Table of Contents
كێشەكانی ژیانی هاوسەرگیری هەر لە یەكەمین رۆژەوە دەردەكەوێت، چونكە ئەو دو هاوسەرە دو شێوازی ژیانی جیاواز دەهێننە ناو یەك ماڵەوە، بە زویی بچوكترین وردەكاری لێكتێنەگەیشتنیان بۆ دروستدەكات، ئەمەش واتای تێكچونەوەی پەیوەندییەكە نییە، بەڵكو نیشانەی دەستپێكی لێكتێگەیشتن و مامەڵەكردنە لەگەڵ هاوسەرەكەت.
بەم چەند هەنگاوە كێشەكانت چارەسەر بكە
لە یەكەم رۆژەوە لە فشار تێبگە
تێبگە لەوەی لە ژیانی هاوسەرگیری، شێوازی ژیانت دەگۆڕێت، بەرپرسیارێتیت زیاد دەبێت، كێشەی داراییت بۆ دروستدەبێت و چیتر لە ماڵەكەی پێشوتدا نیت، ئەگەر ئەم گۆڕانكارییانە قبوڵ بكەیت، ئاسانتر لە بەرامبەرەكەت تێدەگەیت، حوكمی بەسەردا مەدە.
بە هێمنی گفتوگۆ بكەن
دوربكەوەرەوە لەوەی هاوار بكەیت، یان ماوەیەكی زۆر بە بێدەنگی بمێنیتەوە، ئەگەر لە رەفتارێكی بەرامبەر بێزاریت، بە نەرمی و بە رونی قسە بكە، بۆ نمونە بڵێ، “نیگەرانم كاتێك یارمەتیم نادەیت لە كارەكاندا”، لەبری ئەوەی بڵێیت، “تۆ گرنگی بە من نادەیت”.
رێز لە جیاوازییەكان بگرە و ناچاری مەكە بگۆڕێت
بە پێی توێژینەوەیەكی زانكۆی كالیفۆڕنیا، ئەو هاوسەرانەی جیاوازی یەكتر قبوڵ دەكەن، پەیوەندییەكەیان مەودا درێژترە لەو هاوسەرانەی بەرامبەرەكەیان ناچار دەكەن بگۆڕێن.
كات تەرخان بكەن بۆ یادگارییە جوانەكان
زو زو پشویەك وەربگرن و كات تەرخان بكەن بۆ چونەدەرەوە و دروستكردنی یادگارییە خۆشەكان پێمەوە، ئەمە وادەكات پەیوەندیتان پتەوبێت و فشاری دەرونیتان كەمبێتەوە.
كەسی سێیەم مەهێنن بۆ چارەسەر
لە سەرەتای هاوسەرگیری لێكتێنەگەیشتن زو رودەدات، هەربۆیە لە سەرەتاوە كەسانی دیكە خێزانەكان یان چواردەورتان مەهێننە ناوەوە بۆ چارەسەری كێشەكان، هەوڵبدەن خۆتان كێشەكان چارەسەر بكەن.