سامر قاسم داود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سته‌ی گشتی گومرگ رایگه‌یاند، جێبه‌جێكردنی سیسته‌می ئۆتۆماتیكی ASYCUDA به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ری هه‌بوه له كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆدزینه‌وه له باج به ڕێژه‌یه‌كی زۆر.
سامر قاسم داود ڕایگه‌یاندوه، ئامانجی سه‌ره‌كی له چالاككردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له ڕێگه‌ی سیستمی ئاسیكۆدا، دروستكردنی میكانیزمێكی دروسته بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی دانراوی باج له به‌های ئه‌و كاڵا و شتومه‌كانه‌ی له ڕێگه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانه‌وه ده‌چنه ژوره‌وه، به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی هاورده‌كار دۆسێیه‌كی ته‌واوی باجی هه‌یه یان پێشتر باجی له‌سه‌ر نه‌دراوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “له دوای ساڵی 2023 ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بۆ باجه‌كان راگیرا له‌ناو ناوه‌نده گومرگییه‌كاندا، كه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵ و نیوێك پاره‌ی دانراوی باج درا، ئه‌مه‌ش بوه هۆی كه‌لێن و زیادبونی خۆدزینه‌وه له باج”.
ڕونیشیكرده‌وه، “هه‌ندێك كۆمپانیای متمانه‌پێنه‌كراو دامه‌زراون بۆئه‌وه‌ی ته‌نها بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ كاربكه‌ن و بۆماوه‌ی 12 مانگ به‌رده‌وام بون له هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل و هه‌ر كه ساڵی دارایی كۆتایی هات، خۆیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه”.
سامر قاسم داود ئاشكراشیكردوه، “هێنانه‌كایه‌ی سیسته‌می ئاسیكودا به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ری ئه‌م دیارده‌یه‌ی كرد، به‌و پێیه‌ی ڕێگه‌ی به سیسته‌می ئه‌لیكترۆنیدا به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی و ڕاسته‌وخۆ پاره‌ی دانراوی باج ببڕێت و بیگوازێته‌وه بۆ ده‌سته‌ی گشتی بۆ باج به‌بێ هیچ ده‌ستێوه‌ردانێكی مرۆیی، ڕێژه‌ی لێبڕینی په‌سه‌ندكراو ڕێژه‌ی ئاسان و دیاریكراوی 1% له‌سه‌ر كه‌ره‌سته و كاڵاكانی دیكه‌یه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “سیسته‌مه‌كه ڕێگه‌ی به لێبڕینی پاره‌ی دانراوی باج له ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی و ڕاسته‌وخۆی ئه‌لیكترۆنی بۆ ده‌سه‌ڵاتی گشتی باجه‌كان داوه، هه‌روه‌ها كۆتایی به حاڵه‌ته‌كانی خۆدزینه‌وه له باج هێنا كه له ڕێگه‌ی كۆمپانیا كاتیه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درا”.
حکومەتی عێراق له‌ڕێگه‌ی سیستەمی ئەسیکودا ( ASYCUDA System ) دەیەوێت لە هەمو خاڵە گومرگیەکانی کۆماری فیدڕاڵی عیراق جێبەجێیبکات کورتکراوەی سیستەمی ئۆتۆماتیکی بۆ داتای گومرگیە، سیستەمێکە کە بەکاردێت بۆ ڕێکخستنی کارەکانی گومرگی لە ڕێگەی ئۆتۆماتیکیکردنی پرۆسەکانی وەک کۆکردنەوەی زانیاری و شیکاری لە خاڵە گومرگییەکان، ئەم جۆرە سیستەمە لە ئاستی جیهانیدا شتێکی نامۆ نییە، چونکە زۆرێک لە وڵاتان سیستەمی ئۆتۆماتیکی هاوشێوە بەکاردەهێنن بۆ بەرزکردنەوەی کارایی و ئاسایشی گومرگی.