لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ لێدوانێك له‌ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان،لەبارەی بارگرژییەکانی نێوان pkk و pdki

لێدوانێك له‌ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان،لەبارەی بارگرژییەکانی نێوان pkk و pdki

0 تێبینییەکان 21 بینینەکان

Logoبه‌ داخه‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو پشێوی و نائارامی كه‌وته‌ نێوان هه‌ردوو هێزی كوردستانی (پارتی كرێكارانی كوردستان pkk)) و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران) و شه‌رێكی دوور له‌ ئیراده‌ی گه‌ل روویدا ..
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ ته‌واوی خاكی كوردستان به‌ چه‌ندین كۆسپ و ئاسته‌نگ هه‌نگاو ده‌نێ‌ به‌تایبه‌ت له‌ باشورو رۆژئاوای كوردستان كه‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ شه‌ڕێكی داسه‌پاوی نه‌خوازراودایه‌ له‌ گه‌ڵ دوژمنانی پێشكه‌وتن و دیموكراسی ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی (داعش) هه‌روه‌ها له‌ باكوری كوردستان ئێستا هه‌ڵبژاردنه‌ گشتیه‌كانی په‌رله‌مانی توركیا به‌رێوه‌ده‌چێت كه‌ هه‌مووان چاویان له‌سه‌ر به‌ دیهێنانی ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مانه‌ له‌و به‌شه‌ی كوردستان .بۆیه‌ ده‌كرێت ئه‌و دووهێزه‌ كوردستانیه‌ له‌ بری شه‌رو پێكدادان بیر له‌ دیالۆگ و گفتو گۆ بكه‌نه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كانیان ..
ئێمه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان رشتنی خوێنی  خۆبه‌خۆی كورد بێ‌ هیچ بڕووبیانوویه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌زموونه‌ تاڵه‌كانی رابردوو به‌بیر هه‌موولایه‌ك ده‌هێنینه‌وه‌ كه‌ زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م و كۆتایی هه‌ر گه‌له‌كه‌مان بووه‌ له‌ شه‌ری نه‌فره‌تی  براكوژیدا .
بۆیه‌ لێره‌وه‌ داوا له‌ ته‌واوی هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌م دوو حزبه‌ بۆ وه‌ستاندنی شه‌رو یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌ رێگای دیالۆگ و گفتووگۆ  هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ده‌كه‌ین به‌ هۆی شه‌هیدبوونی كادیرو پێشمه‌رگه‌یان (قادر كه‌ریمی ) و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین, لێره‌وه‌ش رایده‌گه‌یه‌نین ئێمه‌ وه‌ك   ( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) ئاماده‌ی هه‌ر هاوكاریه‌كین بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاسایش و ئارامی و زه‌مینه‌سازی بۆ ئاشتی ..
بژی كورد و كوردستان
                                                                               لێدوانێك له‌:
                                                                بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان  
                                                                                     هه‌ولێر
                                                                                 25 / 5 / 2015

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە