مێژوو نوسی به‌ریتانی ئێریك هوبسباوم (Eric Hobsbawm) ده‌ڵێت كه سه‌ده‌ی 19ی درێژخایه‌ن سه‌د ساڵه كۆتایی پێهاتووه، له ساڵی 1914دا، له سه‌رایڤۆ، چه‌خماخه‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ته‌قاندنی دووفیشه‌كی ده‌مانچدا ده‌ستی پێكرد.
مێژوونوسێكی دیكه فریتز ستێرن (Fritz Stern) به‌م جۆره پێناسه‌ی جه‌نگه‌كه ئه‌كات “به‌ڵای یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیست “، به‌ڵایه‌ك و كاره‌ساتێك كه به‌سه‌ر هه‌موو كاره‌ساته‌كاندا بازیدا. كاره‌ساته‌كانیش بریتیبوون له: خودی جه‌نگه گه‌وره‌كه، كه بووه هۆی له‌ده‌ستدان و له‌ناووچونی نزیكه‌ی 20 ملیۆن مرۆڤ، له‌ناویاندا قوربانیانی یه‌كه‌م جینۆسایدی سه‌ده‌ی نوێ له توركیا.
شۆرشی ئۆكتۆبه‌ر له سانبیترسپۆرگ (St. Petersburg) كه بووه هۆی له دایكبوونی ئیمپراتۆریه‌تێكی ئایدیۆلۆجی، ئاكامه‌كه‌ی كوشتنی نزیكه‌ی 10 ملیۆن مرۆڤ و به‌ندكردنی زیاتر له سه‌دان ملیۆنی دیكه‌بوو، هه‌ڵكشانی نازیه‌ت له دوای دۆڕانی ئه‌ڵمانیا له جه‌نگی جیهانی دووه‌م، له‌گه‌ڵ كوژانی زیاتر له 60 ملیۆن مرۆڤی دیكه كه جینۆسایدێكی بێ وێنه بوو له‌و كاته‌دا، پشێوی و جه‌نگه‌كان له سنوره‌كانی ئه‌وروپا كه بووه هۆی كۆتایی پێهێنانی كۆلۆنیالیزم و دابه‌شبوونی جیهان به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ری سه‌ربازی ئه‌تۆمیدا، كه له جه‌نگدا بوون به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك به شێوازێكی دیكه ئه‌ویش له ڕێگه‌ی بریكارو شوێنكه‌وتووه‌كانیان له هه‌رێمه‌كانی دوای كۆلۆنیالیزم.
ئاسان نییه كه بڵێین سه‌ده‌ی بیست كۆتایی هاتووه، به‌ڵام به‌لای هه‌ندێك له مێژوو نووسانه‌وه سه‌ده‌یه‌كی كورت بوو، كۆتایی پێهات له ساڵی 1989، یان ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ رووخانی ئاشتیانه‌ی كۆمۆنیزم و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، كه فڕانسیس فۆكۆیامای ئه‌مریكی به كۆتایی خودی مێژوو ناوزه‌ندی ئه‌كات.
ساڵانی دواتر كه پێشكه‌وتنی له پڕی جیهانگیری و په‌یوه‌ندی (Globalization & Communication)، ته‌كنه‌لۆجی، سه‌رمایه‌داری، كۆچكردنی مرۆڤ، له‌خۆده‌گرێت.
بازاری جیهانی، دامه‌زراوه‌كان، جه‌نگه‌كان، سه‌ركردایه‌تی ئه‌كرا له‌لایه‌ن تاكه زلهێزێكه‌وه كه ئه‌ویش وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه. ئه‌مه‌ش به سه‌رده‌مێكی نوێی جیهانی دائه‌نرێت به بارێكی تریشدا به درێژكراوه‌ی سه‌رده‌می دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌ژمار ئه‌كرێت، ئه‌مریكاش وه‌ك تاكه زلهێزی بێ ركابه‌ر بووه.
سه‌ده‌ی 21 كه‌ی ده‌ستی پێكرد؟
هۆكار گه‌لێكی به‌هێز هه‌ن بۆ ئه‌م ده‌ست پێكردنه، دوابه‌دوای پێشره‌ویه‌كه‌ی هوبسباوم كه روویدا له‌م ساڵدا. سه‌ده‌یه‌ك دوای سه‌رایڤۆ، لاشه‌ی مردووه‌كان، كاره‌سات و نه‌هامه‌تیه‌كانی ساڵی 2014 زۆر جه‌رگبرتر بوون له و كاره‌ساتانه‌ی كه له سه‌د ساڵی رابردوودا روویداوه، له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا كه‌متربوون. ترس و تۆقاندنه‌كانی ئه‌م ساڵ نوێ نین له رووی توندوتیژیه‌وه: قه‌سابخانه‌ی تائیفمان بینی.
هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی رووسیا بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه پێشتر له ژێر ركێفیدا بوون، هه‌روه‌ها كاولكاری و نه‌هامه‌تی په‌تاكوشنده‌كان و چه‌ندانی تر.
له ساڵی 2014 دا سه‌رایڤۆ نییه، هه‌وره تریشقه نییه له ئاسمانی شین‌دا، ده‌سپێكی گۆڕنكاری نابینرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ساڵی 2014 ساڵی شۆكه ساڵی داخورپانه.
ئه‌م شۆك و داخورپانه‌ش دوور له ناوچه خۆشگوزه‌رانه‌كان، ئاسووده‌كان، سه‌ربه‌سته‌كان. سه‌ری هه‌ڵدا به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه پڕن له ناكۆكی و نائارامی دروست بوون و سه‌ریان هه‌ڵدا، به‌ڵام كاریگه‌ریه‌كانی زۆر به‌توندی هه‌ستی پێكرا له رۆژئاوا، له‌كاتێكدا كه پره‌نسیپ و په‌یكه‌ره‌كانی هێز كه به‌كارئه‌هێنران بۆ ئیحتوا كردنی ئه‌م جۆره كێشانه بوونیان نه‌بوو وه هه‌ستیان پێنه‌كرا. هه‌روه‌ها به‌لای رۆژئاوایه‌كانیشه‌وه ئه‌م داڕمانه گه‌وره‌ترین شۆك بوو.
ده‌ستوه‌ردان و لكاندنی هه‌رێمی قریم بۆ سه‌ر رووسیا له‌لایه‌ن ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆكی ڕووسیاوه، كاولكاری له ئۆكراین هه‌موو ئه‌وروپای تووشی شۆك كرد به تایبه‌تیش ئه‌ڵمانه‌كان. ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دابوون كه له كیشوه‌رێكدا ئه‌ژین كه وانه‌یه‌كی باشیان له چه‌رمه‌سه‌ریه‌كانی رابردوو وه‌رگرتووه، كیشوه‌ری ئاشتی، ته‌بایی و یه‌كێتی، پاراستن و رێزگرتن له سه‌روه‌ری و نه‌به‌زاندنی سنوری وڵاته‌كانیان.
پوتین دیكتاتۆریكه له وێنه‌ی دیكتاتۆره كۆنه‌كان، نه‌ته‌وه‌په‌رستێكی له‌خۆبایی، داروده‌سته‌كه‌ی، ئه‌و كه‌سانه‌ی له چوارده‌ورین كه‌سانێكن له چینی ده‌وڵه‌مه‌ند، سه‌ركێشی ئایدۆلۆژی، كاریان بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و هاندانی خه‌ڵكی بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، بڵاوكردنه‌وی ئه‌و هه‌سته‌ی كه هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی زوڵمی مێژوویان لێكراوه‌و بونه‌ته قوربانی مێژوویی، له‌كاتێكدا جیهان به بوێریه‌وه به‌ره‌نگاری بونه‌وه (جێگه‌ی سه‌رسورمان نییه كه له به‌لگراد خۆشیان ئه‌وێت).
بۆ بینینی ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه بووه سوته‌مه‌نی جه‌نگ وه‌ك هێزی سه‌رله‌نوێ سه‌ركه‌وتوو، له ساڵی 2014 دا له‌ناكاو رووناكیه‌كی سه‌یر له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌وروپا ده‌ركه‌وت. له ته‌مووزدا (مانگی حه‌وت) سه‌دان لاشه كه زۆربه‌یان هۆڵه‌ندی بوون كه‌وتنه ناو پێگه‌ی دزی و راووڕوته‌وه كاتێك كه فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی پێكرا له‌لایه‌ن جوداخوازه رووسیه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش شۆكی ئۆكراین بو كه ناخی كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی رۆژئاوای هه‌ژاند.
شۆكی دووه‌م ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) بوو، كه قێزه‌وه‌نترینیان بوو. كه ده‌ستی گرت به‌سه‌ر نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عیڕاقدا .
ده‌ست به‌سه‌راگرتنی خاك و سامانه سروشتیه‌كانی سوریا، سڕینه‌وه‌و نه‌هێشتنی ئه‌و سنورانه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه ئیمپریالیسته‌كانی ئه‌وروپاوه كێشرابوون له ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م وه له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه. قڕكردن و ده‌ربه‌ده‌ركردنی كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتن، زۆرتریش ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) هیچ نوێ نییه كه به‌و به‌ربه‌رێتیه ده‌ستیان پێكرد .
گرته ڤیدیۆیه‌كانی سه‌ربڕینی كه‌سانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن جیهادییه‌كانه‌وه مێژووه‌كه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوشتنی دانیاڵ پێریل له پاكستان له ساڵی 2002 دا ، وه نی‌ك بێرگ له ساڵی 2004 له عیراق.
هێشتا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی جێبه‌جێكردنی زنجیره كوشت و بڕه‌كانی به‌هه‌ر رێگایه‌ك بێت جێبه‌جێ ئه‌كات به سه‌ربڕین و تۆقاندن (كه‌وا ده‌ر ئه‌كه‌وێت به‌رده‌وام بێت) به شێوازیك كه پیشانی رۆژئاوای بدات راستی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی كه له عیراق و سوریادا ئه‌نجامیان داوه له‌سه‌ره‌تاوه.
ئایدۆلۆژیا، دروشم، هیواو خواسته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئاشكرا‌و دیار بووه هه‌روه‌ك پێشینه‌كانی له‌ڕێكخراوی (قاعیده) ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یه‌كێك بووه له جێگرانی ئه‌بو موصعه‌ب زه‌رقاوی سه‌ركرده‌ی سه‌ره‌كی ئه‌لقاعده له ناوچه‌ی میزۆپۆتامیا.
سه‌ركه‌وتن و چه‌سپاندنی نیمچه واقیعی واتا دیفاكتۆی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆته شتێكی نوێ و تۆقێنه‌ر، ده‌ركه‌وتنی له‌پڕی خه‌لیفه‌یه‌ك كه خۆی ده‌ستنیشان كردووه و داگیركردنی رووبه‌رێكی به‌رفراوان كه زیاتره له دووئه‌وه‌نده‌ی رووبه‌ری ئوردن، ملیۆنه‌ها مرۆڤ، هه‌روه‌ها كێڵگه‌ی نه‌وتی، به‌نداوی گه‌وره، وه سوپایه‌كی پڕچه‌ك له‌ژێر كۆنتڕۆڵیدایه.
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) خوڵقێنه‌ری دوو رووداو (به‌سه‌رهات) ی زۆر خراپه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌كێكیان له ناوخۆدا ئه‌وی دیان له ده‌ره‌وه.
داگیركردنی عیڕاق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ساڵی 2003 دا، راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری به‌هاری عه‌ره‌بی له ساڵی 2011 دا،
سه‌ره‌تاو ده‌ستپێكی هه‌ردوو رووداوه‌كه په‌یمانی گۆڕینی دیكتاتۆری بوو به دیموكراتی، به‌ڵام هه‌ردووكیان بونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی پشێوی و تراژیدیا به پێوه‌رێكی ترسناك، له راپه‌ڕینی عه‌ره‌بدا تونس به‌ده‌ره له شكستی ئه‌نجامی راپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدانه‌كان.
به‌رپرسیارێتی سه‌ره‌كی له ئه‌ستۆی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، چونكه ئه‌مریكا ده‌ستوه‌رده‌ری سه‌ره‌كی بووه له‌م ناوچه‌یه‌دا بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ، پشتگیری رژێمه نه‌وتیه گه‌نده‌ڵه‌كان بووه ، ڕژێمه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی پڕچه‌ك كردووه ، دواتر جه‌نگێكی نا عه‌قڵانی به‌رپا كرد و ده‌رئه‌نجامه‌كانی به بێ چاره‌سه‌ر به‌جێهێشت.
