به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی ئافره‌تان له‌هه‌رێمی کوردستان، ئاماری پێنج مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2015ی توندوتیژی دژ به‌ژنانى بڵاوکردوه، تێیدا ده‌رده‌که‌وێت توندوتیژیه‌کان به‌ره‌و هه‌ڵکشان رۆیشتون.
له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنج مانگه‌دا، 25 حاڵه‌تی کوشتن، 33 حاڵه‌تی خۆکوشتن، 96 حاڵه‌تی سوتان، 56 حاڵه‌تی خۆسوتاندن، دوو هه‌زارو 945 حاڵه‌تی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی به‌هۆی توندوتیژیه‌وه هه‌بوه، له‌گه‌ڵ 63 حاڵه‌تی توندوتیژی سێکسی.
به‌پێى ئاماره‌که، له‌مانگى یه‌کى ئه‌مساڵدا، پێنج ژن کوژراون‌و چوارى تریش خۆیان کوشتوه، 16 سوتاون‌و 11ى تر خۆیان سوتاندوه، هه‌روه‌ها 507 سکاڵا تۆمارکراون‌و 11 حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى سێکسى هه‌بوه.
له‌مانگى دودا، چوار حاڵه‌تى کوشتن، شه‌ش خۆکوشتن، 13 سوتان، 16 خۆسوتان، 494 سکاڵا‌و 13 حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى سێکسى هه‌بوه، له‌مانگى سێ‌دا پێنج حاڵه‌تى کوشتن، شه‌ش خۆکوشتن، 29 سوتان، حه‌وت خۆسوتان، 552 سکاڵا‌و 17 حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى سێکسى هه‌بوه.
له‌مانگى چواردا هه‌شت حاڵه‌تى کوشتن، 10 خۆکوشتن، 20 سوتان، 11 خۆسوتان، 600 سکاڵا‌و 11 حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى سێکسى، مانگى پێنجیش سێ حاڵه‌تى کوشتن، حه‌وت خۆکوشتن، 18 سوتان، 11 خۆسوتان، 792 سکاڵا‌و 11 حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى سێکسى تۆمارکراون.