پرۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق له‌په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌و بڕیاروایه تا په‌سه‌ندنه‌كرێت په‌رله‌مانتاره كورده‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێم، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایش ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه ده‌خاته‌ڕو كه چه‌ندین تێبینی له‌بڕگه‌و مادده‌كانیدا هه‌یه كه پێچه‌وانه‌ی رێكه‌وتنی سیاسی هه‌رێم‌و به‌غدان.
ئا: رێبوار ئه‌حمه‌د
ناوه‌ڕاستی مانگی یانزه‌ی ساڵی رابردو، عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وتی عێراق گه‌یشته هه‌ولێرو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆبوه‌وه‌و گه‌یشتنه رێكه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی، دواتر وه‌فدێكی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی به‌غدی كرد‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و به‌رپرسه باڵاكانی تر كۆبونه‌وه.
به‌رهه‌می كۆبونه‌وه‌كان رێكه‌وتنێكی لێ ئیمزا كرا كه به‌شێك له‌خاڵه‌كانی بریتی بون له‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم له‌سه‌دا 17 به‌ته‌واوی ره‌وانه بكات‌و ملیارێك‌و 200 ملیۆن دینار بۆ پێشمه‌رگه خه‌رج بكات له به‌رانبه‌ردا هه‌رێم رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل به‌چاودێری كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی عێراق (سۆمۆ) ره‌وانه بكات، 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیش له كه‌ركوكه‌وه به‌بۆریه‌كانی هه‌رێمدا هه‌نارده بكات.
پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق له‌په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌و راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی‌ش له سه‌ری ئاماده كراوه، هه‌ربۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌دو هه‌فته‌ی داهاتودا پرۆژه یاساكه به كه‌موكورتییه‌كانیه‌وه په‌سه‌ند بكرێت.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی عێراق به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند: راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه ئاماده كردوه‌و ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارو سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردییه‌كانی كردوه.
له‌راپۆرته‌كه‌ی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی چه‌ند خاڵێكی گرنگ له‌سه‌ر بودجه كه تایبه‌تن به كورد خراونه‌ته‌ڕو، كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه سیاسییه‌ن له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا ئیمزا كراوه.
خاڵی یه‌كه‌م پشكی له‌سه‌دا 17-ی هه‌رێم له پرۆژه‌یاساكه‌دا جێگیركراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای بڕیارده‌ری لیژنه‌ی داراییه‌وه كێشه‌یه پشكی هه‌رێم دوای جیاكردنه‌وه‌ی خه‌رجی سیادی له‌بودجه‌ی گشتی عێراق دیاری ده‌كرێت كه ئه‌وه‌ش بڕێكی زۆر له بودجه‌ی هه‌رێم كه‌مده‌كات كه بڕه‌كه‌ی به 900 ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت.
بودجه‌ی سیادی كه بۆ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق دیاری ده‌كرێت بڕێكی زۆر له بودجه‌ی گشتی ده‌بات كه نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا داوا ده‌كه‌ن پشكی هه‌رێم (%17) جیا بكرێته‌وه پاشان بودجه‌ی سیاسی لێده‌ربهێنرێت.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی پێی وایه ئه‌م خاڵه پێچه‌وانه‌ی رێكه‌وتنی هه‌رێم‌و به‌غدایه كه ده‌بێت عێراق به ته‌واوی له‌سه‌دا 17ی هه‌رێم له‌بودجه‌ی گشتی ره‌وانه بكات.
خاڵێكی تر بابه‌تی ماده‌ی 140-ی ده‌ستوری عێراقه، كه له ناو پرۆژه یاساكه‌دا هیچ خاڵێكی له‌سه‌ر نه‌هاتوه، كه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی تێبینییه به‌و پێیه‌ی له‌ساڵانی رابردوداو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كورد په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌وپه‌ڕی ئاڵۆزیدا بون بڕگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌مادده‌كه له‌پرۆژه‌یاساكه‌دا دانرابو.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید بۆ ئاوێنه‌ی رونكرده‌وه كه ئه‌و به‌دواداچونی بۆ دانه‌نانی بڕگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و مادده‌یه كردوه‌و وه‌زیری دارایی پێی راگه‌یاندوه له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕی 102 ملیار دیناری بۆ دانراوه، به‌ڵام دواتر به‌رپرسی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ 50 ملیار كه‌مكردوه‌ته‌وه.
له‌رێكه‌وتنی هه‌رێم‌و به‌غدا هاتوه ده‌بێت له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ئه‌و مادده ده‌ستوریه جێبه‌جێ بكرێت به دابین نه‌كردنی بڕی پاره‌ی پێویست بۆ مادده‌كه، جێبه‌جێ كردنی جارێكی تر دواده‌خاته‌وه.
ماده‌ی 140 له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌ییی عێراقی فیدراڵ‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان دانراوه كه ماوه‌ی زیاتر له 7 ساڵه به‌سه‌ر جێ به‌جێكردنیدا تێپه‌ڕده‌بێت.
یه‌كێكی تر له‌و تێبینییانه‌ی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید له سه‌ر پرۆژه یاساكه خستویه‌تیه‌ڕو، دۆسیه‌ی پێشمه‌رگه‌یه، كه به پێی رێكه‌وتنی سیاسی هه‌رێم‌و ناوه‌ند بڕی ملیارێك‌و200 ملیار بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دانراوه به‌ڵام له‌پرۆژه یاسای بودجه‌دا باس له‌وه بڕه‌پاره‌یه نه‌كراوه به‌ڵكو به‌شێوازێكی جیاواز باس كراوه كه بڕه پاره‌كه زۆر له‌وه‌ی له‌سه‌ری رێكه‌وتون كه‌متره.
له‌پرۆژه یاساكه‌دا هاتوه، ئه‌و هێزانه‌ی كه وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هاوكارییان بۆ دابین ده‌كات، ده‌بێت له‌سه‌ر بودجه‌ی هێزه وشكانییه‌كان‌و به‌پێی رێژه‌ی دایشتوان بۆیان دیاری ده‌كرێت.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌وباره‌وه به ئاوێنه‌ی وت ئه‌وان به‌دواداچونیان بۆ ئه‌و خاڵه‌كردوه‌و بۆیان ده‌ركه‌وتوه هێزه وشكانیه‌كان له‌ناو وه‌زاره‌تی به‌رگریدا هیچ بڕه بودجه‌یه‌كیان بۆ دیاری نه‌كراوه، جگه له‌وه به‌پێی پرۆژه‌یاساكه‌ش، پێشمه‌رگه له‌سه‌دا 12.5 پشكی خۆی به‌رده‌كه‌وێت به‌وپێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان 12.5 عێراق پێكده‌هێنێت.
له‌ناو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراقدا بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ روداوه ناكاوه‌كان وه‌ك كاره‌ساتی سروشتی دانراوه، به‌ڵام هیچ پشكێك بۆ هه‌رێم دانه‌نراوه، ئه‌وه‌ش به‌لای لایه‌نه كوردییه‌كانه‌وه جێگه‌ی تێبینییه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و تێبینییانه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق هه‌یانه، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تر روبه‌ڕوی پرۆژه یاساكه ده‌بێته‌وه ئه‌ویش دابه‌زینی نرخی نه‌وته.
ئێستا نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به كه‌متر له47 دۆلار دیاریكراوه، به‌ڵام له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراقدا به 60 دۆلار خه‌مڵێندراوه كه ئه‌وه‌ش قه‌باره‌ی كورتهێنانی بودجه‌كه چه‌ند قات زیاد ده‌كات.
چونكه زیاتر له‌سه‌دا 80ی داهاتی عێراق له‌سه‌ر فرۆشی نه‌وته‌و دابه‌زینی هه‌ر دۆلارێك له نرخی نه‌وت ملیارێك دینار كورتهێنانی بودجه‌كه زیاتر ده‌كات.
سەرچاوە : ئاوێنە نیوز