خۆ به‌تاك هێز زانینی ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، ئه‌و ئایدیایه‌ی كه پێی وایه وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌موو كێشه‌كانه، یان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌موو چاره‌سه‌ره‌كانه، به‌هێزكردن و پشتگیری كردنی قوربانیانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
كێشه‌ی نێوان شیعه‌و سونه دیارده‌یه‌كی دێرین و ڕه‌سه‌نه له ناوچه‌كه‌دا ، كه‌واته ئایا (جیهادیه‌كان تیرۆریستن، خه‌ونی گیڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت، په‌راوێز خستنی ئافره‌ت سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، له‌كه‌داركردنی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان و كه‌مینه‌كان ، به‌ستنه‌وه‌ی ئاین به هه‌موو كاروبارێكی ڕۆژانه‌وه ، به شێوازێكی دیكه نكۆڵی كردن و دانپێدانه‌نانی هاوڵاتیان به داموده‌زگاكانی خۆیان له ناوچه‌كه‌دا .
(ئه‌وه عیڕاقیه‌كانن كه وڵاته‌كه‌ی خۆیان خاپور ئه‌كه‌ن به هاوكاری ئه‌مه‌ریكا و به به‌رچاوی ئه‌مریكاوه)، جارێكیان پیاوێكی خه‌ڵكی به‌غدا ئه‌مه‌ی پێووتم.
له هه‌مان كاتدا (نه خۆشی ئیبۆلا)، كه گیانی هه‌زاران مرۆڤی كرده قوربانی له رۆژئاوای ئه‌فریقا له‌م ساڵه‌دا و چاوه‌ڕوانی له‌ناوچونی گیانی چه‌ندانی تری لێده‌كرێت .ئه‌م ڤایرۆسه تازه نییه، ئیبۆلا له گیانی ئاده‌میزادا تازه نییه به‌ڵكو ته‌مه‌نی زیاتره له 40 ساڵ، وه ئه‌و نه‌خۆشیه كوشنده‌یه نییه كه زۆر به‌زووی بڵاوبێته‌وه.
هێشتا ئیبۆلا به یه‌كێك له شۆكه‌كانی ساڵ ئه‌ژمار ئه‌كرێت، بۆته هۆی تێكشكانی هه‌موو ئه‌و ووڵاتانه، بۆته هۆی هه‌ڕه‌شه بۆ باری ئابووی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌ركه‌وتنی بۆته هۆی دروستكردنی گێژاوێكی گه‌وره له نێوان خۆشبه‌ختان و بێچاره‌كانی جیهان كه له‌وانه‌یه ئه‌و ده‌رده روویان تێبكات.
شۆكه‌كانی ئه‌م ساڵ بۆته هۆی دروست بوونی هه‌ستێكی زۆر ڕوون و ئاشكرای لێكترازان و لێكهه‌ڵوه‌شان، ئه‌وه ئاشتی و ئارامی نییه كه رووئه‌دات، هه‌میشه ئه‌وانه زوو به‌سه‌ر ئه‌چن و زوو له‌ناوئه‌چن، به‌ڵام هه‌ر هه‌ستێكی پێكهینان و دروستكردن كه داخوازه بۆ سیسته‌مێكی بنیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه .
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه سكرتێره گشتیه‌كه‌ی (بانكی مون)ه كه واده‌ی كاره‌كانی به‌ره‌و ته‌واو بوون ئه‌ڕوات ته‌نها تۆزقاڵێكیش به‌بیریدا نایه‌ت و هه‌ستی پێناكات.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌روه‌ك كۆنگرێسی ئه‌مریكا كه ده‌سته‌وه‌ستان و تێك‌شكاون به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته خراپه‌كانی ڕووسیاو چین له ناوچه‌ی قه‌وقاس. په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی ( NATO) به‌ته‌واوه‌تی له سه‌رده‌می هاری ترومان ئه‌چێت (Harry Truman) به بێ بوونی ڕوئیایه‌ك و بێ بوونی ده‌ورێكی كاریگه‌ر له پاراستنی ئاسایش و ئارامی به درێژایی سنوره‌كانی ، ووڵاته‌كانی ناوچه‌ی بالقان كه مافی ئه‌ندامێتی هه‌میشه‌ییان هه‌یه له و هاووپه‌یمانیه‌دا به پێچه‌وانه‌ی كڕواتیا، بڕوای ته‌واویان نییه به‌وه‌ی كه هاووپه‌یمانه ئه‌وروپیه‌كانیان پارێزگاریان لێبكه‌ن به پێی ماده‌ی (5) له كاتی بڵاو بونه‌وه‌ی هێزی رووسیای تێكده‌ر له ئیستۆنیا كه چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی پێشوه‌خت هه‌یه بۆ ڕوودانی ئه‌م كاره ، وه ده‌كرێ و ده‌شێ كه پوتین( Putin) بیه‌وێت یه‌كگرتوویی ناتۆ تاقی بكاته‌وه، به و هیوایه‌ی كه ئه‌و یه‌كگرتویه ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز بمێنێته‌وه.
داڕمانی پێكهاته‌ی جیهانی رێخۆشكه‌ر بوو بۆ ڕه‌فتاری ناڕه‌وای هه‌ندێ له رژێمه هه‌ڵبژێردراو و ڕژێمه خۆسه‌پێنه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا .
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وڵاتی توركیای كرده یه‌كێك له هێزه هه‌رێمیه‌كانی ناوچه‌كه، ئه‌م به‌هێز بوونه‌شی دوور له كاریگه‌ری روژئاوا بوو… رۆڵی ئه‌ردۆغان زیاتر رۆڵیكی (دیكتاتۆریانه، دژه لیبڕاڵانه، پاڕانۆیدانه واته نه‌خۆشی خۆ به‌گه‌وره‌زانین) بوو، گوتاری دژه ئه‌مریكای به‌كارئه‌هێنا بۆ بێده‌نكردنی ره‌خنه‌گره ناوخۆیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی هه‌روه‌ها بۆ به‌لاداڕێبردن و داپۆشینی تۆمه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی كه ئاراسته‌ی كرابوو .له هه‌مان كاتدا كۆمه‌ك و پشتگیری كردنی ب.
له‌كاتێكدا شاری كۆبانی (شاره كوردیه‌كه‌ی سوریا) له سنوری نێوان توركیا‌و سوریا به‌ره‌و ڕووی مه‌ترسی داگیركردن بۆوه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)ه‌وه ، هه‌روه‌ها تارمایی ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی له‌و شاره‌دا گه‌وره‌تر ئه‌بوو نێرده‌ی‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (ستیڤان دیمیستۆرا) بۆ سوریا بانگه‌وازی هاوكاری و كۆمه‌كی له گشت جیهان كرد به‌تایبه‌تی له ووڵاتی توركیا كه سنوره‌كانی داخستبوو به‌رامبه‌ر به كورده‌كان كه گه‌مارۆ درابوون له هیچ جێگایه‌كه‌وه هاوكاریان پێنه‌ده‌گه‌یشت . له پرێس كۆنفڕانسێكدا پرسیاریك ئارسته‌ی دیمیستۆرا كرا كه وتیان ” سربینیتشات له بیره؟ “وه‌ك ئاماژه‌یك بۆ ئه‌و جینۆسایده‌ی كه له ساڵی 1995 له بۆسنیا ئه‌نجام درا كه زیاتر له 8000 موسوڵمان له بۆسنیا كۆمه‌ڵ كوژ كران. له وه‌ڵامدا” ئێمه هه‌رگیز له یادمان ناچێ وه له‌وانه‌یه هه‌رگیز له خۆشمان نه‌بوورین به‌رامبه‌ر به‌و كاره‌ساته”، به‌ڵام توركیا نایه‌وێت سربینیتشای بیر بێته‌وه.
هه‌رچه‌نده توركیا له هه‌وڵ و كۆششدایه بۆ به‌ده‌ست هێنانی كورسیه‌كی كاتی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵام بانگه‌وازه‌كه‌ی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ڕه‌تكرده‌وه‌و ، پێی باشبوو كه‌ده‌وله‌َتی ئیسلامی كورده‌كانی سوریا (یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ((YPG)) تێكبشكێنێت له‌ناویان به‌رێت، كه پێی وایه هاوپه‌یمانی پارتی كرێكارانی كوردستانن (PKK).
ئه‌م كاروهه‌ڵوێسته‌ی توركیا بووه هۆی خولقاندنی دیفاكتۆیه‌ك كه ئه‌ندامێكی ناتۆ (NATO) كه توركیایه بووه هاوكارو پاڵپشتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش كه بانگه‌وازی كوشتن و سه‌ربڕینی هه‌موو هاوڵاتیانی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتی ناتۆ ئه‌كات. ئه‌ردۆغان چاو له پوتین ئه‌كات، كاتێك پوتین هه‌وڵی رێبه‌ریكردن و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی روسیای گه‌وره ئه‌دات، ئه‌ردۆغانیش هیوای به‌ده‌ستهێنانی ڕێبه‌ری كردنی ئیخوانه‌كان ئه‌كات (ئیخوان موسلمین).
زۆر سه‌یره كه ئه‌ردۆغان ئه‌یه‌وێت خۆی بێته تێكده‌رو گۆڕینی ووڵاتێكی نا عه‌ره‌بی عیلمانی كه له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه دروست بووه بۆ وڵاتێكی خه‌لافه‌تی ئیسلامی هه‌روه‌ك داعش بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كات.
به‌ڵام بۆ كاتی ئێستا هه‌نگاوی یه‌كه‌م پێویسته به‌رامبه‌ر توركیا بێت نه‌ك به‌رامبه‌ر روسیا‌و چین.
پوتین ده‌ست به‌سه‌راگرتنی به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی ئه‌وروپا كه رووسی زمانن ئه‌ژمار كرد به هاووشێوه‌ی داخورانی یاسا نیوده‌وڵه‌تیه‌كان ،ئه‌و به هێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ناوێت به‌ڵكو خه‌ونی پۆتین هاووپه‌یمانێتی یۆرۆئاسیان(Eurasian) بوو به رێبه‌رایه‌تی رووسیا.
مشتومڕه‌كانی رۆژئاوای رووبه‌ڕوی خۆیان كرده‌وه، بیانوی داگیركردن و لكاندنی كریمیا ( Crimea) ی خسته ئه‌ستۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (NATO) به هێنان و دانانی هاووڵاتیه كۆنه‌كان له كۆسۆڤۆ له ساڵی 1999. جه‌نگێكی ئاسمانی به‌بێ پاڵپشتی و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌ڵگیرسا ،هه‌رچه‌نده جه‌نگه‌كه توندتر بوو به جینۆسایدكرن ی ئه‌لبانیه‌كانی كۆسۆڤۆ له‌لایه‌ن سڕبه‌كانه‌وه نه‌وه‌ك به‌هۆی شۆرشی میللییه‌وه دژی به‌رپرسه گه‌نده‌ڵكان هه‌روه‌ك له ئۆكرانیا ڕوویدا دژی هاوپه‌یمانه‌كه‌ی پوتین ( ڤیكتۆر یانۆكۆڤیچ).
پوتین ئاماژه به روخاندن و تێكشكانی په‌یكه‌ری ئاسایش ئه‌دا، چونكه پێی وایه ئه‌و ئاسایش و ئارامیه‌ئه‌مریكاده‌ستی كردووه به تێكدانی 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر .ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی شانۆییه‌كی گاڵته‌جاڕو درۆینه‌یه چونكه‌چاك ئه‌زانێت به‌م كاره‌ی جیهان ئارام و له‌بار ئه‌كات بۆ چه‌ته‌و ڕێگر و مافیاكان ،باشترین به‌ڵگه‌شه بۆ تێكدانی ته‌رازوی هێز له ئه‌وروپا.
وڵاته رۆژئاواییه‌كان رازی بوون به توندكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌رڕووسیا ئه‌م جاره ئابڵوقه‌دانه‌كه جگه له‌كه‌سایه‌تیه‌كان ، گۆڕا بۆ ئابوڵه‌قه‌دان و گه‌مارۆ خستنه سه‌ر دامه‌زراوه‌دارایه‌كانی ڕووسیا . كۆ ده‌نگی له‌نێوان هه‌ر 28 ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌لایه‌ك و كۆ ده‌نگی نێوان ئه‌وروپاو ووڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌كی تره‌وه زۆر به‌هێزتربوو له‌وه‌ی كه پێشبینی ئه‌كرا به‌ڵام زۆر كاریگه‌ر نه‌بوو له‌سه‌ر پوتین، بۆنمونه په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (NATO) هیچ ده‌ستوه‌ردانێكی نه‌كردبوو وه هیچ ئه‌گه‌رێكیش نه‌بوو بۆ ده‌ست وه‌ردان له‌لایه‌ن ناتۆوه له‌كاتێكدا ڕووسیا به ئاشكرا ده‌ستوه‌ردانی ئه‌كرد به‌به‌كارهێنانی چه‌كی قورس،هێزی چه‌كدار.
یه‌كێكی تر له دامه‌زراوه سست و بێهیزه‌كان یه‌كێتی ئه‌وروپایه، كۆمه‌ڵه وڵاتێك كه زۆربه‌یان ئابوویه‌كی په‌نگ خواردوو وه‌ستاویان هه‌یه، دراوێكی هاووبه‌شی بێهێزوو سیاسه‌تێكی ناكامڵ و چه‌ق به‌ستوو كۆی كردونه‌ته‌وه .
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌مانگی 5دا له برۆكسیل له چانسی پارته ڕاست ڕه‌و چه‌په‌كان بوو كه خوازیاری بێهێزبوونی یه‌كێتی ئه‌وروپان تا ڕاده‌ی نه‌مانی ئه‌و یه‌كێتیه.
نائارامی و لێكترازانه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه ده‌رخه‌ری لاوازی و كه‌متوانایی ئه‌مریكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی رووداوه‌كان نه‌ك ته‌نها له‌ڕووی توانا‌و خواستی هێزه‌كانیه‌وه به‌ڵكو ئه‌و زلهێزه جیهانیه‌ی كه نماینده‌ی لیبڕاڵی و دیموكراسی ئه‌كات دژی سیستمه سه‌ركوتكه‌رو هێزه توندڕه‌وه‌كان.
سه‌رۆك باراك ئۆباما شانبه‌شان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا نوقمی گێژاوی دابه‌زینی جه‌ماوه‌ری ناوخۆیی ووڵاته‌كانیانن له‌گه‌ڵ سه‌رگه‌ردانی سه‌رلێشێواوی نێوده‌ڵه‌تی .
له‌كاتێكدا، پوتین، ئه‌ردۆغان، شیجی پینگ له چین، ناراندا موندی له هیندستان ، هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وپه‌رستانه‌ی دژی ڕۆژئاوان زۆر ده‌ست كراوه‌ن.
بۆ وێنه له سنورداری و سستی ئه‌مریكا له ساڵی 2014 دا سه‌رنج بده‌ن له كه‌مپه‌ینی ” كچه‌كانمان بۆ بگڕێرنه‌وه ” # Bring Back Our Girls كه خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا میشێل ئۆباما له كۆشكی سپی پشتگیری كرد له‌گه‌ڵ ژماره‌یك له ناوداران و كه‌سایه‌تیه جیهانیه‌كان دوای فڕاندنی زیاتر له 200 كچی نایجیری له لایه‌ن گروپی تیرۆریستی” بۆكۆ حه‌رامه‌وه ” كه مانای گروپه‌كه واتا ” خوێندنی رۆژئاوایی حه‌رامه”.
ئه‌مه‌ش له‌مانگی نیساندا روویدا وه تاكو ئێستاش چاره‌نوسی ئه‌و كچانه نادیاره له كاتێكدا چالاكه‌وانه‌كانی هاش تاك كه‌مپه‌ینه‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ پشتگیری له غه‌زه‌و ئۆتیزم؟
سیاسه‌تی ده‌ره‌وی ئۆباما له خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا زۆر له‌رزۆك و یه‌كلای نه‌كه‌ره‌وه، ناكۆك دژبه‌یه‌ك، لاواز، بوو، هه‌روه‌ها هه‌ڵۆكانی ئه‌مریكا له پارتی كۆماریه‌كان ئۆباڵی شكست و توندوتیژیه‌كانی ئه‌م ساڵیان رأسته‌وخۆ خسته‌سه‌ر ئۆباما به‌هۆی لاوازی به‌رامبه‌ر جیهانی پۆتین و ئه‌لبه‌غدادی.
به‌ڵام به‌م دوایانه مایكڵ ئیگنانیف نووسیویه‌تی و ئه‌ڵێ: “وای دا ئه‌نێین كه كه‌سه ژیره‌كان له ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئه‌توانن به‌یه‌كه‌وه چینه ته‌كتۆنیه‌كانی جیهان ڕابگرن كه پارچه‌پارچه ئه‌بێت و فڕێ ئه‌درێت به‌هۆی ئه‌و پاڵپه‌ستۆ به‌هێزه‌ی بوركانه‌كانی توندڕه‌وی و دوژمنكاریه‌وه”.
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش سودی له رۆیشتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق وه‌رگرت و قۆستیه‌وه كه له‌دوای ساڵی 2011 وه عیرَقیان به‌جێهێشت به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی به‌هێز بوونه‌كه‌ی خراپی حكومڕانی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و نائارامی پشێوی وڵاتی سوریا‌و عیراق بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه جیهادیه نه‌خوازراوانه‌ی كه ئایدۆلۆجیای ئیسلامیان هه‌بوو كه سه‌ركه‌وتوونه‌بوون.
پوتین سه‌رۆكی روسیا به‌وه ناسراوه كه زۆر رێزبۆ ئۆباما دانانێت رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له دابڕاندنی هه‌رێمی كریمیا له ئۆكرانیا‌و لكاندنی به روسیاوه، هه‌رچه‌نده پۆتین یه‌كه‌م جه‌نگی (Irredentist) ی له ساڵی 2008 دا له جۆرجیا ده‌ست پێكرد ، ئه‌م جه‌نگه‌ی له سه‌رده‌می حكومڕانی جۆرج ده‌بلیو بۆشدا ده‌ستی پێكرد “جه‌نگی ئیرید ێنتیست :ئه‌و جه‌نگه‌یه كه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌رێمه له ده‌ست چوه‌كانی ڕووسیای گه‌وره ده‌ستی پێكرد”.
هیچ كه‌سێك وه‌ك كه‌یسێكی گرنگ نه‌یڕوانیه ئه‌و جۆره تایبه‌ته‌ی بوش له‌باری نه‌ته‌وایه‌تیدا كه بووه هۆی به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌مریكا، پایه‌و سه‌نگی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها باری ژیانی ئه‌مریكیه‌كان. كه هیچی زیاتری پێنه‌كرا له‌وه‌ی ئۆباما هه‌ولده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی رژێمه نالیبڕاڵه‌كان، توند‌و تیژی تائیفی و توندڕه‌وی.
كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه له‌ناویشیدا سه‌ده‌ی ئه‌مریكا هه‌میشه كاتێكی دوورودرێژه‌و به‌ره‌و روومان دێت.
له‌دوای كۆتایهاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه سیستمی نێوده‌وله‌تی پشت به‌ستوو بو به دیموكراسیه‌تی ئه‌مریكا به تایبه‌ت له‌ماوه‌ی به‌گه‌رخستنی دامه‌زراوه جیهانیه‌كان ، به‌شداریپێكردنو به‌شكردنی سه‌ركه‌وتنه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی گه‌شبینی له‌ناو كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا.
له‌هه‌مان كاتدا پشێوی و ناجێگیری نێوده‌وڵه‌تی له‌م سه‌ده نۆێیه‌دا هاوشانه له‌گه‌ڵ لاوازبوونی به‌رچاوی ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا.
ئابووری ئه‌مریكا له‌دارمان و له بوژانه‌وه‌دا بینا كراوه له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی داهاته‌كان زۆر به نادادپه‌روه‌رانه: له سیستمی سیاسی‌دا وابه‌سته‌كراوه به كێشه‌ی دارایی و زیاده‌ڕۆیی كردن له كاری حزبیدا، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یه‌كی گونجاو نه‌بووه بۆ كێشه قوڵه‌كانی وڵات، زۆرینه‌ی هاووڵاتیه ئه‌مریكیه‌كان باوه‌ڕو متمانه‌یان نه‌ماوه به داهاتووی مناڵه‌كانیان.
وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له بارودۆخێكی وادانیه كه سورو پێداگربێ له به‌رجه‌سته‌كردنی به‌هاكانی خۆی، ئه‌و رۆژانه‌ی سه‌رجه‌میان پڕ له كێشه‌ن و تێپه‌ڕین.
به‌ڵام بیرۆكه‌و چه‌مكه‌كانی لیبڕالیه‌ت كه وه‌دیهێنه‌ری ئازادیی و سه‌قامگیری بوون و هیوای ملیۆنان له هاووڵاتیانی جیهان بوو له سه‌ده‌ی رابردوودا هێشتا گرنگه‌و به گرنگی ئه‌مێێته‌وه له‌م سه‌ده‌نوێیه‌شدا. وه ئه‌مریكا ئه‌توانێت په‌ره‌ی پێبدات و به‌ره‌و به‌دیهێنانی به‌رێت گه‌ر دیموكراسیه‌كه‌ی بگه‌رێنێته‌وه دۆخی جارانی.
پڕۆفایل:
جۆرج پاكه‌ر له 13ی ئابی 1960 له كالیفۆرنیا له دایك بووه له بواره‌كانی ( ڕۆژنامه‌وانی،ڕۆماننووسین،نووسینی ده‌قی شانۆیی، دراما) كار ئه‌كات.
له‌كاره به‌ناوبانگه‌كانی :
ئه‌و وتار‌و نوسینانه‌ی كه ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌ینوسێت بۆ گۆڤاری نیوۆركه‌ر ).The New Yorker About US Foreign Policy (