هیچ بەیانییەك بە ئاگا نایەیتەوە و بە خۆت بڵێیت “ژیانم بەفیڕۆ دەدەم”، بەڵكو بەفیڕۆدانی ژیانت بە هەندێك رەفتار و بیركردنەوەیە كە كاریگەریی لەسەر تەواوی تەمەنت دروستدەكات و تەنانەت هەستیشی پێناكەیت كە چۆن ژیانت بەهەدەر دەبات.
ماڵپەڕی olubunmimabel ئەو رێگایانەی بڵاوكردوەتەوە كە لە رێگەیەوە ژیانت بەفیڕۆدەدەت بێ ئەوەی دركی پێبكەیت.
1. ئازارەكانی رابردوت هەڵگرتوە، هێشتا لەناو ئەو تراومایانەدا دەژیت كە بەسەرتهاتوە و مێشكتیان داگیركردوە.
2. هەڵە و كێشەكانی رابردو هێشتا بەسەر شانتەوەیە، بیرلەوەدەكەیتەوە ئەگەر كات بگەڕابایەتەوە ئەو هەڵانەت نەدەكرد، بەڵام بیركردنەوە لێی تەنها كات كوشتنە و هیچ گۆڕانكارییەك دروستناكات.
3. ئالودەبون بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەشێوەیەك كە بە كاتژمێر تەماشای ڤیدیۆ و پۆستەكان بكەیت و هەمو ئەپلیكەیشنەكان بەسەر بكەیتەوە، ئەمەش كاریگەریی لەسەر میزاج، كات، بەرهەمت، متمانەبەخۆبون و بیركردنەوەی تەواوەتیت دروستكردبێت.
4. هێشتنەوەی هاوڕێی نەگونجاو، بەشێوەیەك تەنها سەرقاڵی قسەبردن و هێنان، ركابەری، لاساییكردنەوە، رێگری لە گەشەكردنت بكەن، ئەم كەسانە هیچ داهاتویەكی باشیان لەگەڵ تۆ نابێت.
5. بەردەوام دواخستنی ئەركەكان، ئەنجامنەدانی هیچ كارێك لەكاتی خۆیدا و بەردەوام بە خۆت بڵێیت سبەینێ دەیكەم.
6. ئالودەبون، كە مەبەست لێی ئەوەنییە تەنها بە ماددەی هۆشبەر و كحول بێت، بەڵكو ئالودەبون بە خواردن، قومار، دراما، خەڵك و تەنانەت رەزامەندی خەڵك ئەنجامی باشی نابێت.
7. بەراوردكردن، كە گەورەترین بكوژی دڵخۆشییە، زۆر لەوە زیاتر وزە و هەستە ئەرێنییەكانت دەبات كە خۆت دەیزانیت.
8. نەبونی ئامانج، وادەكات رۆژەكانت بەسەر ببەیت، بێ ئەوەی بزانیت چی دەكەیت و بەرەو كوێ هەنگاو دەنێیت.