زۆرێك له‌خه‌ڵكی گرفتی پێستی هه‌یه وه‌ك وشكبونه‌وه‌و گۆڕانی ره‌نگ‌و ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌و چرچبونی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی بزانێت، به‌ڵام زۆرێك له‌و شتانه‌ی كه‌له‌رۆژگاری ئه‌مڕۆدا ده‌یكه‌ین كاریگه‌ری به‌رچاوی له‌سه‌ر پێست هه‌یه‌و ده‌بێته‌هۆی پیربونی پێشوه‌ختی.
به‌پێی نوێترین راپۆرت كه‌له‌ماڵپه‌ڕی (Health) جیهانی تایبه‌تمه‌ند له‌سوده‌كانی خۆراك‌و چاره‌سه‌ری سروشتی بلاوكراوه‌ته‌وه، چه‌ند نه‌ریتێك ده‌بنه‌هۆی تێكدانی پێست له‌وانه:
1. كلۆر: له‌وانه‌یه زۆربه‌مان حه‌زمان له‌وه‌رزشی مه‌له‌كردن بێت، به‌ڵام ئه‌و ئاوه‌ی كه له‌مه‌له‌وانگه‌كاندا هه‌یه بڕێكی زۆر كلۆری تێدایه‌وه به‌رپێست ده‌كه‌وێت‌و كارلێك له‌ماده خاوێنكه‌ره‌كان‌و ماده‌كانی جوانكاری ده‌كات‌و دواتر ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به‌پێست، بۆیه شاره‌زایان رێنمایمان ده‌كه‌ن دوای مه‌له‌كردن باشتره سابونی كبریت به‌كاربهێنین بۆ لابردنی ئه‌وكلۆره‌ی به‌رجه‌سته كه‌وتووه.
2. پشتگوێخستنی ژه‌مه‌كانی خۆراك: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌خواردنی ژه‌مێكی خۆراك یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وی كێش نادات به‌ڵكو ده‌بێته هۆی چرچ بونی پیست‌و ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پیربون‌و وشكبونه‌وه‌ی، بۆیه گرنگه ژه‌مه‌كانی خواردن به‌ته‌واوی بخورێت‌و ڤیتامینه‌كانی (E,B3,C,A) تێدابێت له‌پێناو بونیادنانی پێستێكی ته‌ندروست.
3. به‌كارهێنانی مۆبایل: به‌كارهێنانی مۆبایل بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی زۆر ده‌بێته‌هۆی كۆبونه‌وه‌ی به‌كتریا له‌سه‌ر ده‌ست‌و ده‌موچاو، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر پێست، بۆیه ده‌بێت قسه‌كردن كه‌م بكرێته‌وه‌و به‌رده‌وام به‌ده‌سته سڕێك مۆبایل خاوێن بكرێته‌وه تاكو دوربیت له‌هه‌موو پیسی‌و به‌كتریاو ڤایرۆسه‌كان.