لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ نیوەی پارەی جیھان دەچێتە دەستی 1%ی دانیشتوانه‌که‌یه‌وه‌

نیوەی پارەی جیھان دەچێتە دەستی 1%ی دانیشتوانه‌که‌یه‌وه‌

0 تێبینییەکان 11 بینینەکان

رێکخراوی ئۆکسفامی خێرخوازیی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ھەژاریی لەجیھاندا رایگەیاند کە لەساڵی داھاتودا نیوەی سەروەت‌و سامانی جیھان دەچێتە دەستی 1%ی دانشتوانی جیھانەوەو بەھەموو ئەو 99%ی دەمێنێتەوە، نیوەی سەروەتەکەیان لا دەبێت.

hajaryئەو راپۆرتەدا کە ئەو رێکخراوە بڵاویکردوەتەوە، تێیدا ھاتوە کە لەساڵی 2009ەوە تا 2014 سامانی ئەو بەشەکە کەمەی دانیشتوانی جیھان لە 44%ەوە بۆ 48% زیادی کردوەو ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت لەساڵی 2016، رێژەکە بۆ 50% بەرزدەبێتەوە.
ھەر لەراپۆرتەکەدا ھاتوە کە سامانی دەوڵەمەنترین 80 کەسی جیھان، یەکسانە سامانی نیوە ھەژارەکەی دانیشتوانی جیھان کە نزیک دەبێتەوە لە 3.5 ملیار مرۆڤ.
لەئێستادا سەروەتی ھەمو جیھان بە241 ترلیۆن دۆلار مەزنەدە دەکرێت‌و پێشبینی دەکرێت لەساڵی 2018 بگاتە 334 ترلیۆن.
بەو رێژەیە ھەر تاکێکی پێگەیشتوی سەرزەوی 51 ھەزارو شەش سەد دۆلاری بەردەکەوێت، ئەمە لەکاتێکدا ئەگەر ئەو سەروەتە بەیەکسانی دابەشبکرێت، بەڵام لەئێستادا تەنھا 10%ی دانیشتوانی زەوی، 86%ی ئەو سەروەتەیان لەلایە.
لەنێو وڵاتانی جیھانیشدا، %1ی دانیشتوانەکە کە سەروەتی نیوەی جیھانیان لایە دەکاتە 47 ملیۆن کەس‌و زۆرترین ژمارەی دەوڵەمەندەکانیش لەویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکایە بە18 ملیۆن. لەدوای ئەویش وڵاتی یابان دێت بە4 ملیۆن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە