لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بۆ كچان.. بەم ئاماژانە بزانە بەكارتدەهێنێت بۆ لەبیركردنی كەسێكی دیكە

بۆ كچان.. بەم ئاماژانە بزانە بەكارتدەهێنێت بۆ لەبیركردنی كەسێكی دیكە

0 تێبینییەکان 109 بینینەکان

هەندێكجار كچان دەكەونە ئەو هەڵەیەی كە دەچنە پەیوەندییەكەوە كە بەكاردەهێنرێن لەلایەن كوڕانەوە، بە مەبەستی لەبیركردنی كەسێك كە پێشتر لە ژیانی ئەو كوڕەدا هەبوە، ئەمەش وادەكات پەیوەندییەكی شكستخواردویان هەبێت و درێژە نەكێشێت.

كچان دەتوانن بەم چەند ئاماژەیە دڵنیاببنەوە كە لەو پەیوەندییەدا بەكاردەهێنرێن.

1. بەردەوام باسی خۆشەویستی پێشوی دەكات، تەنانەت ئەگەر بە نەرێنیش بێت و لۆمەی بكات، یاخود بەردەوام تۆ بەو بەراورد دەكات.
2. مامەڵەكانی تێكەڵن، ئەمڕۆ گەرم و گوڕە لەگەڵت، بۆ سبەینێ مامەڵەكردنی ساردە و دوردەكەوێتەوە لێت.
3. قوڵ نابێتەوە لە هەستەكانی، هیچ كاتێك باسی پلانی داهاتوی لەگەڵ تۆدا ناكات، هاوڕێكان و خێزانەكەی نابینیت.
4. تەنها ئەوكاتە پەیوەندیت پێوەدەكات كە  بێزارە و پێویستی بە پەناگەیەكە ئاسودە بێت تێیدا.
5. پەیوەندی هاوڕێیەتی لەگەڵ هاوڕێكانی هەیە و هێشتا نزیكییانە.
6. یادگارییەكانی خۆشەویستی پێشوی هەڵگرتوە و لەناویان نابات.

سەرچاوە:خەندان

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە