ریبوار عارف:
دیسان چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوا هه‌واڵی غه‌رق بوونی كه‌شتیه‌ك كه زیاتر له 600 كۆچبه‌ری هه‌لگرتبوو، بووه مانێشتی سه‌ره‌كی زۆرێك له گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كانی دنیا. به‌پێ دواین زانیاریه‌كان زیاتر له 200 كه‌س له‌و ئینسانانه ته‌رمه‌كانیشیان پاش به‌دواچوون وپشكنینیكی زۆری هێزه‌كانی كه‌نارده‌ریا هه‌ر نه‌دۆزرانه‌وه. كه ئه‌مه گۆشه‌یه‌ك له تراژیدیاكانی ئه‌م ڕۆژانه‌یه‌و ته‌نیا له‌م سالدا زیاتر له 2000 ئینسان له‌م ڕێگه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م دنیا پر ناعه‌داله‌تی ونابهرابهره تا كه‌ی درێژه به ته‌مه‌نی وهیشومی خۆی ده‌دات؟ تا كه‌ی زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌هۆی برسیه‌تی و بیكاری و هه‌ژاریه‌وه ڕه‌نج ده‌به‌ن له‌م ژیانه‌و ناچارن بۆ په‌یداكردنی سه‌رپه‌نایه‌كی ئه‌من مل بده‌ن به‌م هه‌موو كاره‌سات و ڕووداوانه‌ی ڕۆژانه كه به‌نرخی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌وان ته‌واو ده‌بێت. تاكه‌ی ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌لی وسته‌م و چه‌وسانه‌وه‌و سه‌ركوتی سیاسی و فه‌رهه‌نگی وكۆمه‌لایه‌تی ده‌یان هه‌زار ئینسان ڕووبه ڕووی ئه‌م مه‌رگی به‌كۆمه‌ڵه ده‌كاته‌وه؟!
ئاخۆ ژیان له چ تالاو كارهساتگهلێدا بگوزه‌رێت كاتێك ئێمه‌ی ئینسان كه رۆژانه گویبیستی ئه‌م هه‌واڵه جه‌رگ بڕو مه‌رگباره ده‌بینین وده‌بیستین، كه‌چی هێشتا به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی كه‌نالێك و ڕێگهوبانێكهوهین بۆ ڕووكردنه دنیایه‌كیتر. هه‌ربه‌ڕاستی ئه‌وه چ شتێكه كه ده‌بێته‌هۆكاری ئاواربوون ونادیدهگرتنی هه‌موو ئه‌و كاره‌سات و ڕووداوانه‌ی ڕۆژانه كه گیانی سه‌دان كه‌س له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاپێچی بن ده‌ركان ده‌كات. ئه‌وه‌ی كه‌ئێمه له شاشه‌ی تهلفزیونهكان و له كه‌ناله ئاسمانیه‌كانه‌وه ده‌یبینین، كه‌وتنه سه‌ر ئاوی ده‌ریای چه‌ند پارچه كه‌لوپه‌ل و شیردانه پلاستیكیهكانی مندالانه، كه شه‌پۆلی ده‌ریاكان ده‌یانجوڵێنێت و له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یباته رۆخی ده‌ریا، به‌لام جه‌سته‌ی یه‌ك ئینسان، دوو ئینسان، ده‌یان ئینسان، سه‌دان ئینسان و بگره هه‌زاران ئینسان ده‌كه‌ونه ژێر ده‌ریاكان و بۆ هه‌میشه نابینرینهوهو نادۆزرینهوهو سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش دواتر جه‌سته‌كانیان به نایاسای له‌قه‌له‌م ده‌كه‌ن و ده‌ریا له‌گه‌ڵ خۆیدا لولیان ده‌كات وئهزیزانیشان بۆ هه‌میشه له نه‌ك هه‌ر له سوێی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و نهبینینهوهودا به‌سه‌ر ده‌به‌ن به‌ڵكو دۆزینه‌وه‌ی جه‌سته‌ی جگهرگۆشهكانیشیان ده‌بێته خۆزگه‌و ئاواتێكی هه‌ره گه‌وره كه بۆ هه‌میشه ئه‌و تارماییه به‌رۆكیان به‌رنادات.
14 سال به‌رله ئێسته شه‌وێكی دره‌نگ وه‌خت تهلفونێكم بۆهات، له‌گه‌ڵ وهلامدانهوهو گوێبستی یه‌كه‌م ڕسته‌دا، هه‌ستم به بارگرانی و نیگهراینهكی یهیكجار گه‌وره‌كرد. ئاخر ئێسته‌شی له‌گه‌ڵدابێت ده‌نگی پرسۆزو پارانه‌وه‌ی ئه‌و دایكه به‌جۆرێك له گوێم‌دا ده‌زرنگێته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌واڵێكی له‌مجۆره‌دا كابوسێك به‌رۆكم ده‌گرێت. ئه‌و له هه‌ولێره‌وه ته‌لفونی بۆ كردم و ووتی:(به‌قوربانی خۆلی ژیرپێلاوهكهتبم سۆراخێكی دۆزینه‌وه‌ی لاشه‌ی كورهكهمم بۆ بكه، ده‌لێن له ئاوێكی نزیك به‌و ولاتی ئیتالیایه له‌گه‌ل چه‌ند كه‌سیكدا غه‌رق بوون….ئه‌وه‌نده‌ی ووت و ئیتر بۆ ماوه‌یه‌ك زمانی شكاو بێده‌نگ بوو دواتر به‌ده‌م گریانه‌وه ووتی ئاخه‌ر ئه‌و تاقانه‌ی ماله‌كه‌م بوو تاقانه). ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه بارۆمه‌تری نیگه‌رانیه‌كانم ده‌باته سه‌ره‌وه هه‌مان ئه‌و شه‌پۆلی ئاوارهبوونهیه، كه ئه‌م ده‌سه‌لاته نابه‌رپرس و به‌هه‌ق قێزونه هه‌موو ده‌روازه‌كانی به‌ڕووی ژیانی گه‌نجاندا داخستووه‌و ناچاریان ده‌كات به په‌نابردن بۆ كه‌شتی مه‌رگ. ئاخه‌ر ده‌سه‌لاتێك كه ته‌نیا (وه‌زاری سامانه سروشتییه‌كانی ڕایگهیهنیت كه له‌ئه‌نجامی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی كوردستان- جیهان 250 ملیۆن دینار زه‌ره‌رمان هه‌یه )… ئایا ته‌نیاو ته‌نیا وێنه‌كانی پشت ئه‌م لێدوانه نه‌یده‌توانی وه‌لام به كێشه‌كانی ئاواره‌بوونی هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه بداته‌وه كه توێشووی ئه‌م سه‌فه‌ره بیگهرانهوهیان لهكۆلناوه؟ ئایا ده‌سه‌لاتێك زه‌ره‌یه‌ك ههقیانهتی هه‌بوایه پاش چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك كیشه‌ی ئاو، كاره، بانزین وسووته‌مه‌نی ده‌كرده هه‌وینی قه‌یرانه‌كانی رۆژانه بۆ تالكردنی ژیانی هاولاتیان و خۆشگوزه‌رانی فیرعه‌ونه‌كان و بردنه سه‌ره‌وه‌ی ریژه‌ی میلیاردیرهكان وكه‌چی هیشتا به‌چاوی سووكایهتیهو بروانیته ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه به‌هه‌شته‌كه‌ی ئه‌وانیان لیبووه به‌جه‌هه‌نم و به‌ناچار ڕوو له ئاینده‌یه‌كی نادیار‌و پركارهساتی وا ده‌كه‌ن كه‌ده‌یان و سه‌دان پلكه قومری هیشتا چاوه‌روانی گه‌رانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی جگهرگۆشهكانیانبن؟ ئاخه‌ر كوره‌كه‌ی ئه‌و تاقانه‌ی ماله‌كه‌ی بوو؛ تاقانه!