دەزگای ناوەندیی سەرژمێری سەر بە وەزارەتی پلاندانان لە ڕایگەیاندراوێکیدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە دەڵێت “خەمڵاندنی نوێی ژمارەی دانیشتوانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی زیادبوونی دانیشتوان دابەزیوە.هەروەها دەزگاکە ئاشکرایکردووە، لە ساڵی ٢٠٢٠ سەرژمێری گشتی بۆ دانیشتوانی عێراق دەکەن.
ڕاگەیندراوەکە دەڵێت، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو هەر ئافرەتێک لە تەمەنی گونجاو بۆ منداڵبوون، ٦ لەدایکبووی زیندووی بەردەکەوت، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ چوار منداڵ بۆ هەر ئافرەتێک دابەزیوە.
هەروەها ڕێژەی بەکارهێنانی هۆکارەکانی ڕێگری بە دووگیانی گەیشتووەتە ٦٠%، بەڵام ئەوانەی نایانەوێت هیچ هۆکارێکی ڕێگری بگرنەبەر و لە هەمانکاتدا ناشیانەوێت دووگیان بن گەیشتووەتە لەسەدا ٨%، دووگیانبوونی پێشوەختەش ٢%، ڕێژەی منداڵبوونیش لای ئەو ئافرەتانەی تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ١٩ ساڵدایە گەیشتووەتە ٨٢%
هەروەها دەڵێت، خێرانی عێراقی گەیشتووەتە ئەوەی بیر لە گرنگیدان بە باشترکردنی جۆری ژیانی بکاتەوە.
پێشتریش وەزارەت ڕایگەیاندبوو، ڕێژەی بەرزبوونەوەی دانیشتوانی ٢،٦% کەمیکردووە، بەڵام ژمارەی دانیشتوان ساڵانە ٨٥٠ هەزار بۆ ملیۆنێک زیاد دەکات، هەروەها پێشبینیکردبوو ژمارەی دانیشتوانی عێراق بگاتە ٤٠ ملیۆن