۆن) وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و چوارەمیشیان پێدەچێت هەوڵی هێرشکردنە سەر کۆنگرێس یان کۆشکی سپی هەبووبێت، بەڵام لە ستانی پێنسلڤانیا دەکەوێتە خوارەوە.
14 ساڵ به‌سه‌ر هێرشه‌ تێرۆرکارییه‌کانی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ردا ڕه‌ت ده‌بێت و له‌ پاش ئه‌م هێرشانه‌ توندڕه‌ویی ئیسلامی نه‌ک هه‌ر کۆتایی پێ نه‌هات به‌ڵکو له‌ شێواز و فۆرمی جیاوازدا هێزی تێرۆرکاریی خۆی نیشان ده‌دات.
لە پاش بڕیارکەی جۆرج دەبلیو بوش بۆ ڕوخاندنی ڕژێمی تاڵیبان لە ئەفغانستان، توانرا تا ئەندازەیەک جموجۆڵەکانی ئەم ڕێکخراوەی ئوسامە بن لادن سنوردار بکرێت. 
هاوپەویمانانی بە سەرکردایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گورزی گورچک بڕیان لە ئەلقاعیدە دا. 
دە ساڵ پاش ئەم هێرشانە و لە سەرەتای ڕۆژی 2 ی مانگی 5 ی ساڵی 2011 هێزێکی تایبەتی ئەمریکا توانییان بن لادن لە ماڵەکەی خۆیدا لە پاکستان بکوژن.
کوشتنی ئوسامە بن لادن و سنوردارکردنی جموجۆڵەکانی ئەلقاعیدە نەبوونە مایەی ڕەواندنەوەی مەترسیەکانی توندڕەوانی ئیسلامی بۆسەر ئاسایشی جیهان. 
لە یازدەی سێپتەمبەرەوە ژمارەیەک ڕێکخراوی تێرۆریستی تر دروستبوون یان هاوشێوەی ئەلقاعیدە بوون و یان خۆیان بە بەشێک لەو ڕێکخراوە زانیوە.
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە