بەڕێزان/ خانەوادەی کۆچکردوو مام ئاغۆک نادر
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ( مام ئاغۆک نادر ) باوکی شەهید ئازاد ئاغۆک لە ناخەوە دڵگران و خەمبار ی کردین ،بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی مامۆستا ئاری ئاغۆک و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم
وێرای هاوخەمیم هیوای سەبووریتان بۆ دەخوازم و هیوادارم دواناخۆشیتان بێت .
گیانی مام ئاغۆک شاد و ئارام .
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٣١\١\٢٠٢٤