هەندێک لەو منداڵانەی سەرەتا دەخرێنە قوتابخانە دوچاری حاڵەتێکی دەرونی وادەبن، کە بە هەمو شێوەیەک ڕۆشتن بۆ قوتابخانە رەتدەکەنەوە و رازینین ماڵەوە بەجێبهێڵن.
ئەو منداڵانە دەگونجێت توشی ژانە سک یان سەرئێشە ببن لە ئەنجامی ئەو بارە دەرونیەی تێیکەوتون، ماڵپەری raisingchildren هۆکار و چارەسەرەکان خستوەتەرو.
هۆکارەکان:
یەکەم: ترسیان هەیە لەوەی لە دایک و باوکیان داببڕێن، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئاستی پشت بەخۆبەستنیان کەمە.
دوەم: بەردەوام سترێسی دەبێت لەوەی لەلایەن منداڵەکانی دیکەوە روبەڕوی گرفت و شەڕکردن ببێتەوە، یان مامۆستاکەی توڕە ببێت.
سێیەم: گرفتی زانستی وەکو ئەوەی وانەکانی پێ قورس بێت.
چوارەم: ئارەزو نەکردن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی قوتابخانە کە پێی دەسپێردرێت.
پێنجەم: زۆر نازپێدانی لەلایەن دایک و باوکەوە، کە ئارەزو ناکات لەو نازە داببڕێت.
شەشەم: ترساندنی منداڵ لەلایەن دایک و باوکەوە، بەوەی ئەگەر ئەرکەکان جێبەجێ نەکات مامۆستاکەی لێی دەدات.
یەکەم: هەرگیز منداڵەکەت مەترسێنە بە مامۆستاکان، بەڵکو هەوڵبدە مامۆستاکەی لاخۆشەویست بکەیت، دەتوانیت دیاریەک بدەت بە مامۆستاکەی بۆ ئەوەی پێشکەشی منداڵەکەتی بکات و وێنای منداڵەکە بگۆڕێت بەرامبەر قەتابخانە.
دوەم: فێری بکە پشت بەخۆی ببەستێت، متمانەی بە تواناکانی هەبێت.
سێیەم: بەهۆی قوتابخانەوە هەندێک لە خۆشیەکانی لێ قەدەغە مەکە، واتە کاتێک پێویستە وانەکانی ئەنجام بدات تەلەفزیۆن یان یاریەکانی لێ قەدەغە مەکە، بەڵکو خشتەیەکی رۆژانەی بۆ ئامادە بکە بە شێوەیەکبێت کات بۆ یاریکردن و وانە خوێندنیشی تێدا بێت.
چوارەم: هەرگیز مەیترسێنە بە دەرنەچونی لە وانەکان، بەڵکو زیانەکانی بۆ رونبکەرەوە کە ئەگەر لەوانەکانی دەرنەچێت خۆی زەرەرمەند دەبێت.
پێنجەم: باشترە لە قوتابخانە ئاهەنگێک سازبکرێت بۆ منداڵەکان بەتایبەت ئەو منداڵانەی کە یەکەمجاریانە دەچنە قوتابخانە، بۆ ئەوەی لەگەڵ ژینگەکە رابێن و قوتابخانەیان خۆشبوێت.
شەشەم: بە نمرەکانی هەڵیمەسەنگێنە و بەراوردی هاوڕێکانی مەکە، چونکە بەم شێوەیە رق پەیدا دەکات بەرامبەر هاوڕێکان و قوتابخانەکەی.