لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ تورکیا؛ لە مانگێکدا ٢٢٨ کرێکار گیانیان لەدەستداوە

تورکیا؛ لە مانگێکدا ٢٢٨ کرێکار گیانیان لەدەستداوە

0 تێبینییەکان 2 بینینەکان

ئەنجومەنی تەندرووستیی کرێکاران و سەلامەتیی کار (ÎSÎG) ی تورکیا ڕایگەیاند، تەنها لە مانگی حوزەیراندا ٢٢٨ کرێکار لە کاتی کارکردندا کە ١٦ـیان ژن و منداڵن، لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە.

ئەنجوومەنی تەندرووستیی کرێکاران و سەلامەتیی کار (ÎSÎG)، ڕاپۆرتی “تاوانەکانی کاتی کارکردن”ـی کرێکارانی بۆ مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەلایەنی کەمەوە ٢٢٨ کرێکار لە تاوانەکانی پەیوەست بە کاردا گیانیان لەدەستداوە، ١٠یان ژن و ٢١٨یان پیاون، هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکە، ٦ منداڵی کرێکار و ١٤ کۆچبەریش لەو ڕووداوانەدا گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ٪٢٤ بەهۆی کەوتنە ژێر دارووپەردوو بە هۆکاری جیاواز، ٪١٥ بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە شوێنی بەرزەوە،  ٪١٥یش بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆی پاسی گواستنەوەی کرێکارانەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەپێی سێکتەرەکانی کارکردن؛ ٪٢٤ـی گیانلەدەستدانەکان لە کەرتی کشتوکاڵ و دارستان، ٪٢٤ لە کەرتی بیناسازی و ڕێگاوبان، ٪١١ لە کەرتی گواستنەوە، ٪٨ لە کەرتی بەرهەمهێنانی کانزا و ٪٦یش لە کەرتی شارەوانییەکاندا بووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە