بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ و هاوسەنگەرم هاوری کمال شاکر ڕادەگەیەنین، هاوڕێ کمال بەر لەوەی سکرتێری حزبێکی شۆرشگێڕ و خاوەنی دەریایەک لە خوێن بوبێت، یەکێک لە پێشمەرگە و کادیرە دڵسۆزەکانی حزبی شیوعی و هاوڕێ و پشت و پەنا و دڵسۆزی هەموو ئەوانە بووە لەگەڵی بوونە .
هاوڕێ کمال شاکر، بەدرێژایی تەمەنی لەپێناوی هێنانەکایەی نیشتیمانی ئازاد و گەلێکی بەختیار و کۆمەڵگایەکی بێ چین و چەوسانەوە خەباتیکرد و هەموو تەمەنی گەنجی بەخشیە رێگای ئازادی و رزگاری خەڵکی کوردستان، لەکۆتاییشدا نمونەیەکی جوانی کاری رێکخراوەیی فێری هەمووان کرد و دەستی گەنجانی دوایی خۆی گرت و بۆ خەبات و تێکۆشان .
ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، بەدرێژەدان بە خەبات و رێگای ئازادی هاوڕێ کمال بۆ هەمیشە رێزی لێدەگرین و بەڵێن دووپاتدەکەینەوە لە پشتەوەی خواست و مافەکانی خەڵکی بەشمەینەت و مافخوراوانی کوردستان، دەوەستین .
بەرز و بەرێزە یادی هاوڕێ کمال و هەموو ئەوانەی لەپیناوی کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان خەباتیانکرد .
هاوڕێتان
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان